ئەڵمانیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ شەڕی سی ساڵە
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٨٩:
 
== پێناسەی ناو ==
وشەی ئەڵمانی (دۆیتش) (بە [[ئەڵمانی]]: Deutsch) لە [[زمانی کۆنی ئەڵمانی سەروو]]ە ھاتووە و بە واتای ''تایبەت بە خەڵک''ە. لە سەدەی پانزدەھەمی زایینی دا ناوی فەرمی حکوومەتی ئەڵمانیا تۆیتۆنیۆم ڕێگنۆم (بە [[لاتین]]: Teutonium Regnum) بوو کە بە واتای حکوومەتی وڵاتە ئەڵمانیاییەکانەئەڵمانیایییەکانە. ناوی ئێستای ئەڵمانیا واتە "Deutschland" ھەر لەم وشەوە وەرگیراوە.<ref>{{Cite web |url=http://books.google.com/books?id=iKfYGNwwNVIC&pg=PA523 |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20121113002443/http://books.google.com/books?id=iKfYGNwwNVIC&pg=PA523 |archive-date=١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |dead-url=no}}</ref>
 
== مێژوو ==
ھێڵی ٩٦:
بەپێی زانیارییەکان وا دەرکەوتووە کە ھۆزە ئەڵمانییەکان لە سەردەمی بڕۆنزی نۆردیک یان سەردەمی ئاسنی پێش [[ئیمپراتۆری ڕۆم|ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم]] پێک ھاتوون. ئەوان لە سەرەتادا لە باشووری [[سکاندیناڤیا]] و باکووری ئەڵمانیا بوون و دواتر لە سەدەی یەکەمی بەر لە لەدایک بوونی [[مەسیح]]، بەرەو باشوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا ڕۆیشتوون و لێرەدا، واتە لە ڕۆژھەڵات و ناوەندی [[ئەورووپا]]، لەگەڵ ھۆزە [[کێلتەکان]]، گوولەکان، ئێرانییەکان، بالتیکییەکان و سلاڤیکەکان ئاشنا بوون. لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریی ئاگۆستووس بە سەر ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمدا، بۆ یەکەم جار لە لایەن ڕۆمییەکانەوە ھێرش کرایە سەر ئەڵمانیا و ھۆزە ئەڵمانییەکان. لە نێوان ئەم ھۆزانەدا، ھۆزی چێرووشان بە سەرکردایەتیی ئارمینیووس توانییان ڕۆمییەکان شکست پێ بێنن. دوای ئەم شەڕە، لە ساڵی ١٠٠ زایینیدا بۆ یەکەم جار ناوی ھۆزە ئەڵمانییەکان بە ناوی ئەو ھۆزانەی کە لە نێوان دوو [[ڕاین|ڕووباری ڕاین]] و [[دانووب]]دا دەژیێن، ھاتە ناو مێژوونامەی ڕۆمییەکان. ھەر لەم سەردەمەدا بوو کە زۆرینەی ئەو شوێنەی کە ئێستا بە ئەڵمانیا ناوی لێ دەبرێت (وەکوو: ''ئەڵمانیای ھاوچەرخ''، [[نەمسا]]، باشووری باڤاریا و ڕۆژاوای ڕینلەند) بوون بە ژێردەستی ھۆزە ئەڵمانییەکان. ئەمانە ھەرکامێکیان دواتر بوون بە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم.<ref>Claster, Jill N. (1982). Medieval Experience: 300–1400. New York University Press. p. 35. ISBN 0-8147-1381-5.</ref>
 
