ڕاستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٤٠:
[[جۆن دووی|جۆن دوویی]] لە پێرس شلتر گرتوویەتی بەڵام نە ھێندەی جەیمز. ئەو بۆچوونی وایە کە [[لێپرسینەوە]]، چ زانستی، چ تەکنیکی، چ سایکۆلۆجیکی، چ فەلسەفی یا کولتووری، لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات خۆی ڕێک و ڕاست ئەکاتەوە، بەو مەرجەی کە خۆی بداتە دەست [[تاقیکاری|تاقیکردنەوەی]] کۆمەڵەیەک لە لێکۆڵەرانەوە تا ئەوان بێن و هەچ ھەقیقەتێک کە [لێپرسینەوەکە] دەری خستووە و ڕای ناوە ڕوونی بکەنەوە و پاساوی بۆ بێننەوە و پاڵاوتەی بکەن و تەنانەت ئەگەر پێویستیش بوو ڕەتی بکەنەوە.<ref>Encyclopedia of Philosophy, Vol.2, "Dewey, John", auth Richard J. Bernstein, p. 383 (Macmillan, 1969)</ref>
 
ھەرچەن بە شێوەیەکی بەربڵاو دەنگی نەداوەتەوە، بەڵام ڤاریانتێکی نوێی تیۆریی پراگماتیک لە سەدەی بیستەم بەم لاوە ناسێنراوە و خراوەتە بەر کار. سنوور و تخووبی ئەم ڤاریانتە لە لایەن [[ویلیام ئێرنست ھۆکینگ]]<nowiki/>ەوە دیاری کراوە و ھەر خۆیشی ناوی «پراگماتیزمی نەرێنی»ی بۆی ھەڵبژاردووە. لە بنەڕەتدا، ئەو شتەی کە کار ئەکا و کاریگەرە لەوانەیە دروست بێ، لەوانەشە دروست نەبێ، بەڵام ئەو شتەی کە شکست ئەھێنێ و کاریگەر نییە ناتوانێ دروست بێ چونکە دروستی ھەمیشە کاریگەرە و سەر ئەکەوێ.<ref>Sahakian, W.S. & Sahakian, M.L., Ideas of the Great Philosophers, New York: Barnes & Noble, 1966</ref> [[ڕیچارد فاینمان]] ئەمەشی پێ زیاد ئەکا کە: «ئێمە ھەرگیز ناتوانین خاترجەم بین کە ڕاست ئەکەین، تەنیا ئەتوانین لەوە دڵنیا بین کە خەریکین ھەڵە ئەکەین».<ref name="FeynmanThe">Feynman, The Character of Physical Law, New York: Random House, 1994, {{ISBN|0-679-60127-9}}.</ref> ئەم بۆچوونە زۆرێک لە ئایدیاکانی پێرس و جەیمز و دوویی پێکەوە تێکەڵ ئەکات. ئەوە کە پێرس ئەڵێ «... تۆژینەوەی بێدوایی بۆ بەدەستەوەدانی بڕوای زانستی بەرەو لای تاو ئەدرێت ...» لەگەڵ پراگماتیزمی نەرێنیدا تەبایە چونکە پراگماتیستێکی نەرێنی قەت دەست لە تاقیکرنەوە ھەڵناگرێت. فاینمان ئەڵێ «ئێمە ناتوانین ئەوە بسەلمێنین کە ئەندێشە یا تیۆرییەک ڕاستە چونکە لەوانەیە سبەینێ تاقیکردنەوەیەک ئەوەمان پێ بسەلمێنێ کە ئەو شتەی ئێمە بە ڕاستمان ئەزانی ھەڵەیە»،<ref name="FeynmanThe2FeynmanThe" /> ھەر وەک جەیمز و دوویی کە 'دروستی'یان ئەسپاردە دەست تاقیکردنەوەی بێبڕانەوەدا تا لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات خۆی ڕێک و ڕاست بکاتەوە.
 
== بۆچوونە بایەخدارەکان ==