پارتی کرێکارانی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
||
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
{{زانیاریدانی حیزب پێشکەوتوو
| ناو = پارتی کرێکارانی کوردستان
| ماڵپەڕ =www.pkkonline.com
| ناوی_خۆماڵی = پەکەکە
| زمان١ = [[ئینگلیزی]]
| ناوی_زمان١ =
| زمان٢ =
| ناوی_زمان٢ =
| زمان٣ =
| ناوی_زمان٣ =
| زمان٤ =
| ناوی_زمان٤ =
| لۆگۆ = [[پەڕگە:Flag of Kurdistan Workers Party (PKK).svg|200px]]
| ڕەنگکۆد = #FF0000
| سەرکردە = [[موراد قەرەیلان]]، [[جەمیل بایک]]، [[بەسێ
| سەرۆک =
| سەرۆک_ئەنجوومەن =
| سکرتێری_گشتی =
| سکرتێری_یەکەم =
| سکرتێری_گشتی =
|
| سکرتارییەت =
| وتەبێژ = [[ئەحمەد دێنیز]]<ref>http://en.aswataliraq.info/
| دامەزرێنەر = [[عەبدولڵا ئۆجەلان]] و چوار کەسی دیکە
| ناونیشانی_سەرکردە١ =
| ناوی_سەرکردە١ =
| ناونیشانی_سەرکردە٢ =
| ناوی_سەرکردە٢ =
| ناونیشانی_سەرکردە٣ =
| ناوی_سەرکردە٣ =
| ناونیشانی_سەرکردە٤ =
| ناوی_سەرکردە٤ =
| ناونیشانی_سەرکردە٥ =
| ناوی_سەرکردە٥ =
| دروشم = ئازادی بۆ ئۆجەلان، ئاشتی بۆ کوردستان
| دامەزراندن =
| جیابوونەوە =
| جیابووەتەوە_لە =
| پێشینە =
| یەکگرتن =
| پاشینە =
| شوێنگە = [[چیای قەندیل]]، [[
| ڕۆژنامە =
| باڵی_خوێندکار =
| باڵی_گەنج =
| ناوی_باڵی١ = باڵی سەربازی
| باڵی١ = [[
| ناوی_باڵی٢ =
| باڵی٢ =
| ناوی_باڵی٣ =
| باڵی٣ =
| ساڵی_ئەندامێتی =
| ئەندامێتی =
| ئایدۆلۆژیا = [[کوردایەتی]]
|شوێنی_سیاسی = [[سیاسەتی ئەوپەڕی چەپ|ئەوپەڕی چەپ]]
| ئایین = [[سکولاریزم]]
| نیشتمانی =
| نێودەوڵەتی = [[کۆما جڤاکێن کوردستان]]
| ئەوروپی =
| پەرلەمانی_ئەوروپی =
| ناونیشانی_ئینتیما١ =
| ئینتیما١ =
| ڕەنگەکان =
| ناوی_کورسییەکان١ =
| کورسییەکان١ =
| ناوی_کورسییەکان٢ =
| کورسییەکان٢ =
| ناوی_کورسییەکان٣ =
| کورسییەکان٣ =
| ناوی_کورسییەکان٤ =
| کورسییەکان٤ =
| سونبوول =
| ئاڵا = [[پەڕگە:Flag of Kurdistan Workers Party (PKK).svg|200px]]
| ماڵپەر = {{URL|http://www.pkkonline.org}}
| وڵات = [[کوردستانی گەورە]]
| وڵات٢ =
| بەرپێنووس =
}}
'''پارتی کرێکارانی کوردستان''' ([[پەکەکە]]) پارتێکی کوردی باکوری کوردستانە لە [[٢٧ی سەرماوەرز]]ی [[١٦٧٨ی کوردی]] (١٩٧٨) وەک پارتێکی [[مارکسیزم-لینینیزم|مارکسی-لینینی]] دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کورتاییەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی [[١٩٨٤]] بە ناچاری بووە ڕێکخراوێکی چەکداری، لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا. ئایدیۆلۆژیایی پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم - لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دامەزرێنرا. ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی [[سۆشیالیستی]] بوو لە کوردستان، ئەو ناوچەیەی کەوتۆتە باشووری ڕۆژھەڵاتی [[تورکیا]]، باکووری ڕۆژھەڵاتی [[عێراق]]، باکووری ڕۆژھەڵاتی [[سوریا]] و باکووری ڕۆژئاوای [[ئێران]]، کە
پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاوی ھەیە لە نێوان کوردەکانی [[تورکیا]] و لایەنگرییەکی سنووردار لەلایەن کوردەکانی پارچەکانی تر. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە [[ئەمریکا]] و [[ناتۆ]] و [[یەکێتیی ئەورووپا]] بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە [[تورکیا]] یەکێتیی ئەوڕووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام [[ئەمریکا]] و [[ناتۆ]] ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە. لە ساڵی [[٢٠٠٧]]دا بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراویە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا). سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان. ھێزە چەکدارەکانی [[تورکیا]] نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی
== سەرچاوە دارایییەکان ==
بودجەی ساڵانەی پەکەکە بە ١٥٦
سەرچاوەی داھاتەکە بە کورتی خۆی لە کۆمەکە داراییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە ھەروەھا یارمەتی کوردی پارچەکانی تر، ھەروەھا لە ڕێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە.
== درووست بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ==
پەکەکە لە
▲پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) ساڵی ١٩٨٧ لە گوندێکى باکوورى کوردستان یەکەم کۆنگرەى خۆى بەست و بوونى خۆى بە شێوەى ئاشکرا و فەرمى ڕاگەیاند. پەکەکە لە ڕۆژى ٢٧/١١/١٩٧٨ لە گوندى فیسى سەر بە قەزاى لیجە لە پارێزگاى ئامەد لە باکورى کوردستان یەکەم کۆنگرەى خۆى بە بەشداریى ٢٣ کەس بەست و سەرهەڵدانى خۆى ڕاگەیاند. دانانى ناوى پەکەکە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێکى کۆنگرەى یەکەمى پەکەکە بە ناوى فەرهاد کورتاى پێشنیاز کراوە و لەو کۆنگرەیەدا پەسەندکرا. پێش دامەزراندنى پەکەکە، ئەندامان و لایەنگرەکانى ئەو حزبە، بەناوى ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد. یەکەم دەستەى ئەو کەسانەى پێیان دەوترا ئاپۆچى لە ساڵى ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا وەک گروپێکى فیکرى و ئایدۆلۆژى بە سەرۆکایەتیى عەبدوڵا ئۆجەلان دەستیان بەکار کرد. لە ساڵى ١٩٧٧دا ئەو گروپە سەرەتاییەى پەکەکە بڕیاریدا بۆ درێژەدان بەکارو چالاکییەکانى بگەڕێتەوە بۆ باکوورى کوردستان. ساڵێک لە دواى گەڕانەوەیان بۆ باکوروى کوردستان بە بەشداریى ٢٣ کەس یەکەم کۆنگرەیان بەست، لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە هەڵبژێردران. دەرکەوتنى ئاپۆچییەکان و پەکەکە لە باکوورى کوردستان لەلایەن بەشێک لەو عەشیرەتە چەکدارانەوە، کە حکومەتى تورکیا پشتیوانیى لێدەکردن دژایەتى دەکرا. ئەوەش بووە هۆى ئەوەی یەکەم پێکدادانە سەربازییەکانى پەکەکە لەناوچەى حیلوان - سیڤەرەک لە پارێزگاى ڕحا (ئورفا) لە نێوان ئاپۆچییەکان و چەکدارە عەشیرەییەکاندا ڕووبدات. ئەو دۆخە بەردەوام بوو تاوەکو کودەتاى سەربازیى ١٢ ئەیلولى ١٩٨٠ بەسەرۆکایەتیى کەنعان ئەڤرەن، لەلایەن جەنەڕاڵەکانى سوپاى تورکیاوە بەڕێوەچوو. لە دواى ئەو کودەتایە ئەندامانى پەکەکە وەک زۆربەى گروپ و دەستەکانى دیکە لە باکورى کوردستان و تورکیا کەوتنەبەر شاڵاى ڕاونان و گرتن و کوشتن. هەڵمەتى ڕاوەدونان و کوشتنى ئەندامانى پەکەکە بووە هۆى ئەوەی لە کۆتایى ساڵی ١٩٨١دا بەشێک لە ئەندامانى پەکەکە بەرەو لوبنان بڕۆن. لوبنان لەو کاتەدا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەى گروپە شۆڕشگێڕەکانى سەرتاسەرى جیهان. ئەندامانى پەکەکە بە سەرۆکایەتیى عەبدوڵا ئۆجەلان لە لوبنان پەیوەندییان بە گروپە شۆڕشگێڕەکانى ئەو سەردەمەوە کرد و لەلایەن کەسانى وەک نایف حەواتمە، جۆرج حەبەش و بەگشتى بزووتنەوەى ڕزگاریى فەلەستینەوەوە هاوکارى کران.