لە سەدەی سێیەمی زایینیدا، ھەندێک لە گەورەترین ھۆزەکانی ڕۆژاوای ئەڵمانیا بەیەکەوە تێکەڵ بوون. لە ساڵی ٢٦٠ی زاییندا ئەردەکانی ئاڵمان کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم. لە دوای ھێرشی ھوونەکان لە ساڵی ٣٧٥ی زایینی و ھەروەھا دابەزینی ھێزی ناوەندی دەستھەڵاتی ئیمپڕاتۆری ڕۆم لە ساڵی ٣٩٥ی زایینیدا ھۆزە ئەڵمانیاییەئەڵمانیایییە گەورەکان بەرەو باشووری خۆراوا ڕۆیشتن، جا لەورا بوو کە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ بە ئەڵمانیا ناوی لێ دەبرێت بۆ یەکەم جار پێک ھات.<ref>Fulbrook 1991, pp. 9–13.</ref>
 
=== سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی پیرۆزی ڕۆم ===
[[پەڕگە:Lucas Cranach (I) workshop - Martin Luther (Uffizi).jpg|130px|وێنۆک|ڕاست|وێنەی مارتین لوتەر بناغەدانەری ئایینی پرۆتستان]]
لە ٢٥ی دێسەمبەری ساڵی ٨٠٠ زایینیدا، پاشای فرانکەکان، [[شارلمان]]، ئیمپڕاتۆریەتی جارۆلیژیانی درووست کرد، کە لە ساڵی ٨٤٣ی زایینیدا لەناوچوو و بوو بە دوو ئیمپڕاتۆریەتی تر. ئیمپڕاتۆریەتی پیرۆزی ڕۆم لە بەشی ڕۆژاوای ئەم جیابوونەوەیە پێک ھات.<ref>Fulbrook 1991, p. 27.</ref> ڕووبەری ئەم ئیمپڕاتۆریەتە لە ڕووباری ئیدێرەوە بوو ھەتا قەراخی باکووری [[دەریای ناوین]]. لەو سەردەمەدا ئەڵمانیا لەژێر دەسەڵاتی چەند پاشای بچووک و گەورەدا بوو. ھەتا ساڵی ١٥١٧ زایینی و ھاتنی ''[[مارتین لوتەر]]'' ھەندێک ململانێی زۆر ھەبوو لە نێوان پاشا ئەڵمانییەکان و ئیمپڕاتۆریەتی پیرۆزی ڕۆمدا. ھاتنی ''مارتین لۆتەر،'' دەستپێکردنی ئەو بە بناغەدانانی ئایینی پرۆتستان و بەفەرمیبوونی ئەم ئایینە لە زۆربەی ناوچە ئەڵمانیاییەکانئەڵمانیایییەکان بوو بە ھۆی کێشەیەکی زۆر گەورە لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتی پیرۆزی ڕۆم و ئەڵمانیا کە لە کۆتاییدا بوو بە ھۆی دەستپێکردنی [[شەڕی سی ساڵە]] لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا. ئەم شەڕە کە لە نێوان ساڵانی ١٦١٨–١٦٤٨ی زایینیدا بەردەوام بوو، بوو بە ھۆی خراپی و ئاڵۆزییەکی زۆر گەورە لە ناوچە ئەڵمانیاییەکانئەڵمانیایییەکان و ھەر بەم ھۆیەوە دانیشتوانی ئەڵمانیا ٣٠٪ دابەزیی. لە کۆتاییی ئەم شەڕەدا ئاشتیی وێستفالیا لە ساڵی ١٦٤٨ پێک ھات و شەڕی نێوان ناوچە جیاوازەکان لە بواری ئاینییەوە کۆتاییی پێ ھات، بەڵام لەھەمان کاتدا بوو بە ھۆی پارچەپارچە بوونی ئەڵمانیا لە نێوان ناوچە دابەشکاراوەکان بە ھۆی ئایینەوە. لە ساڵی ١٧٤٠ جیاوازی کەوتە نێوان پاشای نەمسا و پاشای پرۆس و ئیتر لە ساڵی ١٨٠٦ بە ھۆی ھێرشی ناپۆلیۆن ئەم دوو وڵاتە ئەڵمانیزمانە بەتەواوی و بۆ ھەمیشە لە یەک جیا بوونەوە.<ref>Philpott, Daniel (January 2000). "The Religious Roots of Modern International Relations". World Politics 52 (2): 206–245. doi:10.1017/S0043887100002604.</ref><ref>Gagliardo, G. , Reich and Nation, The Holy Roman Empire as Idea and Reality, 1763–1806, Indiana University Press, 1980, p. 12-13.</ref>
 
