محەممەدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٠٥:
[[پەڕگە:Bosphorous from Otagtepe 03439 03442.jpg|thumb|پردى سوڵتان محەمەد فاتیح]]
[[پەڕگە:İstanbul 5908.jpg|thumb|150px|right|گۆڕى سوڵتان محەمەد فاتیح]]
سوڵتان سەرکردایەتی cccکردھەڵمەتێکی کرد کە دیاری نەکراوە بۆ کوێ, لەبەر ئەوە سوڵتان سووربوو لەسەر ئەوەی پلانەکانی بەکەس نەڵێت تەنانەت نزیکترین وخۆشەویسترین سەرکردەکانی بەڵام میژوونوسان لەو باوەڕەدان بۆ [[ئیتاڵیا]] بووە, خەڵکی بوندقیە داوایان لە پزیشکە تایبەتەکەی کرد (یەعقوب پاشا) تا بیکوژێت, ویەعقوب لە سەرەتاوە [[موسڵمان]] نەبووە لە ئیتاڵیا لە دایک بووە وپاشان موسڵمان بووە, یەعقوب دەستی کرد ژەھر بە ھێواشی بدات بە سوڵتان, بەڵام کاتێک بە ھەڵمەتەکەی زانیوە ژەھرەکەی بۆ زیاد کردووە, وسوڵتان کۆچی دوایی کرد لە ٣ی ئایاری ١٤٨١زدا, لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا وماوەی حوکمەکە ٣١ ساڵ بوو کە بەسەری برد لە شەڕە یەک لە دوای یەکەکاندا بۆ فەتح کردن وبەھێزکردنی دەوڵەتەکەی, مەبەستەکەی باپیرەکانی ھێنایە دی, فەتحی قوستەنتینیەی کرد لەگەڵ ھەمموو مەمالیک وھەرێمەکانی ئاسیای بچوک و سڕب و بەشناق و [[ئەلبانیا]], وزۆر دەستکەوتی کارگێڕی ناوخۆی ھەبوو کە دەوڵەتەکەی خستە سەر ڕێگەی گەشەسەندن وڕێگەی کردەوە بۆ سوڵتانەکانی دوای خۆی بۆ فراوانکردنی دەوڵەت وفەتحی ھەرێمی تر.
 
وئیشەکەی یەعقوب ئاشکرا بوو دواتر, و پاسەوانەکانی سوڵتان لە سێدارەیان دا, وسوڵتان نیژرا لە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کە لە ئەستانە بنیاتی نابوو, ولە دوای خۆی ناوبانگێکی بەڕیزی بە جێھێشت, وپردی ھەڵواسرا لە نیوان دوو لای ئەستەنبوڵ بنیاتنرا لە سەدەی بیست ناوی (پردی سولتان محەمەد فاتیح)ی لێنرا ھەروەک چەندین کتێب ودرامای تەلەفزیۆنی لەسەر دەرکراوە.