پەکەکە لە
▲پەکەکە لە ساڵى ١٩٨٢ دا دووەمین کۆنگرەى خۆى لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەى گروپە ڕاهێنراوەکانى پەکەکە بۆ باکورى کوردستان و ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنى شەڕى چەکداریی درا. ئەو گروپە ڕاهێنراوانەى پەکەکە لە دواى گەڕانەوەیان بۆ باکورى کوردستان پردى پەیوەندییان لە نێوان باکور و لوبناندا دروستکرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانى خۆیان دەنارد بۆ ڕاهێنان بۆ لوبنان. بەهۆى گەورەبوونەوەى ئەو کار و چالاکییەکانى پەکەکە سوپاى تورکیا هەڵمەتێکى لە دژى ئەندامان و لایەنگرانى پەکەکە دەستپێکرد. لەو هەڵمەتانەى سوپاى تورکیادا ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و کادێرە پێشکەوتووەکانى پەکەکە دەستگیرکران، یان کوژران. ئەو سەرکردە و کادیرە دیارانەى پەکەکە لەلایەن سوپاى تورکیا و دەستگیرکران بریتی بوون لە مەزڵوم دۆغان، حەقى قەرار، محەمەد خەیرى دورمش، کەمال پیر و عەلى چیچەک. مەزڵوم دۆغان لە دواى دەستگیرکردنى لە زینداندا بە بۆنەى نەورۆزەوە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا و نەریتى یادکردنەوەى نەورۆزى لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکاندا چەسپاند. هەر یەک لەو ئەندامانى دیکەى پەکەکە مانگرتنیان تا مردنیان بەڕێوە برد و بەهۆى مانگرتنەوە گیانیان لە دەستدا. باردۆخى خۆڕاگریى ئەندامان و کادیرانى پەکەکە کاردانەوەى بەرچاوى لە ناو کۆمەڵگەى کوردستاندا دروستکرد. ئەوەش بووە هۆى ئەوە لە دەرەوەى زیندانیش کاروچالاکییەکانى پەکەکە ڕوو لە زیادبوون بکات و سەربارى ئەوەى زۆربەى کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە دەستیگرکرابوون، ژمارەى ئەندامانى ئەو حزبە ڕووى لە زیادبوون کرد. لە دواى ئەو پێشهاتانە پەکەکە لە ساڵى ١٩٨٤ هێزى ڕزگاریى کوردستان (هەرەکە)ى دامەزراند و لە ١٥ى ئابى ١٩٨٤دا شەڕى چەکدارى بەشێوەى فەرمى و بە سەرۆکایەتیى مەعسوم کۆرکوماز (عەگید) لە دژى سوپا و حکومەتى تورکیا لە ناوچەکانى ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد. لە ساڵى ١٩٨٦ و لە ڕۆژى ٢٨ى ئازارى ئەو ساڵەدا و لە دواى چەند پێکدادانى قورس دامەزرێنەى هێزى ڕزگاریى کوردستان، عەگید لە چیاى گابار گیانى لە دەستدا. عەگید خەڵکى فارقینى ئامەد بوو و لە دایکبووى ١٩٥٦ بوو.
