ھێمن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏سەرای ھێمن: وێنەگر نابێت لە لێدوانی وێنەکەدا بنووسرێت، لە پەڕەی فایلەکەدا پێویستە زانیاریە زیادەکان دابنرێت.
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
شائەمراز، سڕینەوەی بەستەری ڕێکەوتەکان، -٢ پەڕگەی ون
ھێڵی ٣:
| وێنە = Mamosta_H%C3%AAmin.jpg
| قەبارەی وێنە = 200px
| ناوی کاتی لەدایکبوون =
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = [[١٩٢١]]
| شوێنی لەدایکبوون = [[مەھاباد]]
| ڕێکەوتی مردن = ١٦ی نیسانی [[١٩٨٦]]
| شوێنی مردن = [[ورمێ]]
| ھۆکاری مردن =
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم = مقبرە الشعرای مھاباد
| شوێنی لەدایکبوون = [[لاچین، مەھاباد|لاچین]]، [[مەھاباد]]
| نەتەوە = [[کورد]]
| ناوەکانی تر =
| نەژاد =
| شارومەندێتی =
| ڕادەی خوێندەواری =
| دایەن =
| پیشە = [[شاعیر]]، [[نووسەر]] و [[وەرگێڕ]]
ھێڵی ٢١:
| خاوەنکار =
| شار =
| مووچە =
| دارایی =
| باڵا =
ھێڵی ٣٠:
| پێشوو =
| جێگر =
| حیزب =
| بەرانبەرەکان =
| ئایین = [[ئیسلام]]، [[سوننە]]
| ھاوسەر =
| یار =
| منداڵەکان =
| دایک و باوک = سەید حەسەن، زێنەب
| خزمەکان =
| پەیوەندیەکانپەیوەندییەکان =
| خەڵاتەکان =
|واژوو =
| ماڵپەڕ =
| پەراوێزەکان =}}
'''محەمەدمحەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری''' ناسراو بە '''ھێمن''' یان '''ھێمن موکریانی''' (بەھاری ١٩٢١ لە [[مەھاباد]] – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە [[ورمێ]]) [[شاعیر]]، [[نووسەر]] و [[وەرگێڕ]]ی گەورەی [[کورد]] بوو.
 
== سەرەتای ژیان ==
[[پەڕگە:Mamosta-Hemin.jpg|وێنۆک|چەپ|250px|مامۆستا ھێمن]]
[[پەڕگە:Hejar-Hemin-MewludMem.jpg|وێنۆک|چەپ|250px|[[هەژار]]، ھێمن و [[موحەممەد مەولوود مەم]]]]
ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی [[چۆڕ]]ی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی [[موکریان|موکریانن]]. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری [[مەھاباد]] چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک (گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.
 
ھێمن لە رۆژگارێکداڕۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە [[ڕەزاشا]] جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی [[ئاتاتورک]]ی دەکردەوە. جلوبەرگی [[کوردەواری]] بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.
 
لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی [[شێخ ڕەزای تاڵەبانی|شێخ ڕەزا]] و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە [[مەھاباد]] و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە [[زمانی کوردی]] ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە [[کوردی]] قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن [[کورمانجی|کرمانج]]، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا. باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩٨–٩ نەفەر دەبن، جگە لە [[ھەژار]] و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگایڕێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.
 
ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:
<blockquote>
ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریشڕیش پان، لە [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]] شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، [[فارسی]] زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی،ڕەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راویڕاوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە [[شێعر]] ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.
</blockquote>
 
بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ، ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوەڕاوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی [[کۆچیی ھەتاوی]] کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.
 
ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لە باری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەو‌رەترینگەورەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانی‌دا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی، بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی [[زمانی کوردی]]، کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە.
 
بە ئاوا‌رەییئاوارەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ، ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە، دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە، ناسۆرییە، خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی رۆحڕۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی، جودایی لە خێزان، لە خانوو، ماڵ و گوند و گەڕەک، شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە.
 
دیارە ھێمن مردووە و لە نێومان دا نەماوە، بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە. ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگایڕێگای بووژاندنەوەی [[کورد]] و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو. ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و [[دیموکراسی]] خوازی کورد بوو. خوازیاری یەکیەتییەکێتیی گەلان بوو. کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو. شاعێری جوان پەرەست، شاعێری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێکڕۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژیڕۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد، ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و [[پۆڵا]] دروست نەکراوە، بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە، بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت:
 
{{شیعر
|پارچە گۆشتێکە، دڵی من رووڕوو نییە
|ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە}}
 
Line ٧٧ ⟶ ٧٥:
|ئەڵێن ھەیە، بەلام نەمدیوە}}
 
شاعێر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا رازڕاز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش رووڕوو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم زاخاوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو رۆژەیڕۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.
 