=== کونفێدراسیۆن و ئیمپڕاتۆریەتی ئەڵمانیا ===
[[پەڕگە:Deutsches Reich (1871-1918)-en.png|270px|وێنۆک|چەپ|ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا (١٨٧١–١٩١٨)]]
لە دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی ناپۆلیۆن لە فەڕەنسا و کۆبوونەوەی ڤیەنا لە ساڵی ١٨١٤، کۆنفێدراسیۆنی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutscher Bund) پێک ھات، کە بەرھەمی یەکگرتنی لاوازی ٣٩ پارێزگای ئەڵمانی بوو، بە ھۆی ناکۆکیی نێوان ئەم پارێزگا سەربەخۆیانە و دەستدرێژییەکانی دەسەڵاتدارانی نەمسایی و بەھێزبوونی بزووتنەوەی ئازادیخوازی لەناو کۆمەڵگای ئەو دەمی ئەڵمانیادا، ئەم کۆنفێدراسیۆنە تووشی گرفت بوو. لە ھەمان کاتدا سەرکەوتنی شۆڕشی فەڕەنسا و ئەو ئامانجە ئازادیخوازانە و نیشتمانپەرستانە کە ئەو خستیەخستییە بەرچاو کۆمەڵگای ئەڵمانیا لە کۆتاییدا بوو بە ھۆی شۆڕشی ئەڵمانیاییەکانئەڵمانیایییەکان لە ساڵی ١٨٤٨دا. لە ئاکامی ئەم شۆڕشەدا نازناوی ئیمپڕاتۆر بەخشرا بە فرێدریک ویڵھێڵمی چوارەم، بەڵام ئەو ئەم نازناوەی قبووڵ نەکرد و داوای بناغەدانانی دەستووری بنەڕەتیی کرد و خۆی بوو بە پێشەوای ئەم بزووتنەوەیە ھەتا ئەو کاتەی کە ئەم دەستوورە جێگیر بوو.<ref name="state.gov">{{Cite web |url=http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20170829203430/https://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm |archive-date=٢٩ی ئابی ٢٠١٧ |dead-url=no}}</ref>
 