پەکەکە لە
▲پەکەکە لە ساڵى ١٩٨٦ لە سێیەمین کۆنگرەیدا بڕیایدا هێزى ڕزگاریى کوردستان بکات بە ئارتەشى ڕزگاریى گەلى کوردستان (ئەرگەکە). هەروەها ئەکادیمیاى سەربازیى مەعسوم کورکوماز (عەگید)ى دامەزراند. لە ساڵانى ١٩٩٠ى ڕابردوودا زنجیرەیەک ڕاپەڕین بە پێشەوایەتیی پەکەکە زۆربەى شار و شارۆچکە و ناوچەکانى باکورى کوردستانى گرتووە و ئەوەش بووە هۆى ئەوە پەکەکە زیاتر لەوەى کە چاوەڕوان دەکرا هێزى خۆى لە ناو خەڵکدا نیشان بدات.
ئۆجەلان لە یەکەم گەشتیدا
▲پەکەکە لە ساڵى ١٩٩٠ جگە لە لوبنان چەند بنکەیەکى لە ناوچەکانى شام لە سووریا کردەوە. عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە لوبنانەوە بەرەو شام گەڕایەوە و بە بەردەوامى سەردانى ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستانى دەکرد. لە دواى هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە نێوان پەکەکە و حکومەتى تورکیا بۆ ئەوەى کێشەى کورد بە شێوەى ئاشتییانە چارەسەر بێت. لە ڕۆژى ١٩ى ئازارى ١٩٩٣ عەبدوڵا ئۆجەلان بە ئامادەبوونى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى گشتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە بوقاعى لوبنان کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیى بەڕێوەبرد و لەلایەن پەکەکەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا. بەپێى گفتوگۆکان بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و چارەسەرکردنى کێشەکى کورد بە شێوەى ئاشتییانە بەهێزترین پێشنیاز، پێشنیازى دامەزراندنى تورکیاى فیدراتیڤ بوو. تورگوت ئۆزال هەشتەمین سەرۆک کۆمارى تورکیا لە چەند لێدوانێکدا باسى فیدراسیۆنى نێوان کورد و تورکى کردبوو. لە دواى ئەوەى بەشێوەى گوماناوى تورگوت ئۆزال لە ١٧ى نیسانى ١٩٩٣ کوژرا. ئاگربەستى نێوان پەکەکە و حکومەتى تورکیاش کۆتایى پێهات. لە دواى ئەوەى جەنگ لە نێوان سوپاى تورکیا و پەکەکە زیاتر لە جاران چڕبوویەوە دیسانەوە هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست دەستیان پێکردەوە و لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە لە ساڵى ١٩٩٥ دا ئاگربەست و لە ڕۆژى ئاشتیى جیهانى لە ساڵى ١٩٩٦ ئاگربەستێکى دیکەى ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆى هەوڵى "تیرۆرکردنى" عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێگەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوەوە، ئاگربەستەکەى ١٩٩٦ کۆتایى پێهات. بەهۆى گوشارەکانى تورکیاوە حکومەتى سووریا داواى لە عەبدوڵا ئۆجەلان کرد خاکى ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت و لە نۆى تشرینى یەکەمى ١٩٩٨ دا ئۆجەلان سووریاى بەجێهێشت.