بە فەرموودەی خۆی:
 
{{شیعر
|ھەتاکوو دوا پشوو رێبواریڕێبواری رێگەیڕێگەی ئێشق و ئازادیم
|ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر}}
 
== شاعیری گەل ==
 
دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو
 
Line ٩٢ ⟶ ٨٩:
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە بەر ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیەنییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
 
ھێمن عاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردی کوردستانە، نیشتمانی، تەبیعەتی وڵاتەکەی باش دەناسێ و لەگەڵی پەروەردە بووە. لە «بەھاری لادێ»، «بەھاری کوردستان»، «شەنگەبێری»، «فریشتەی پەڕیوە» و زۆر شێعری تریشدا نیشانی دەدا کە لە ناسین و ناساندنی تەبیعەتی کوردستان و جوانیەکانیداجوانییەکانیدا چەندە شارەزا و مامۆستایە. جێگای سەرسوڕمانیش نیەنییە ھێمن لە گەڵ تەبیعەت گەورە بووە و لە تەبیعەت ئیلھامی وەرگرتووە. کەسێک تەبیعەتی کوردستانی دیتبێ و نەک ھەر دیتبێ بەڵکوو لەگەڵی تێکەڵاو بووبێ، ھێمن بە ناھەق نازانێ کە دەڵێ:
بەھەشتە کوردەواریی من، بەھەشتە
 
ھێمن لە شێعری خۆیدا زۆر جار باسی زۆرلێکراوی نەتەوەی دەکا، لە مافی خوراوی گەل دیفاع دەکا، ئارەزووی ئەوەیە کورد ھەرچی زووتر لە ستەمی نەتەوایەتی ڕزگار ببێ، بوونی ئەو ستەمە بە سەرچاوەی زۆر بەدبەختی و کوێرەوەری و بێبەشی دەزانێ. لە «دواڕۆژی ڕووناک» دا دەڵێ:
لەمێژ بوو حەقی کورد دەخورا بە فیڕۆ
لەمێژ بوو کورد بوو دەیکرد شین و ڕۆڕۆ
Line ١٠٤ ⟶ ١٠١:
سەری سەرداری کورد بوو وەکوو گۆ
 
ھێمن بە تایبەتی زۆر پەرۆشی ئەوەیە کە لە کوردستانی ئێران زمانەکەی ئازادی پەرەئەستاندنی نیە،نییە، ئەدەبەکەی بڵاو ناکرێتەوە، فەرھەنگەکەی پێشێل دەکرێ. لە «رۆژگاری ڕەش» دا دەڵێ:
داخرا دەرکی ڕۆژنامە
شکاون نووکی خامە
Line ١١٢ ⟶ ١٠٩:
گیران شاعیر و نووسەر
 
ھێمن نەتەوەکەی خۆی خۆش دەوێ، لەوەش زیاتر نەتەوەی خۆی دەپەرەستێ، بەڵام ڕقیشی لە ھیچ نەتەوەیەکی‌تر نیەنییە. لە ھەموو دیوانی ھێمن‌دا شێعرێک کە باسی نەتەوەیەکی‌تر بە خراپە بکا، یا کورد لە نەتەوەیەکی تر بە بەرزتر دابنێ بەدی ناکرێ، دیاردەیەک کە بە داخەوە لە دیوانی زۆر شاعیری کورد‌داکورددا بەرچاو دەکەوێ. نەک ھەر ئەوە، بەڵکوو بەشەردۆستی یەکێک لە سروشتە تایبەتیەکانیتایبەتییەکانی شێعری ھێمنە.
ھێمن زۆرجار باسی پێشەوا قازی دەکا، لە شێعرەکانی ڕا دیارە کە چەند ئەو ڕۆلە بەنرخ و ھەڵکەوتووەی گەلی کوردی خۆش‌ویستووە. پێشەوای خۆش دەوێ چونکە:
زانا بوو، کورد پەروەر بوو
Line ١٢١ ⟶ ١١٨:
خەمی خەڵکی لەبەر بوو
 
ھێمن گەلانی تری ئێرانی بە دۆستی گەلی کورد دەزانێ و لە خەبات و تێکۆشاندا بە برا و ھاواڵیان دادەنێ. لە «کورد و ئازەربایجانی» دا دەڵێ:
کورد و ئازەربایجانی ھەر دوو داوایان ڕەوایە
ھەر بژین و پایەدار بێ یەکیەتییەکێتیی ئەم دوو برایە
 
ھێمن دیسان لە سەرەتاوە لە ناو نەتەوەی خۆشیدا ھەموو چین و توێژێکی بە یەک چاو تەماشا نەکردوو و ناکا. لە شێعری بەناوبانگی خۆیدا «دەیڵێم و بێ‌باکم» دەڵێ:
Line ١٣٥ ⟶ ١٣٢:
ئەمن دەیڵێم و بێ‌باکم
 
