جێژنی ڕەمەزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٢:
 
[[پەڕگە:Costume de fete - Etienne Dinet.jpg|وێنۆک|تابلۆی جلی جێژن لە لایەن وێنەکێشی فەڕەنسی [[ناسرەدین دینت]]]]
'''جێژنی ڕەمەزان''' یان '''جەژنی ڕەمەزان''' ({{بە عەرەبی|عيد الفطر}}) یەکەم جێژنی [[موسڵمانان|موسڵمانانە]] و لە [[١ی شەوال|یەکەم]] ڕۆژی [[شەووال|مانگی شەوال]] دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی [[مانگی ڕەمەزان]]ە. خوای گەورە لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی [[سوورەتی ئەلبەقەرە]] دەفەرمووێت: {{عەرەبی|وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ}}. واتە: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون.
 
ماوەی جێژنی ڕەمەزان سێ ڕۆژە و موسڵمانان لەیەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی [[خۆر]] بە ئەندازەی ڕمێک [[نوێژی جێژن (ئیسلام)|نوێژی جێژن]] دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە.
 
یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جێژنی ڕەمەزان لە [[جێژنی قوربان]] بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جێژن، موسڵمانان [[زەکاتی ڕۆژوو]] دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن. دوای نوێژی جێژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جێژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەییشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنازایی و پیرۆزبایی.