کاتێک ئۆجەلان لە
▲ئۆجەلان لە یەکەم گەشتیدا ڕووى لە ڕووسیا کرد و سەربارى ئەوەى دۆماى ئەو وڵاتە بە کۆى دەنگ مافى پەنابەریى سیاسیى بە ئۆجەلان بەخشى، بەڵام حکومەتى ڕووسیا مانەوەى ئۆجەلانى لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد. ڕووسیا لەبەرامبەر ئەوەدا کە ڕێگرى لە مانەوەى ئۆجەلان بکات لەلایەن سندوقى دراوى نێودەوڵەتییەوە قەرزێکى ١٠ ملیار دۆلاریى پێدرا و تورکیاش پشتیوانییەکانى خۆى بۆ چەکدارەکانى چیچان بڕى، کە ئەو کات چەکدارەکانى چیچان بەسەرۆکایەتیى جەوهەر دۆدایف و ئەسلان مەسخادۆف و شامیل باسایفەوە ڕووسیایان ڕووبەڕووى قەیرانێکى گەورە کردبووە. لە دواى ئەوە ئۆجەلان سەردانى هەر یەک لە وڵاتانى یۆنان و ئیتالیاى کرد. هەروەها هەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکومەتى ئەڵمانیاوە ڕیگرى لێکرا. هەوڵێکى دیکەى ئۆجەلان ڕۆیشتن بوو بۆ هۆڵەندا تاوەکو لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى دۆز لە بارەى کێشەى کوردەوە بکرێتەوە و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکى نێودەوڵەتیى کۆتایى پێبهێنرێت. بریتا بۆلەر یەکێک لە پارێزەرە هۆڵەندییەکانى ئۆجەلان، کە هاوکات ئەندامى دەستەى تیمێکى پارێزەرى نێودەوڵەتى بوو لە کتێى "گەشتە بێ ئاکامەکانى سەرکردەیەکدا" نووسیویەتى، کاتێک ئۆجەلان هەوڵیدا خۆى بگەیەنێتە هۆڵەندا حکومەتى ئەمێستردام ئامادە باشى ڕاگەیاند و ڕێگاى لە نیشتنەوەى فڕۆکەکەى ئۆجەلان گرت لە فڕۆکە خانەکانى ئەو وڵاتەدا. لەسەر داواى یۆنان و بۆ هێوربونەوەى دۆخەکە، داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەرەوە [[کینیا]] لە ئەفریقا بەجێبهێڵێت. لەو کاتەدا پلانى ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقاى باشوور بۆلاى ماندێلا بەهۆى ڕەزامەندى نیشان نەدانى حکومەتى ئەفریقاى باشوورەوە شکستى هێنا.
لە
▲کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەى یۆنان لە شارى [[نایرۆبی]]ى پایتەختى کینیا بوو، بڕیارى ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک لە بیناى باڵیۆزخانەى یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەى نایرۆبى بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمى تایبەتەوە هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەى ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە ١٥ى شوباتى ١٩٩٩ دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا. بەپێى بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکان سەرۆکى ئەو کاتى کینیا لەبەرامبەر وەرگرتنى پێنج ملیۆن دۆلاردا ئامادەبووە ڕێگا بە فڕاندنەکەى ئۆجەلان بدرێت. هەروەها بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووە کە وتەبێژى کۆشکى سپى بەناوى سێندى برگرەوە سەرپەرشتیى ئۆپراسیۆنى چاودێرکردن و دەستگیرکردنى ئۆجەلانى بەڕێوە بردووە. ئەو زانیارییە بەشێوەى فەرمى لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵى بەڕێوەبردنى شەشەمین کۆنگرەى خۆى بوو. لە دواى ڕفاندنى ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەى خۆى بەشێوەى نائاسایى بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەى بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستى یەکلایەنەى ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆى خۆى گۆڕیوە. پەکەکە لە دواى عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانى وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیى کراوە. سووپاى تورکیا لە ماوەى جەنگ لە دژى پەکەکەدا زیاتر لە چوار هەزار گوندى باکوورى کوردستانى تێکدا. بەهۆى ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەندام و لایەنگرى پەکەکە و هاووڵاتیى کورد شەهید کراون وە زیاتر لە.٢٠ هەزار هێزی سەربازی وە ئەندامانی میتی تورکیە کوژراون.
