ڕاستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
سەرچاوە
جۆن دوویی چی دەڵێت
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣٧:
 
گێڕانەوەی [[ویلیام جەیمز]] لە تیۆریی پراگماتیک، سەرەڕای ئاڵۆزی، زۆر جار بەم وتەیە کورت ئەکرێتەوە کە: «'دروست' ھەر ئەو بەرژەوەندەیە لە شێوازی تێفکرینماندا، ھەر وا کە 'باش'یش ھەر ئەو بەرژەوەندەیە لە شێوازی ھەڵسوکەوتماندا».<ref name="WJP">James, William, ''The Meaning of Truth, A Sequel to 'Pragmatism','' (1909).</ref> <ref>{{Cite book|last=جیمز|first=ویلیام|title=پراگماتیسم|publisher=|year=١٣٧٠|isbn=|location=|page=١٢٨|pages=|translator-last=رشیدیان|translator-first=عبدالکریم}}</ref> بە زمانێکی تر، ئەو فیکرە دروستە کە خێر و قازانجی تێدا بێ ( بە بەرژەوەند بێ)، ھەر وا کە ئەو کارە باشە کە خێر و قازانجی تێدا بێ. بە لای ئەوەوە دروستی چۆنایەتییەکە کە بۆ ئەوە بزانرێ بایەخی ھەیە یان نا، ئەبێ سەیری ئەوە بکرێ کە لە کردەوەدا کاریگەرە یان نا.
 
[[جۆن دووی|جۆن دوویی]] لە پێرس شلتر گرتوویەتی بەڵام نە ھێندەی جەیمز. ئەو بۆچوونی وایە کە [[لێپرسینەوە]]، چ زانستی، چ تەکنیکی، چ سایکولۆجیکی، چ فەلسەفی یا کولتووری، لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات خۆی ڕێک و ڕاست ئەکاتەوە، بەو مەرجەی کە خۆی بداتە دەست [[تاقیکاری|تاقیکردنەوەی]] کۆمەڵەیەک لە لێکۆڵەرانەوە تا ئەوان بێن و هەچ ھەقیقەتێک کە [لێپرسینەوەکە] دەری خستووە و ڕای ناوە ڕوونی بکەنەوە و پاساوی بۆ بێننەوە و پاڵاوتەی بکەن و تەنانەت ئەگەر پێویستیش بوو ڕەتی بکەنەوە.<ref>Encyclopedia of Philosophy, Vol.2, "Dewey, John", auth Richard J. Bernstein, p. 383 (Macmillan, 1969)</ref>
 
== بۆچوونە بایەخدارەکان ==