لە «ئارەق و تین» دا زۆر بە جوانی و بە زمانی سادەی جووتیاران باسی نرخی کاری جووتیار بۆ کۆمەڵ دەکا و چەوسانەوەی جووتیاری نیشان داوە و دەریدەبڕێ کە ئینسانی زەحمەتکێش لە لای زۆر خۆشەویستە:
من جووتیارم من جووتیارم
من لەگەڵ ھەتاو ھاوکارم
Line ١٤٨ ⟶ ١٤٥:
 
لە شێعرەکانی‌ڕا بە ھاسانی دەردەکەوێ کە ھێمن لە ژیانی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تایبەتی جووتیاران لە نزیکەوە شارەزایە. لەوەش زیاتر خۆی تا ڕادەیەک لەم ژیانەدا بەشدارە. خۆی دەڵێ: «چاک خەریکی کاسبی بووم زۆر زوو فێری کشت و کاڵ بووم»
فەلسەفەی ژیانی ھێمن ئەوە نیەنییە کە دانیشێ و لە دوورەوە تەماشای ژیان و خەباتی گەل بکا و بۆ خۆی و یان بۆ گەل شێعر بڵێ. ھێمن ئەو ئەسڵەی قبووڵ کردووە کە ئەرکی شێعری شاعیری گەلێکی زۆرلێکراو تەنیا لێکدانەوە و خستنە ناو ھۆنراوەی تەبیعەت و جوانی نیەنییە. شاعیر لە پێشدا ئینسانە، ئینسانێکە کە ھەستی ناسکە و زوو دەجووڵێتەوە. چۆن شاعیر بە مانای ڕاستی ئەم وشەیە، دەتوانێ بەرامبەر بە ھەژاری و کوێرەوەری و بێ‌بەشی گەلەکەی بێ‌لایەن بێ؟ لە نێوان ڕاستی و درۆدا، لە نێوان ئاھوراموزدا و ئەھریمەندا، لە نێوان ھەق و ناھەقدا ڕاستی ھەڵنەبژێرێ، بە گژ ئەھریمەندا نەچێ و دیفاع لە ھەق نەکا؟ بۆیە ھێمن تەماشاچی نیەنییە و ناتوانێ تەماشاچی بمێنێتەوە. بە ھەموو ھێزی خۆیەوە بە شێعر و بە نوووسین ھەنگاوی ناوەتە ناو مەیدانی خەبات و تا سەر بەرەو ئاسۆی ڕوون، تا ترۆپکی ڕزگار بوون یاریدەی گەلی خۆی دەدا. ھێمنی شاعیر لە ھێمنی خەباتکەر جیا ناکرێتەوە.
بزانە تۆ ئەوی ئەھلی ھونەر بێ
دەبێ یا دەس بەسەر یا دەربەدەر بێ
Line ١٥٨ ⟶ ١٥٥:
منیش بەدکاری بواری لێ تەنیوم
 
یا لە «فرمێسکی گەش» دا کە بە قسەی خۆی لەو پەڕی تەنگانە و لێقەوماندا گوتوویە، دەڵێ:
کوشتمی و شەش‌خانی ئومێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە ھەڵداوێم و بێھوودە بە تەمای دوو شەشم
 
ھێندێ شێعری‌تریش وەک «گریانی نیوەشەو» و «ئارەزووی فڕین» ھەر نیشانەی نائومێدی شاعیر و ڕاکردنی لە ڕاست ژیانی تاڵە. لە ساڵی ١٣٢٥وە ھەتا ساڵی ١٣٣٠ سەردەمی پاشەکشەی جووڵانەوەی گەلی کورد و ھەموو گەلانی ئێرانە. لە ساڵی ١٣٣٢دا کە ئاسۆی خەبات ڕوونتر بۆوە، ھێمن لە «ئاواتی بەرز» دا جارێکی تر دێتەوە مەیدانی خەبات. ھیوای بە خەباتی گەل زیاتر دەبێ و دەیەوێ یە شێعری خۆی لەم خەباتەدا بەشدار دەبێ:
فێری زۆر دەرسی بەکەڵک و باشی کردین تێشکان
جا ببینە ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەم جاری کورد
وا گزینگیدا بەیانی جوانی ئازادی بەشەر
رۆژیڕۆژی ڕووناکە، نەماوە، زوڵمەتی شەوگاری کورد
ئەو زمانە شیرنەی ئێمە پەرەی دەگرێتەوە
نادڕێ چیدی کتێب و دەفتەری ئەشعاری کورد
Line ١٧٣ ⟶ ١٧٠:
بڕۆ ئەی شاھی خاین! بەغدا نیوەی ڕێیەت بێ
 
ئەو سەردەمە، سەردەمی نیوە دیموکراسیش زۆر ناخایەنێ، دەورانی ڕەشی پاش کودیتا دەست پێدەکا و ھێمنی شاعیر جارێکی تر تووشی نائومێدی دەبێ و لە «تووڕەیی» دا دەڵێ:
لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ
بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە
Line ١٧٩ ⟶ ١٧٦:
مەستی و شێتی و نەزانینە
 
