کۆردۆبا (ئەرژەنتین): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب + داڕێژە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ڕووباری پریمیرۆ
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٦٣:
}}
 
'''کۆردۆبا''' (بە [[ئیسپانی]] :Córdoba) شارێکی [[ئەرژەنتین|ئەرژەنتینییە]] کە دەکەوێتە سەر [[ڕووباری پریمیرۆ،پریمیرۆ]]،<ref>https://www.geonames.org/3860259/cordoba.html</ref> بە دووری ٧٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری [[بوێنس ئایریس|بۆینس ئایریسی]] پایتەخت ھەڵکەوتووە. شاری کۆردۆبا مەڵبەندی پارێزگای کۆردۆباشە،<ref>https://www.indec.gob.ar/ftp/censos/2010/CuadrosDefinitivos/P2-D_14_14.pdf</ref> بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ١٬٣٠٠٬٠٠٠ کەسە کە بە دووەم گەورەترین شاری ئەرژەنتین ھەژماردەکرێت لە ڕووی چڕی دانیشتوانەوە. ناوەندێکی پیشەسازی گرنگە،<ref>https://www.archinform.net/ort/5438.htm</ref> ھەروەھا خاوەنی ژێرخانێکی دێرین و تۆکمەی مێژوویییە کە بۆ سەردەمی داگیرکاری [[ئیسپانیا|ئیسپانییەکان]] دەگەڕێتەوە.<ref>https://musicbrainz.org/area/1420ce10-868e-4347-ac9c-b439b86bc0cd</ref>
 
شارەکە لە ٦ی تەممووزی ١٥٧٣ دامەزراوە لەسەردەستی خێرۆنیمۆ لویس دی کابرێرا، ناوەکەی لەناوی شاری کۆردۆبای ئیسپانیا خوازراوە، کۆردۆبا لە دوای شارەکانی بۆینیس ئایرێس و سانتیاگۆ دیل ئیستێرۆ دامەزراوە لە ئەرژەنتین لەلایەن ئیسپانییەکانەوە،<ref>https://web.archive.org/web/20080920205837/http://www.policiacordoba.gov.ar/Download/Apuntes_Geografia_e_Historia_de_Cordoba.pdf</ref> شارەکە خاوەنی زانکۆی نیشتمانی کۆردۆبایە (Universidad Nacional de Córdoba)کە بە یەکێک لە زانکۆ ھەرە کۆنەکانی [[ئەمریکای باشوور|ئەمەریکای باشوور]] ھەژمار دەکرێت کە لە ١٦١٣ دامەزراوە لەسەر دەستی پیاوانی ئاینی.