سوننە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٣:
'''مەزهەبی سوننە''' یان '''ئەهلی سوننە و جەماعەت'''، یان '''بیروباوەڕی سوننە'''، بە عەرەەبی '''أهل السنة والجماعة''' گەورەترین تائیفەی [[ئیسلام|ئیسلامە]]، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە [[قورئان]] و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]] وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەر ئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، وبڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر [[خەلافەتی ڕاشدین|چوار خەلیفەکەی ڕاشدین]]، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.
==دروستبوونی مەزهەب==
هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی [[ئەبووبەکر]] بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هە رسێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، [[عومەر]] پاشان [[عوسمان کوڕی عەفان|عوسمان]] پاشان [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب|عەلی]]، بیرو باوەڕیان پێک هاتووە لە قورئان و سوننەت<ref name="جواد">[http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/08.htm إبراهيم محمد جواد، مؤامرةپیلانی السقيفةسەقیفە]</ref>، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا شیعە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر [[محەمەد]] ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.
 
ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە خواریجەکان، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ [[معاویە کوڕی ئەبووسوفیان]] دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالک<ref name="إسلامئیسلام أونلاين1ئۆنلاين1">[http://www.islamonline.net/Arabic/doc/2004/04/article02d.SHTML پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان]</ref>، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و [[شیعە]]دا، بەڵام ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی [[دەوڵەتی ئەمەوی]]یدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی مەدینە، و گێڕانەوەی فەرموودەکان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و [[عومەری کوڕی عەبدول عەزیز]] پاڵپشت زانا سوننەکانی [[مەدینە]]ی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیدا]] پێشەوا [[ئەبوحەنیفە]] دەرکەوت و ئیمام [[مالک]] ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیەکان]] سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە چوار خوێندنگەکەی سوننە و [[شیعە]] بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.
==مەزهەبە زانستیەکانی سوننە==
{{ئیسلام}}
ھێڵی ٨٢:
بە پێی زانستی دیمۆگرافیا، تێبنی دەکریت لە نێو هەر دە کەسی موسڵماندا نزیکەی نۆیان لەسەر مەزهەبی سوننەن و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، لەسەر ئەمەوە هەر بە کەسێک وترا موسڵمانە وەک سوننە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و سوننە لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن و زۆرینەی پێک دەهێنن بێجگە لە هەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکاری ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سیاسی و هۆزەکی و کۆمەڵایەتیەکان، و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە سوننە دەریای موسڵمانان پێک دەهێنن و تائیفەکانی تر وەک دوورگەکانی ناو ئەو دەریایە ئەنوێنن.
===فراونی بڵاوبوونەوە===
مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە،ئەگرێتەوە <ref>[http://www.islamonline.net/servlet/Satellite?pagename=IslamOnline-Arabic-Ask_Scholar/FatwaA/FatwaA&cid=1122528601362 ئیسلام ئۆنلاین]</ref>، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە [[دەوڵەتی عوسمانی]] مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]] و [[بەحرەین]] و [[عێراق]] کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و [[عومان]] مەزهەبی ئەبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.
==ئاماری سوننەکان==
بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی کاسۆلیکی و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.
ھێڵی ٨٨:
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.
 
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە<ref name="BBC study">[http://news.bbc.co.uk/2/hi/8296200.stm One in four is Muslim, study say] 8 October 2009</ref><ref name="CNN report">[http://edition.cnn.com/2009/WORLD/asiapcf/10/07/muslim.world.population/index.html Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says] October 12, 2009</ref>
.
==خەلافەتی ئیسلامی==
{{سەیری ئەمەش بکە|خەلافەت}}
Line ١١٢ ⟶ ١١٣:
*ئەسەری (الأثرية)؛ ئەم پەیڕەوە پشت ئەبەستێت لە بیروباوەڕ و یاساداناندا بە دەقەکانی قورئان و فەرموودەکان و پێشکەشکردنیان بە پێی عەقڵ ، لە هەمان کاتدا ڕێگە دەکاتەوە لە بەردەم ئیجتیهاد کردن لەو دەقانەی نەسەلمێنراون یان ڕوون نین، و پێشینە (سەلەف) بۆ ماوەیە ئەوترێت کە پێغەمبەر محەمەد ئاماژەی پێکردووە بە سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام ئەوانیش هوەڵەکان و شوێنکەوتووەکان و شوێنی شوێنکەوتووەکان ئەگرێتەوە.
 
*سەلەفی (السلفية)؛ کۆمەڵێک بوون لە سەدەی چواری کۆچیدا دەرکەوتن، ئەگەڕێنەوە بۆ ڕاکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و بە سەلماندنی دادەنێن بۆ ئەو سیفەتانەی خوا کە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، و لە زاناکانیان ئیبن تەیمیە و و ئیبن قییەمی جۆزییە، و لە سەردەمی نوێدا لە [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] دەرکەوت لەسەر دەستی محەمەدی کوڕی عەبدول وەهاب هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی سعوودیەی یەکەم<ref>میژووی مەزهەبە ئیسلامیەکان، محەمەد ئەبووزەهرە، پەڕە 181:185</ref>.
 
*ئەهلی دیدی عەقڵی، کە زانستی ووتە (علم الكلام)یان بەکارهێناوە بۆ سەلماندنی بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ئەمانەی خوارەوەن؛
Line ١٣٨ ⟶ ١٣٩:
==سەرچاوەکان==
<references/>
*[http://saaid.net/feraq/mthahb/0.htm بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت (خوێندنگەی سەلەفی)]
*One in four is Muslim, study say http://news.bbc.co.uk/2/hi/8296200.stm] 8 October 2009]
*Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says http://edition.cnn.com/2009/WORLD/asiapcf/10/07/muslim.world.population/index.html] October 12, 2009]
*سەحسحی بوخاری و سەحیحی موسلیم
*"لوامع الأنوار البهية" - الإمام السفاريني
*بیروباوەڕ - بیهقی
*"تبيين كذب المفتري" - حافز ئیبن عەساکر
*"تحرير المطالب لما تضمنته عقيدة ابن الحاجب" - أبو عبد الله البكي
 
[[پۆل:ئیسلام]]