لە ساڵانی دواییدا، کێشەیەکی گەورە کەوتە نێوان پەرلەمانی ئەڵمانیا و پاشا ویلیامی یەکەم. ئەم کێشانە بوو بە ھۆی ململانێی چەکداری و پاشا بە ھۆی پێشگرتن لە ئاڵۆزتربوونی باروودۆخەکە، ئۆتۆ ڤۆن بیسمارکی کرد بە سەرۆک وەزیران. بیسمارک لە ساڵی ١٩٦٤ شەڕی بە سەر دانمارکدا سەپاند و لەم شەڕەیشدا سەرکەوتوو بوو، دوای ئەمە بیسمارک ھێرشی کردە سەر نەمسا و ئەو وڵاتەیشی شکاند، لەدوای ئەم شەرە، ئەو فەڕانسەیشی شکست پێ ھێنا و کۆنفێدراسیۆنی وڵاتە ئەڵمانیاییەکانیئەڵمانیایییەکانی باکووری درووست کرد. ئەو بەم کارە توانیی دەستی نەمسا لە دەسەڵاتی وڵاتە ئەڵمانیاییەکانئەڵمانیایییەکان کوڵ بکاتەوە. ئەم ئیمپڕاتۆریەتە نوێیە ئەڵمانییە، بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی. لە دوای ئەمانە بوو کە ھێزی ئەڵمانیا لە ئاستی جیھانیدا ھەڵکشا و دەستی کرد بە ئیستعمار و داگیرکردنی ھەندێک وڵات لە ئەفریقا و شوێنی تر لە جیھان. بۆ وێنە کامێرۆن و تۆگۆ.<ref>Fulbrook 1991, pp. 135, 149.</ref>تیرۆری شازادەی نەمسا لە ٢٨ی جوونی ساڵی ١٩١٤ بوو بە ھۆی دەستپێکردنی [[جەنگی جیھانیی یەکەم]]. لەم جەنگەدا ئەڵمانیا یەکێک بوو لە ئەندامانی [[ھێزە ناوەندییەکان]]. لەم جەنگەدا ھێزە ناوەندییەکان دۆڕان و لە ئاکامدا ئەڵمانیا زۆرتر لە ٢ میلیۆن ئەندامی لەشکری لەدەست چوو.<ref>{{Cite web |url=http://www.spiegel.de/international/germany/0,1518,530319,00.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20120516110055/http://www.spiegel.de/international/germany/0,1518,530319,00.html |archive-date=١٦ی ئایاری ٢٠١٢ |dead-url=no}}</ref> لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ جەنگی جیھانیی یەکەم کۆتاییی ھات. لە ١٨ تشرینی دووەم، ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا، ویلھێڵمی دووەم و دیکەی شازادەکانی ئەڵمانیا سەرۆکایەتییان بەجێ ھێشت. ئەڵمانیا لە جوونی ١٩١٩ [[پەیمانی ڤێرسای]] واژوو کرد. ئەم پەیمانە لە لایەن ئەڵمانییەکانەوە بە سووکایەتی دادەنرا و ڕەنگە یەکێک بێت لە سەرچاوەکانی پێکھاتنی [[نازیسم]].<ref>Lee, Stephen J. (2003). Europe, 1890–1945. Routledge. p. 131. ISBN 978-0-415-25455-7.</ref>
 
=== سەردەمی کۆماری وایمار و دەسەڵاتی نازییەکان ===
[[پەڕگە:Bundesarchiv Bild 183-S33882, Adolf Hitler retouched.jpg|170px|وێنۆک|ڕاست|وێنەی [[ئادۆڵف ھیتلەر]]، چانسێلۆری ئەڵمانیا (١٩٣٣–١٩٤٥)]]
لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی سیستەمی کۆماریی ڕاگەیاند. بەڵام ململانەی نێوان ھێزە سیاسیەکانسیاسییەکان بۆ مسۆگرکردنی دەسەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئابی ١٩١٩ بە نووسەرانی دەستووری بنەڕەتیی وایمار کۆتاییی ھات.<ref>Fulbrook 1991, pp. 156–160.</ref> بە ھۆی ئەو ناکۆکییە [[ئابووری]]انەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی دا و لەسەرکاربوونی دەوڵەتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامدانی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پەیوەندیی نێوان گەل و حکوومەت لە یەک پچڕا. لە ١٩٣٢، حکوومەتی وایمار بە ھۆی واژووکردنی [[پەیمانی ڤێرسای]] بە خیانەت لە ئەڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کومۆنیست زۆربەی پەرلەمانیان لەژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری [[پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ]]، [[ئادۆڵف ھیتلەر]] بە ڕاوێژکار (بە [[عەرەبی]]: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣) ھیتلەر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی [[تۆتالیتاریزم|تۆتالیتێر]]، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە سەرلەنوێ دروستکردنی ئابووری و بازرگانیی ئەڵمانیا، ھەروەھا ھێزە لەشکریەکانیشیلەشکرییەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.<ref>{{Cite web |url=http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20140703143804/http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html |archive-date= ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |dead-url=no}}</ref><ref>Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.</ref><ref>{{Cite web |url=http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20140705130826/http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html |archive-date= ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ |dead-url=no}}</ref>
 
