سەلیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٦:
|}}
 
'''سوڵتانی غازی سەلیمی یەکەم'''، بە تورکی عوسمانی '''غازی یاوز سلگان سلیم خان ڕول''' و بە تورکی نوێ '''Yavuz Sultan Selim Han I''' یان '''I. Selim'''، نۆیەم سوڵتانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] بووە ویەکەمو یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە نازناوی (پێشەوای باوەڕداران)ی واتە خەلیفەی موسوڵمانانی ھەڵگرتووە، حوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ١٥١٢ تا ١٥٢٠ز، ناسراوە بە یاوز واتە ئازا لای تورکەکان لەبەر ئازایەتی ولێھاتووییو لێھاتوویی لە مەیدانەکانی جەنگدا ولای ڕۆژاوا وبەتایبەت لای ئینگلیز ناسراوە بە توڕە، بە پێی ئەوەی ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن ھەردەم ڕوخساری توڕە دیار بووە.
 
سەلیم حوکمی گرتە دەست دوای ئەوی کودەتای کرد بەسەر باوکیدا (بایەزیدی دووەم) بە پاڵپشتی ئینکیشاری وخاقانیو قەڕم،خاقانی قرم، وسەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی براکانی ومناڵەکانیاندا ودەست گرتن بەسەریاندا تاکو ڕکەبەری نەبێت لە دەسەڵاتدا، لەم سەردەمەدا [[سەفەوییەکان|سەفەوییە شیعەکان]] دەرکەوتن لە [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]]، کە شەڕێکی گەورە لە نێوانیان کەوتووە و بە سەرکەوتنی سوڵتان سەلیم کۆتایی پێھات، پاشان سەرنجی چووە سەر مەمالیکەکان و غەزووی خاکەکانی کردن وبە تەواوی دەستی بەسەرا گرتن دوای ئەوەی ٢٦٧ ساڵ بەردەوام بوون.
 
سەردەمی سوڵتان سەلیم جیادەکرێتەوە لە سەردەمەکانی پێشتری بەوەی کە فەتحەکانی گۆڕی لە ڕۆژئاوای ئەوروپیەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی عەرەبی، ڕووبەری دەوڵەتەکە فراوان بوو و ھەموو وڵاتی شام وعێراق ومیسر وحیجازی ئەگرتەوە، ھەروەھا لە دەرئەنجامی فەتحەکانی سوڵتان سەلیم بوو کە دەوڵەتی عوسانیعوسمانی ئەو گەشەسەندنەی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی [[سلێمان قانونی]]، دوای ئەوەی گرنگنرین ڕیگە بازرگانیە وشکانیەکان (ڕێگەی حەریر وتەوابل) بە دەوڵەتی عوسمانیدا تێپەڕ دەبوون، وچەند بەندەرێکی گرنگی دەستکەوت لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ودەریای سوردا.
 
== ژیانی پێش حوکم گرتنە دەست ==