یا لە «چارەنووسی شاعیر» دا دەڵێ:
دەزانی بۆچی من ھێندە پەرێشان و خەفەتبارم
لە بازاڕی ژیان غەیری ھونەر نیمە چ سەرمایە
Line ١٨٦ ⟶ ١٨٣:
 
تاقی کردنەوەی ساڵانی درێژی خەبات بە ھێمنی سەلماندووە کە خەبات دوور و درێژە، ھەوراز و نشێوی ھەیە، سەرکەوتن و شکستی تێدایە. بەڵام ھێمن کۆڵنەدەرە:
رۆڵەیڕۆڵەی کوردم فێری ھەوراز و لێژم
تا زۆر بڕۆم، زیاتر ئارەق بڕێژم
کورت‌تر دەبێ ڕێگای دوور و درێژم
Line ٢٠٣ ⟶ ٢٠٠:
زەمانی ھەڵپەڕین و بەزمە ئیمڕۆ
 
لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤دا کە کۆماری مەھاباد دامەزرا ھێمن «ئەو ساڵ بەھارە بۆ ئێمە زستان» یا لە «رۆژی خۆشی» دا دەڵێ:
گەرچی زستانە بەفر دایپۆشی ئەوڕۆ گشت وڵات
خاکی پاکی ئێمە خەمڵیوە وەکوو باخی ئیرەم
 
بەڵام کۆماری مەھاباد تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو. جووڵانەوەی گەلی کورد لە ئێران ھەر وەک جووڵانەوەی سەرانسەری ئێران تووشی شکست بوو. ھێمن لە «رۆژگاری ڕەش» دا تووشی نائومێدی دەبێ، وەک کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە تووشی نائومێدی ببوون:
بە فیڕۆ چوو خەباتمان
داگیراوە وڵاتمان
تێپەڕی ڕۆژی ھاتمان
رووخاڕووخا کۆشکی ئاواتمان
لە پیاوی ئازا و سەرکەش
لە زەحمەتکێشی بێبەش
Line ٢٢٧ ⟶ ٢٢٤:
لە دار درا پێشەوا
 
ھەر لەو ساڵەدا ھێمن لە بەر خەباتی ڕابردووی خۆی تووشی دەردی سەر دەبێ و بۆ ماوەیەک وڵات بە جێ دێڵێ. دیارە وەزعی سیاسی تەئسیری کردۆتە سەر شێعری ھێمن. لە «بابردەڵە» دا دەڵێ:
منیش ئەی بلبلی بەندی وەکوو تۆم
وەھا دوورم لە ھێلانە و گوڵی خۆم
Line ٢٣٥ ⟶ ٢٣٢:
دەمێک لەوقوڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم
 
ئەو تووڕەیی و ڕەشی چارەنووسی شاعیر لە شێعرەکانی تریشیدا ھەر بەرچاو دەکەوێ و ھەتا ساڵی ١٣٤٠ (١٩٥٩) ھەر بەردەوامە. لە «گلێنەی شاعیر» دا دەڵێ:
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانێ پاکی با بیبا
بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە با بیبا
ھەموو عومری ئەبەد تێیدا نیەنییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چبوو؟ فێری شەرابی با
 
لە «ناسۆری تەشەنا» دا ڕاکردن لە ژیانی واقیعی، لەو حەقیقەتە تاڵەی کە شاعیر تووشی بووە و نایەوێ قبووڵی بکا، بە تەواوی دیارە. ھێزی ئەوەی نیەنییە ژیان بگۆڕێ، ڕێگای نیەنییە خۆی دوور بخاتەوە، دەیەوێ ڕابکا و بە یارمەتی مەی ڕوو لە دنیایەکی خەیاڵی دەکا:
چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا، تێگەیوم
لەو وڵاتە ھەموو شت زۆرە، بەنی ئادەم کەم
Line ٢٤٧ ⟶ ٢٤٤:
وەکوو شێتان دەمەویست ڕوو لە چیای ئەستەم کەم
 
ساڵەکانی ١٣٤٧-١٣٤٦١٣٤٧–١٣٤٦ کە ڕاپەڕینی چەکداری لە کوردستانی ئێران بەرپا دەبێ، ھێمن خۆی تێیدا بەشدار نیە،نییە، بەڵام لەگەڵ ئەو ڕاپەڕینە دەژی. ھیوای بە خەباتی گەل زۆرە، باوەڕی بەھێزترە. بۆ شەھیدانی ئەو ڕاپەڕینە دەگری، بەڵام شێعرەکانی پڕە لە ھیوا و ئاوات بۆ سەرکەوتن و نیشتمانپەروەران و تێکۆشان ھان دەدا. ھێمن بیەوێ و نەیەوێ، دیسان و ئەو جارە بۆ ھەمیشە لە ناو مەیدانی خەباتدایە:
بۆ‌شەھیدێکی کە گەوزیوە لە نێو خوێن دەگریم
بۆ ھەڤاڵێکی کە چوو بێ سەروبێ‌شوێن دەگریم
Line ٢٥٣ ⟶ ٢٥٠:
گوڵە شللێرە لە گشت لایەکی نەڕوێن دەگریم
 