لە ١٩٣٥، ئەڵمانیا دەستی بە سەر [[سار (لێژنەی نەتەوەکان)|سار]] و [[ڕینلەن]]دا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بەپێی پەیمانی ڤێرسای لە ئەڵمانیا سەندرابوون.<ref>Fulbrook 1991, pp. 188–189.</ref> لە ساڵی ١٩٣٨ [[نەمسا]] و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ [[چیکوسڵۆڤاکیا]] کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی سێپتەمبری ١٩٣٩ ئەرتەشی [[ڤێرماخت]] ھێرشی کردە سەر [[پۆڵەندا]]، لە لایەکی دیکەیشەوە [[ئەرتەشی سوور|سوپای سوور]]یش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگەر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، [[بریتانیا|بەریتانیا]] و [[فەڕانسە|فەڕەنسا]] دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.<ref name="Fulbrook 1991, pp. 190–195">Fulbrook 1991, pp. 190–195.</ref> ئەمە بوو بە سەرەتای [[شەڕی جیھانی دووەم|جەنگی جیھانیی دووەم]]. لە ماوەیەکی کورتدا، ئەڵمانیا و [[وڵاتەکانی تەوەر]] توانییان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی [[ئورووپا|ئەورووپا]] و باکووری [[ئەفریقا]]دا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و [[وڵاتەکانی تەوەر|ھاوپەیمانەکانی]] تێکۆشان کە بریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک ڕێکەوتننامەی دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر [[یەکێتیی سۆڤیەت]] کە ئەمە بە ھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیەک لە نێوان ''یەکێتیی سۆڤیەت و ''ئەڵمانیا'' چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئەڵمانیا، [[ئیمپراتۆری ژاپۆن|ئیمپڕاتۆریەتی ژاپۆن]]یش ھێرشی کرە سەر [[ھێرشی پێرل ھاربر|پێرل ھاربر]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] و بەو جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان ''ھێزەکانی تەوەر'' و [[وڵاتە ھاوپەیمانەکان|ھاوپەیمانی وڵاتەکان]]. شەڕی ئەڵمانیا و ''یەکێتیی سۆڤیەت'' لە ستالینگراد کە بە [[شەڕی ستالینگراد]] ناسرا، بوو بە ھۆی دۆڕانی ئەڵمانیا و ناچاری کرد بە پاشەکشان لە بەرە ڕۆژھەڵاتییەکان.<ref name="Fulbrook 1991, pp. 190–195"/> لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ [[ئیتاڵیا]] کە ھاوپەیمانی ئەڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە بەرەیەکی نوێی لە نێوان ئەڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە [[ڕۆژی دی]]دا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە ڕۆژاواوە بەرەیەکی تریان بەرەوڕووی ئەڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو [[بەرلین|پایتەخت]] کرد. لە ٨ی مانگی مەیی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی ''سوپای سوور''، شەر کۆتاییی ھات.<ref>Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.</ref>''
ھێڵی ١١٨:
=== ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیای ڕۆژاوا ===
[[پەڕگە:Map-Germany-1945.svg|230px|وێنۆک|چەپ|دابەشبوونی ئەڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا]]
لە دوای ڕووخانی رژیمیڕژیمی نازی، ئەڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی ڕۆژاوا کە کەوتە بن دەستی [[ھاوپەیمانەکان]] (واتە: [[فەڕەنسا]]، [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا]] و [[بریتانیا|بەریتانیا]]) بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیربوونی ئەو ئەڵمانیاییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەرکرابوون.<ref>Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012</ref> ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە [[ئەڵمانیای ڕۆژاوا|کۆماری فیدرالیی ئەڵمانیا]]. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی [[یەکێتی سۆڤیەت]] و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩دا بوو بە [[ئەڵمانیای رۆژھەڵات|کۆماری دیموکراتیی ئەڵمانیا]]. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی «ئەڵمانیای ڕۆژاوا» و «ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات» دەناسران. ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئەڵمانیای ڕۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری [[بۆن]]، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری ڕۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئەڵمانیا یەک بگرێتەوە.<ref>Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.</ref>
 
ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا یەکیان گرت. دواتر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە پرۆژەیەکی گەورە بۆ گەشەپێدانی [[ئابووری]] لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی [[ناتۆ]]. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی [[کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا|کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا]]. لە ھەمان کاتدا ئەڵمانیای رۆژھەڵاتڕۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی [[بلۆکی رۆژھەڵات|بلۆکی ڕۆژھەڵات]].<ref>maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."</ref> بەڵام بە ھۆی لاوازبوونی [[یەکێتیی سۆڤیەت|سۆڤیەت]]، بارودۆخی ئابووری لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک نەگەیشت بە ئاستی ئەڵمانیای ڕۆژاوا. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی [[بەرلین]]، بۆ ئەوەی کە پێش بەم کۆچانە بگرێت. ئەم دیوارە (ناسراو بە [[دیواری بەرلین]]) بوو بە سیمبۆلێک بۆ [[شەڕی سارد]]. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سیمبۆلێک لە کۆتاییھاتنی شەڕی سارد.<ref>"Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.</ref>
 
=== یەکگرتنەوەی دوو ئەڵمانیا ===
ھێڵی ١٢٧:
== جوگرافیا ==
[[پەڕگە:Deutschland topo.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی تۆپۆگرافی ئەڵمانیا]]
ئەڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئەورووپا. ئەڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ [[دانمارک]]، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ [[پۆڵەندا]] و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ نەمسا و سویسرا، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕەنسا و لوکسەمبورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و ھوڵندا ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩٬٢٢٣ ک.م. ٤. گ. وشکایی و لە ٧٬٧٩٨ ک.م. ٤. گ ئاو پێک ھاتووە. ئەڵمانیا لە ڕووی پاناییەوەپانایییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئەورووپا و ٦٢ەمینە لە جیھاندا.<ref name="cia.gov">{{Cite web |url=https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |archive-url=https://web.archive.org/web/20160211075204/https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html |archive-date=١١ی شوباتی ٢٠١٦ |dead-url=no}}</ref>
 
شوێنە بەرچاوە جوگرافییەکانی ئەڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژھەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. ھەروەھا ئەڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئەڵمانیا خاوەنی ھەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.<ref name="cia.gov"/>
ھێڵی ١٤١:
== سیاسەت ==
[[پەڕگە:Reichstag building Berlin view from west before sunset.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|بینای ڕایشستاگ شوێنی پارلەمانی ئەڵمانیا (بوندێستاگ)]]
ئەڵمانیا کۆمارێکی، فدڕالی، پارلەمانتاریەتی،پارلەمانتارییەتی، نوێنەرایەتی دیموکراتە. ئەو قانوونگەلە کە ئێستا ئەڵمانیای پێ بەڕێوە دەبرێت ھەمووی لەسەر ئەو قانوونە بنچینەییەوەبنچینەیییەوە دانراوە کە لە دوای ڕووخانی ئەڵمانیای نازی و لە ساڵی ١٩٤٩دا دانراوە، ئەم قانوونە بە قانوونی بنەڕەتی (بە [[ئەڵمانی]]: Grundgesetz) ناسراوە. بۆ ھەر گۆڕانکارییەک لە قانوونی بنچینەیی ئەڵمانیا دەبێت دوو لە سێی ئەندامانی پارلەمان لە سەری ڕێک بکەون. بناغە ھەمیشەیی و غەیرە قابیلی گۆڕانەکانی قانوونی بنچینەیی ئەڵمانیا ئەمانن: ڕێز گرتن لە کەرامەتی ئینسانی، جیاوازی ھێزەکان، سیستەمی فیدڕاڵی و سەروەری قانوونن.<ref>{{Cite web |url=https://www.btg-bestellservice.de/pdf/80201000.pdf |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ٩ی ئازاری ٢٠١٣ |archive-url=https://web.archive.org/web/20170619180331/https://www.btg-bestellservice.de/pdf/80201000.pdf |archive-date=١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ |dead-url=no}}</ref>
 
