جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جەنگی سارد»

ب
زیادکردنی بەستەر بۆ وینستۆن چێرچیل
ب (شائەمراز)
ب (زیادکردنی بەستەر بۆ وینستۆن چێرچیل)
تاگ: بەستەردەری خێرا
 
== ئەورووپا لە ساڵی ١٩٤٥ ==
لە جەنگی جیھانی دووەم ڕوسیا و ئەمریکا بۆ تێکشاندنی [[ئەڵمانیا|ئەڵمان]] لە ئەورووپا ھاوکاری یەکدی بوون. بەڵام بەر لە کۆتایی جەنگ ئەمریکا و ڕوسیە گومانیان لەسەر یەکتر ھەبوو. ڕوسیا ئیتر نەیدەویست جارێکی دیکە ئەڵمان ھێرش بکاتە سەر خاکەکەی وەکوو ساڵی ١٩٤١. لەبەر ئەم ھۆکارە ڕوسیا بەر لەجەنگەکە بەشێکی لە ئەوروپای ڕوژھەڵاتی خستبووە ژێر دەسەڵاتی خۆی ھەروەھا سنورەکانی ڕۆژئاواشی بەرفراوانتر کردبوو. ھەروەکو لە کاتی جەنگ، ڕوسیا ئەڵمانیەکانی وەلانا و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپای ڕزگار کرد، ھەروەھا لە ناوچەکانی خۆی چەندین حکومەتی سوسیالیستی دروست کرد. ئەو سنورەی کە لە نێوان ئەم وڵاتانە و ئەوروپای ڕۆژاوا کێشرا پێی دەڵێن «پەردەی ئاسنین». (پەردەی ئاسنین دەستەواژەیەک بوو بۆ ئەو سنورەی کە لە ئەورووپا دروستکرابوو لە نێوان ڕۆژئاوای دیموکرات و ڕۆژھەڵاتی کومونیستی کە بۆ یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە لە لایەن [[وینستۆن چێرچیل]] بە کار ھات. و) ڕوسیەکان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنورەکانی خۆیان بکەن لە باکوری وڵات، دەیانویست ھاوپەیمانی لە گەڵ ھەموو وڵاتان لە تورکیەوە بگرە تا کۆریا ببەستن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە یەکێتی سۆڤیەت وڵاتێکی بەھێزە و ھیچ ھێزێک نەتوانێت لەو بەرەیەوە ھێرش بکاتە سەریان. گەرچی ئەم خاڵە لە دیدی ڕوسەکانەوە لۆجیکانە بوو بەڵام لە گەڵ بیری ئەوروپیەکان ناتەبا بوو، ڕوسیە دەیویست بەشێکی گەورە لە ئاسیا و ئەورووپا داگیر بکات، بەتایبەت سیستەمێکی حکومەتی سەپاندبوو بەسەر ڕۆژھەڵاتی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات کە خۆیان ویستیان لێ نەبوو. وڵاتانی ئەوروپای ڕوژھەڵات ترسیان لەم پێشڕەویەی ڕوسیا ھەبوو و چاویان لە پشتیوانی وھاوکاری ئەمریکا بوو. لەبەر ئەم ھۆکارە سوپای ئەمریکا لە ئەوروپای ڕۆژاوا مایەوە. ئەمریکا دەوڵەمەندترین ھێزی جیھانی بوو کە دەیتوانی چەک و سوپا دەستەبەر بکات بۆ
 
پشتیوانی کردن لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژاوا و تەنھا وڵات بوو کە بەھێزترین چەکی ئەو سەردەمەی ھەبوو (چەکی ئەتۆمی). گەرچی ڕوسیا سەربازی زیاتری ھەبوو بەڵام ھیچ کات جورئەتی ئەوەی نەبوو ھێرش بکات، چونکە دەیزانی ئەمریکا بە چەکی ئەتۆمی دەیتوانی ھەموو شارەکانی ڕوسیا تەخت بکات. سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، ترومن، پێی وابوو کە کومونیزم ھێزی شەیتانیە کە ئازادی تاکە کەسی سەرکوت دەکات. ئەو بەڵێنی بە خەڵکی نەتەوە یەکگرتوەکان دابوو کە لە ھەموو شوێنێک پشتیوانی لە «خەڵکی ئازادی» جیھان دەکات.