▲لە ماوەى جەنگى نێوان پەکەکە و سوپاى تورکیا لەلایەن حکومەتى تورکیاوە ١٧ هەزار مامۆستا، ئەندازیار، خوێندکار، گوندنیش، پارێزەر، پزیشک لە شار و گوندەکانى باکوورى کوردستان فڕیندراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەگەرى زۆر ئەوەیە ئەو کەسانە لەلایەن هێزەکانى سوپاى تورکیاوە لە دەستەى چەند کەسیدا و بە کۆمەڵ کوژرابن و لە گۆڕى کۆمەڵادا شاردرابنەوە. بەپێى ڕاپۆرتەکانى ڕێکخراوى مافى مرۆڤ (ئیهاد) لە تورکیا، زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕى بەکۆمەڵ لە ناوچەکانى باکوورى کوردستاندا هەیە و جگە لەچەند دانەیەکیان نەبێت تاوەکو ئێستا حکومەتى تورکیا ڕێگاى نەداوە گۆڕەکان هەڵبدرێنەوە و دۆسیەکانیان یەکلایى بکرێتەوە.پەکەکە ئێستا لە ژێر چەترى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کار دەکات. شێوەى بەڕێوەبردنى سیستمى هاوسەرۆکایەتییە. ستراتیژیى ئێستاى پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمى دیموکراتیکە. بەپێى ئەو ستراتیژیە هەموو گروپ، پێکهاتە، ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێى تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.
▲بارەگاى سەرەکیى ئێستاى سەرکردایەتى پەکەکە لە زنجیرە چیاکانى قەندیلە و ئەو ناوچانەى لە ژێر دەسەڵاتى پەکەکەدان و لەلایەن پەکەکەوە بە ناوچەکانى پاراستنى میدیا دەناسرێن و ڕووبەرى ئەو ناوچانەش زیاتر لە ٢٠ هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە دەبێت. ئەو ناوچانە ناوچەى شاخاوى و سەختن لە سنوورە هاوبەشەکانى نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستاندان.
▲هەرچەند هێزى سەربازى پەکەکە و ژمارەیان بە تەواوەتى ڕوون نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت پەکەکە زیاتر لە ١٤ هەزار گەریلاى لە شاخدا هەبێت، کە لە چوارچێوەى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)دا ڕێکخراون. هەپەگە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە سەرپەرشتى دەکرێت. لە ناو پەکەکەدا ژنان خاوەنى هێزى تایبەت بە خۆیان و هێزەکانیان بەناوى (یەژە ئا ستار)ە. هەروەها ژنان لە ناو پەکەکە حزبێکیان هەیە بەناوەى پارتى ژنانى ئازادى کوردستان (پاژک). سەرچاوە داراییەکانى پەکەکە بە تەواوەتى ڕوون نین، بەڵام بەرپرسانى پەکەکە و ئەو بەرپرسانەشى کە لە پەکەکە جیابوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەیى سەرەکیى داراییەکانى پەکەکە هاووڵاتییانى کوردن لە ناوچە جیاواز و جۆراجۆرەکانى کوردستان و ئەوروپا.
ئەو حزبانەش کە بە دۆست و
▲تۆڕێکى گەورەى میدیایى وەک ستێرک تیڤى، ئاژانسى هەواڵى فورات، نوچە تیڤى، ئاژانسى هەواڵى دیجلە، کەناڵى ئاى ئێم سى، ڕۆژنامەى ئازادیا وڵات، ڕۆژنامەى یەنى ئوزگور پولوتیکا کارو چالاکییەکانى پەکەکە ڕووماڵ دەکەن. شانبەشانى ئەوانە ئاژانسى هەواڵى هاوار، ڕووناهى تیڤى، نەورۆز تیڤى و چرا تیڤى گرنگى بە بڵاوکردنەوەى کارو چالاکییەکانى پەکەک دەدەن.
▲ئەو حزبانەش کە بە دۆست و هاوپەیمان و هاوئایدۆلۆژی لەگەڵ پەکەکە دەناسرێن بریتین لە پەیەدە، تەڤگەرى ئازادى، پەژاک، کۆدار و هەدەپە، دەبەپە، کەجەدە، کۆنگرەى گەل، دەتەکە و کەژەئا. هەروەها هێزە سەربازییەکانى یەپەگە، یەبەشە، یەپەژە، یەرەکە بەو هێزە سەربازیانە دەناسرێن، کە هاوستراتیژ و هاوتاکتیکى پەکەکەن.
==مێژووی ئاڵای پەکەکە==
Line ١٣٤ ⟶ ١٣٣:
}}
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
{{ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان}}
|