سەرۆک کۆمار سەرۆکی وڵاتە و ئەرکە نوێنەرایەتییەکان و دەسەڵاتەکانی تایبەت لە ئەستۆی ئەوە. بەڵام ئەو کەسەی کە کارە ئیجراییەکانیئیجرایییەکانی بە دەستە سەرۆک وەزیرانە. کە لە ئێستادا خانمی [[ئەنگێلا مێرکڵ]]ە.<ref name="state.gov"/>
 
=== پارێزگاکان ===
ئەڵمانیا خاوەنی ١٦ پارێزگای کە بە کۆ پێیان دەڵێن لاندێر (بە [[ئەڵمانی]]: Länder).<ref>{{Cite web |url=http://www.bundesrat.de/nn_11006/EN/organisation-en/laender-en/laender-en-node.html?__nnn=true |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ٩ی ئایاری ٢٠١٣ |archive-url=https://web.archive.org/web/20130910131911/http://www.bundesrat.de/nn_11006/EN/organisation-en/laender-en/laender-en-node.html?__nnn=true |archive-date=١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ |dead-url=no}}</ref> ھەریەک لە ئەم پارێزگاگەلە خاوەنی دەستووری (قانوون) خۆیانن و بەم ھۆیەوە لە زۆربەی کاروبارە ناوخۆییەکانیاداناوخۆیییەکانیادا سەربەخۆن. بە پێی دابەشکارییەکانی ساڵی ٢٠٠٩، ئەڵمانیا ٤٠٣ ناوچەی ھەیە. کە ٣٠١ لە ئەوان گوندستان و ١٠٢یش شارستانن.
{{نەخشەی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا}}
{| class="wikitable"
ھێڵی ٢٠٩:
 
== چاند ==
ئەڵمانیا خاوەن چەندین کەسایەتی مێژووییەمێژوویییە لە ھۆزانڤانان و نووسەران و بیرمەندان و شانۆکاران و ھەروەھا ٢٤٠ ھەزار ناوەندی پاڵپشتیکردنی شانۆی لێیە کە ساڵانە بە ملیۆنان کەس سەردانییان دەکات لە ئارەزوومەندانی بوارەکە، و ھەروەھا ئەڵمانیا ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە لە یەکسانی ڕەگەزی و مافی بە کەمئەندامان داوە و ھاوڕەگەزخوازیشی قبووڵکردووە کە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازان تاڕادەیەک بەیاسایی کراوە، لەڕێگای ڕاپرسیشەوە زانراوە ئەڵمانیا ئەرێنیترین وڵاتە کە کاریگەری ھەبێت لەسەر جیھان.
 
=== وێژە و فەلسەفە ===
ھێڵی ٢١٥:
 
== خەڵکی ئەڵمانیا ==
بەپێی ئامارەکانی ساڵی [[٢٠١٤]] ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئەڵمانیا ٨٢٬٦٥٢٬٢٥٦ کەس بووە کە دەکاتە ١٫١٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٥٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = Countries in the world (ranked by 2014 population)| ناونیشان = http://www.worldometers.info/world-population/population-by-country/ |ڕێکەوتی سەردان= ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = ماڵپەڕی Worldometers |نووسەر = |زمان = ئینگلیسی}}</ref>
 
لانی کەم شەش میلیۆن پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژین کە پێکدێن لە پەنابەری سیاسی و کۆچبەران و کرێکاران و ھەندێکیشیان لەگەڵ خێزانەکانیان، گەلێک لەو پەنابەرانە لەوڵاتانی ھەژار و مەترسی ژیان پەنایان بۆ ئالمانیا بردووە وەک وڵاتێکی سەلامەتی لە ژیان، تەنیا پەنابەری ھاتوو لە [[تورکیا]] نزیکەی ١٫٩ ملیۆنە کە لە تورک و کوردەکان پێکدێن.