شێعرەکانی ھێمن ئیتر بۆنی ناھومێدی لێنایە. چەند ساڵە قۆناخێکی دی لە خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەستی پێکردووە، قۆناخێک کە جێی ھیوای گەلی کوردە. ھێمنیش شاعیری وەفاداری گەلی کورد، ھەم لە پێکھێنانی ھەم لە دەربڕینی ئەو ھیوایەدا بەشدارە. لە «مەتەرێزی شەرەف»، «شەنگەبێری»، «ئامێزی ژن»، «ترۆپکی ڕزگاری»، «شەپۆلی تۆڵە»، «شەو و شەیتان»، «گاو و گەردوون»، «کاروانی خەبات» و لە «دەسکەوتی خەبات» دا شێعری کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕی چ لە باری ناوەرۆک و چ لە باری شێوەوە، گەیاندۆتە پلەیەکی بەرزی ئەوتۆ کە کەمتر شاعیری کورد گەیشتوویەتی. ھێمن ئامادەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ھیوایە خۆشی بەخت بکا:
خۆم دەسووتێنم ھەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم
کە لە ڕێی خەڵکا وەکوو شاعیر دەسووتێ، شەم نەبێ؟
Line ٢٦٠ ⟶ ٢٥٧:
پاش ماوەیەکی سەرەتایی شێعر کوتن، ھێمن بەرەبەرە دەگەڕێتەوە سەر شێوەی ئەدەبی ڕەسەنی کوردی، خۆی لە قافیە و وەزنی شێعری کلاسیکی ڕزگار دەکا و شێعرەکانی لە بەستەی کوردی دەچن، لەو بەستەیەی کە شاعیر ھەموو ڕۆژێ لە لادێ دەیبیستێ، بەستەیەک کە چوارچێوەی بۆ داڕشتنی شێعری کوردی لەبارترە و زمانی کوردی لە تەنگ و چەڵەمە ڕزگار دەکا و وەک چۆمێکی خرۆشانی لێدەکا کە بۆ لای دەریای بێ سنوور دەڕوا.
جارجار کە ئینسان شێعری ھێمن دەخوێنێتەوە، گۆرانی وەبیر دێتەوە. وا دیارە کە لە ھەڵبژاردنی ئەم شێوە شێعر گوتنەدا «گۆران» لە سەر ھێمن بێ تەئسیر نەبووبێ. لەم شێعرانەدایە کە ھێمن دەگاتە ترۆپکی ئەدەبی کوردی و بە ڕاستی ئەدەبی کوردی پێش دەخا.
ھێمن شاعیرێکی ڕیئالیستە، ڕیئالیزمی ڕەخنەگرانە لە ناوەرۆکی شێعرەکانی ھێمن‌دا بە تەواوی بەرچاو دەکەوێ. ھێمن بارە ھەرە گرینگ و ئەساسیەکانیئەساسییەکانی تەبیعەت و ژیان و ئادەمیزاد بە چاوێکی ڕەخنەگرانەی شاعیرانە باس دەکا و کۆمەڵ بۆ بەرەو پێش چوون ھان دەدا. ھێمن زۆر جار لە ھێندێ شێعری خۆیدا لە ناتورالیزم نزیک دەبێتەوە، ئەوەی کە دەیبینێ باسی دەکا و بە چوی ڕەخنە سەیری تەبیعەت یان کۆمەڵ ناکا. ھەر وا بزانە دەیەوێ تابڵۆیەکی تەبیعەت بێکێشێ و بخاتە بەرچاومان. بەڵام شێعری وای کەمە، وا دیارە خۆشی ئاگای لێیە کە لە ڕیئالیزم دوور کەوتووە، زوو ناتورالیزم بەر دەدا و دەگەڕێتەوە سەر ڕیئالیزم کە سەبکی بنەڕەتی ناوەرۆکی شێعرەکانیەتیشێعرەکانییەتی. ئەو ناتورالیزمە بە تایبەتی لە «بەھاری کوردستان» و «لەبیرم مەکە» و چەند شێعری تردا خۆی دەنوێنێ.
ژن لە شێعری ھێمن‌دا ڕۆڵێکی زۆر گرینگی ھەیە. جوانی ژن ئیلھام‌دەری شاعیرە. سەرانسەری دیوانی ھێمن ئەو ڕاستییە بەدەر دەخا کە وێڕای تەبیعەت و ژیان و خەباتی گەل، ژنە کە ھێمن بۆ شێعر گوتن ھان دەدا، شێعرەکانی ھێمن لە سەر ژن نموونەی شێعری بەرزی کوردین. لە «کیژی لادێ» دا بە کچی کورد ھەڵدەڵێ:
لاجانگت وەکوو گزنگی تاوێ
ھەر بۆ خۆی جوانە، تیف‌تیفەی ناوێ
Line ٢٦٩ ⟶ ٢٦٦:
وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی
 
