لاسکارینا بوبولینا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٣:
'''لاسکارینا بوبولینا''' پاڵەوان و شێرەژنێکی یۆنانی بوو لە دوورگەی هایدرا، لە ١٧٧١ لە بەندیخانەی ئەستەنبۆل لەدایک بوو ، بەهۆی ئەوەی باوکی بەشداری شۆڕشی بوبولینی ١٧٧٠ی یۆنانیەکانی کردبوو لەلایەن عوسمانیەکانەوە دەستگیر کرابوو دایکیشی سەردانی کردبوو لە بەندیخانە بۆیە لاسکارینا هەر لە بەندیخانە لەدایک ببوو.<ref>{{Harv|Angelomatis-Tsougarakis|2008}}</ref>
 
لە ١٣ مارچی ١٨٢١ دوای دوازدە ڕۆژ لەدەست پێکردنی جەنگی سەربەخۆیی یۆنان ،بوبولینا یەکەم کەس بوو بوێرانە لە سەر دوورگەی سپیتسیس ئاڵای شۆڕشی دژی داگیرکاری تورکەکان بەرزکردەوە،بوبولینا دوو جار هاوسەرگیری کردبوو و جیاببوەوە دایکی حەوت منداڵ بوو<ref> https://www.kathimerini.gr/961425/article/epikairothta/ellada/h-mpoympoylina-yponayarxos-epi-timh-me-proedriko-diatagma </ref> ، لە دوای بەرزکردنەوەی ئاڵاکەی بوبولینا دوورگەی سپیتسیس چووە پاڵ دوورگەکانی هایدرا بەسارا بۆ جەنگی سەربەخۆیی یۆنان کە توانیان پتر لە ٣٠٠ کەشتی بۆ شۆڕش فەراهەم بکەن .
 
بوبولینا لە ڕێگای هێزی ناز و جوانیەکەی توانی هەشت کەشتی لەژێردەستی تورکەکان دەرباز بکات و خۆی بگەیەنێت بە شارە کەناراوەییە ئازادکراوەکانی یۆنان . بەهۆیەوە شۆڕشگێرە یۆنانیەکان توانیان گەماڕۆی چەندین شارەکانیان بشکێنن و پارسنگی جەنگ بەرەو ئاراستەیەکی تر بڕوات ، بەشداریەکانی بوبولینا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لەسەرکەوتنی شۆڕش بەجۆرێک زۆرینەی مێژوو نووسان پێیان وایە بوبولینا نەبا سەرکەوتنی شۆڕشی یۆنان ئاستەم بوو بۆیە نازناوی خاتوونی نیشتمانی یۆنانی هەڵگرتووە <ref> https://books.google.com/books/about/The_Northeastern_Dictionary_of_Women_s_B.html?id=zlQKDvU1WV0C </ref> .