ئەو تابڵۆیەی کە لە «بیرم مەکە» دا لە ژنی دەکێشێ، بە ڕاستی جوان و نایابە، ھەروەھا لە «پەری شێعر» و «لە شەنگەبێری» و زۆر شێعری‌تردا ھێمن مامۆستایی خۆی لە ھۆنراوەدانان بۆ ژندا دەسەلمێنێ.
بەڵام ژن، بۆ ھێمن تەنیا سەرچاوەی ئیلھام نییە. ھێمن بۆ ڕزگاری ژنی کوردی خەبات دەکا. لە «یادگاری شیرن» دا دەڵێ:
 
لادە چارشێوی ڕەشت با دەرکەوێ کوڵمی گەشت
چون لە قەرنی بیستەما زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە
 
ھێمن دەیەوێ ژن بەر لە ھەموو شتێک خاوەنی مافی ئینسانی خۆی بێ و زۆر جار دژی زۆرداری و بێحورمەتی نیسبەت بە ژن دەنگی خۆی ھەڵدێنێ. ھێمن ژنی خۆشدەوێ، دەیپەرەستێ و نرخی ھەموو جوانیەکانیجوانییەکانی ئەو دەستکردە نایابەی تەبیعەت دەزانێ، بەڵام لە لای ھێمن خەبات بۆ ڕزگاری گەل، بۆ ئازادی کۆمەڵانی خەڵک لە ژن خۆشەویستترە. لە «ئامێزی ژن» دا دەڵێ:
بەڵێ سەختە یەکجار سەختە، دووری لە ژن، نامرادی
بەڵام لە ژن خۆشەویستتر لە لای من ئەتۆی ئازادی!
Line ٢٩٤ ⟶ ٢٩١:
بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم
 
«لە شەنگەبێری» دا ئەنجامی شێعرەکەی ئەمەیە:
 
زۆری نەماوە بێتە بەر، نەمامی ھەوڵ و خەباتم
Line ٣٠١ ⟶ ٢٩٨:
تۆ ھەر بێری بە، من ھەر شوان، فریشتەی تاسە و ئاواتم
 
ھێندێ شێعری ھێمن گەیشتۆتە پلەی ھەرە بەرزی ئەدەبی کوردییەوە کە یەکێک لەوانە «کاروانی خەبات» ە. بڕوانە چۆن باسی شەھید بوونی ڕووناکبیرێکی خەباتکەر دەکا:
ھەر چوار تەنشتی گیرابوو
لە سەنگەرێکدا بە تەنێ
ئەو لاوەی بەڵێنی دابوو
ھەتا مردن چەک دانەنێ
رووناکبیرێکیڕووناکبیرێکی تا ئەمڕۆ
دەچوو بەرەو ئاسۆگی ڕوون
ئێستا ھیوای بە بووڵێڵە بوو
Line ٣٢٥ ⟶ ٣٢٢:
 
== ژیانی سیاسی ==
[[پەڕگە:Qazi Hemin Hejar.jpg|وێنۆک|چەپ|250px|[[هێمن]]،ھێمن، [[قازی موحەممەدمحەممەد]]، [[ھەژار]]]]
 
[[پەڕگە:Qazi Hemin Hejar Le tewrez.jpg|وێنۆک|چەپ|250px|[[هێمن]]،ھێمن، [[قازی موحەممەدمحەممەد]]، [[ھەژار]] لە [[تەورێز]]]]
 
ناوی ھێمن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەمانە کە لە [[کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان|کۆمەڵەی ژ-کاف]] و [[کۆماری کوردستان]]دا وەکوو [[پێشمەرگە|پێشمەرگەیەک]] خزمەتی بە نەتەوەکەی دەکرد و لە نێو تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە کە ھەر یەکەی ناوی نھێنیان ھەبوو، بە ''ھێمن'' ناسرا و ھەر وەکوو بۆخۆی دەڵێ:
Line ٣٣٣ ⟶ ٣٣٠:
شاعیری ھیچ قازانجی بۆ من نەبووبێ ئەو قازانجەی ھەبووە کە ئەو ناوە دوورودرێژەی «سەید محەممەد ئەمینی شێخەلئیسلامی موکری» لە کۆڵ کردوومەتەوە.
</blockquote>
لە ٢٥ی [[گەلاوێژ|گەلاوێژی]]ی ساڵی ١٣٢١ی کۆچی ھەتاوی لە شاری [[مەھاباد]] [[کۆمەڵەی ژ-کاف]] بە دەستی [[ڕەحمانی زەبیحی]] وچەند کەسی دیکە دادەمەزرێ. ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوەدا دەبێ کە چی بۆ ئەو کۆمەڵەیە بکا کە کاری ڕزگاری [[کوردستان|کوردستانە]]، ھێمن لەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی [[گۆڤاری نیشتمان]] و دوایەش [[گۆڤاری ئاوات]]. لە ساڵی [[١٣٢٤]]ی١٣٢٤ی کۆچی ھەتاوی کە لە سەر بناغەی ژ-کاف، [[حیزبی دێموکراتی کوردستان]] بە رێبەرایەتیڕێبەرایەتی [[قازی محەممەد]] دادەمەزرێ، ھێمن بۆ یەکەم جار لە [[مزگەوتی سوور]]ی [[مەھاباد]] لە بەرامبەر خەڵک‌دا [[شێعر]] دەخوێنێتەوە و دەبێتە سکرتێری ھەیئەت رەئیسەیڕەئیسەی میللی دێموکڕات و دوایە لە کۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەکار دەکا. لەو کۆمارەدا بۆ دانانی کتێبی [[کوردی]] بۆ فێرگەکانی [[کوردستان]] کاری کردووە، لە گۆڤارەکانی ئەودەمی حیزب وەک [[گۆڤاری کوردستان|کوردستان]]، [[گۆڤاری ھاواری کورد|ھاواری کورد]]، [[گۆڤاری ھاواری نیشتمان|ھاواری نیشتمان]]، [[گۆڤاری گڕوگاڵی منداڵان|گڕوگاڵی منداڵان]] و [[گۆڤاری ھەڵاڵەدا|ھەڵاڵەدا]] شێعر و وتاری بڵاو کردۆتەوە. لە [[کۆماری مەھاباد|کۆماری مەھاباددا]] [[پێشەوا]] شانازی پێوە کردووە و رایگەیاندووەڕایگەیاندووە کە شێعرەکانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بکەن و بیکەنە پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان.
 
ھێمن ھەر لە پلەی یەکەمی تێکۆشانیدا وەک شاعیرێکی نەتەویی و کۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو،ڕاکێشابوو، چونکە شیعرەکانی لە راستەقینەداڕاستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی کۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان. ھێمن ھەر لە رۆژیڕۆژی یەکەمی تێکۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن کردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگماکی قۆلی ھەڵماڵی. شیعرەکانی بە زمانێکی ساکار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا، جا بەو بۆنەوە [[پێشەوا]] پێی سپاردبوو، کە بۆ گەلێک وشەی فارسی و عەرەبی کە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە کار دەھێندرێن، وشەی [[کوردی]] پەتی بدۆزنەوە و بەکاری بێنن، ھێمن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێک کە بۆ ئەو کارە دیاری کرابوو، دانرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە داخێکی زۆر گرانەوە کۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ:
<blockquote>
ئەو رووداوەڕووداوە دڵتەزێنە و ئەو کارەساتە جەرگ بڕە ھەموو کوردێکی بە شەڕەفی خەمناک و تازیەبار کرد.</blockquote>
 
ساڵی ١٣٢٥ی کۆچی ھەتاوی دایکی پێ لە کەوشان دەکا و پێی دەڵێ: دەبێ ژن بێنی، بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ؛ بەھەر جۆرێک بێ، دایکی، ھێمن رازیڕازی دەکا و داوای برازایەکی خۆی بۆ دەکا و ھێمن قەتی نەدیوە، بەم جۆرە لە٢٥ی [[خەزەڵوەر|خەزەڵوەری]]ی ئەو ساڵەدا بووکی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەکەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش کوڕێک بە ناوی سەلاح دەبێ. ساڵی ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی وشکە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەک خەڵکی دیکە دەکەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەکی بە تەو‌ژمتەوژم [[ئێران]] دادەگرێ، زۆر کەس لە برسان دەمرن و خەڵک لەو ساڵەدا کوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن.
 
لە ٢٥ی [[گەلاوێژ|گەلاوێژی]]ی ساڵی ١٣٣٢ی کۆچی ھەتاوی کۆبوونەوەیەک لە مەیدانی شاری مەھاباد پێک دی وھێمن شێعری '' دەبڕۆ ئەی شاھی خائین، [[بەغدا]] نیوەی رێتڕێت بێ'' دەخوێنێتەوە. لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەکی زۆر بە کێوانەوە دەبێ و ساڵی ١٣٤٤ی کۆچی ھەتاوی باوکی دەمرێ و ھێمن دەڵێ:
<blockquote>
دەردی باب مردن، دەردێکی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێکدا بابی بمرێ، ھەست بە ھەتیوی دەکا.</blockquote>
دوو ساڵ دوای باوکی، دایکیشی دەمرێ و ئەم رووداوانەڕووداوانە بە تەواوی پیری دەکا.
 
== لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ==
 
بۆ جاریکی دیکە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشکی دادێ و بەھاری ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی [[سروە (گۆڤار)|گۆڤاری سروە]] لە شاری [[ورمێ]] دادەمەزرێنێ و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵک و ھێمن ئەمە دەڵێ: ''ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی کوردان خۆش بکا''.
 
== سەرای ھێمن ==
[[پەڕگە:HemnDSC 4987.jpg|thumb|سەرای هێمنھێمن (ماڵی مامۆستا هێمنھێمن)]]
ماڵی مامۆستا ھێمن کراوەتە بنکەی پاراستنی ئاسەواری ناودارانی فەرھەنگ و ھونەری شاری [[مەھاباد]].
 
Line ٣٥٧ ⟶ ٣٥٣:
 
== پەیکەرەی مامۆستا ھێمن لە [[سەرای ھێمن]] ==
[[پەڕگە:HemnDSC5021.jpg|thumb|پەیکەرەی مامۆستا هێمنھێمن لهلە سەرای هێمن،ھێمن، وێنەگەر: کاروان دوورئەندیش]]
پەیکەرەی مامۆستا ھێمن کاری ھونەرمەندی ناسراوی پەیکەرسازی کورد، مامۆستا [[ھادی زیائوددینی|ھادی زیائەددینی]] لە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٢ لە [[سەرای ھێمن]] پەردەی لادرا.
 
Line ٣٦٧ ⟶ ٣٦٣:
# [[تاریک و ڕوون]] (شیعر و پەخشان). ١٩٧٤
# [[پاشەرۆک]] (شیعر و پەخشان).
# [[توحفەی موزەففەرییە]] (فۆلکلۆری کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە وھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).
# [[شازادە و گەدا]].
# [[قەڵای دمدم (ھێمن)|قەڵای دمدم]].
Line ٣٧٦ ⟶ ٣٧٢:
# [[پاشەرۆکی مامۆستا ھێمن]]، کۆمەڵە وتار، مەھاباد ١٩٨٣
 
نمونەیەكنمونەیەک لە ناڵەی جودای
 
ناڵەی جودای
 
‎چۆنچۆن نەناڵم ئەودڵەی پڕ هەستیھەستی من
 
‎چۆك چۆک لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من
 
‎چۆنچۆن نەناڵێم ئەو دڵە هەنگاوتەیەھەنگاوتەیە
 
‎بەردبەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیەھەیە
 
‎چۆنچۆن نەسوتێت ئەو دڵەی هینھین خەمە
 
‎ئەوپەپولەیئەوپەپولەی وەكوەک میوانی شەمە
 
‎چۆنچۆن نەناڵێم ئەو بزاڤەی بڕبەدڵ
 
‎دووردوور لە گوڵزارەو خەریقی ماتەمە
 
‎ژانیژانی ناسورەی جودایم چێشتووە
 
‎هەرچیھەرچی خۆشم ویستووە جێم هیشتووەھیشتووە
 
‎هەڵبڕاوامھەڵبڕاوام من لە یادی نازەنین
 
‎دەركراومدەرکراوم من لە خاكیخاکی دڵنشین
 
== نمونەی ھۆنراوەی نەتەوەیی ==
{{چینی ناوەند}}'''کوردم ئەمن'''{{کۆتایی}}
 
<center>'''کوردم ئەمن'''</center>
{{شیعر
|گەرچی توشی ڕەنجەڕۆی و حەسرەت و دەردم ئەمن
Line ٤١٤ ⟶ ٤٠٩:
|گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم
|نۆکەری بێگانە ناکەم تا لە سەر ھەردم ئەمن
|من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیەنییە
|لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن}}
 
== کۆچی دواییمردن ==
ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری [[فەرھەنگ]] و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕش‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و ڕێگای پاشەڕۆژی بۆ ڕووناک کردین. پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی ڕەنگینی کوردستان، مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لە٢٩ی [[خاکەلێوە|خاکەلێوەی]]ی ساڵی ١٣٦٥ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێ‌کردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی شاری [[مەھاباد]] بە خاکیان سپارد.
 
ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری [[فەرھەنگ]] و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕش‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و ڕێگای پاشەڕۆژی بۆ ڕووناک کردین. پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی ڕەنگینی کوردستان، مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لە٢٩ی [[خاکەلێوە|خاکەلێوەی]] ساڵی ١٣٦٥ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێ‌کردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی شاری [[مەھاباد]] بە خاکیان سپارد.
 
== سەرچاوەکان ==
Line ٤٢٦ ⟶ ٤٢٠:
* تاریخ مەھاباد/سەید محەممەد سەمەدی/انتشارات رھرو مھاباد ١٣٧٣
* گۆڤاری مەھاباد، ژمارەی ١٥٠ ساڵی سێزدە ١٣٩٢، لاپەڕەی ٦ و ٧
 
{{تووڵی دەروازە|کوردستان|وێژەی کوردی|وێژە|شیعر|ژیاننامە}}
{{شیعری کلاسیکی کوردی}}
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھێمن»