ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب موستەفا ← مستەفا (بەپێی داواکاری)؛ دەستکاریی جوانکاری
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٩٤:
==== سەلیمی دووەم کوڕی سولەیمان قانونی ====
[[پەڕگە:Battle of Lepanto 1571.jpg|وێنۆک|330px|ڕاست|داستانی لیبانتۆ لە نێوان کەشتیگەلی عوسمانی وئەوروپی.]]
لاوازی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە و [[سەلیمی دووەم]] کە لە جێگەی سوڵتان سولەیمان قانونی باوکی ھاتە سەر حوکم، لاواز بوو و نەیئەتوانی فەتحەکانی باوکی بپارێزێت وحاکمێکی خاو ولاواز بووە، کە زیرەکی سەدری ئەعزەمی ئەو کاتە (محمد سەقلی) و گەورەیی وشان وشکۆی دەوڵەتەکە بوو پاراستیان لەوەی یەک جار بکەێت، لە ئیشەکانی محەممەد سەقلی سوپایەکی گەورەی نارد بۆ [[یەمەن]] ساڵی ١٥٦٩ز، وبۆ [[میسر]] بۆ کپکردنەوەی شۆڕشە ناوخۆییەکان وچوونە شاری سەنعاء دوای ئەوەی قەڵاکانی فەتح کران، ھەر لە ئیشەکانی فەتحی قوبرسیان کرد لە دەستی بوندقیەکانی سەند، وھەر لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی دووەمدا ڕووداوی لیبانتۆی دەریایی ڕوویدا، کە کاریگەریەکی خراپی ھەبوو بۆ وێنەی ھێزی دەریایی و سوپای عوسمانی کە زۆربەی لەو باوەڕەدا بوون ھەرگیز تێک ناشکێن، کورتەی ئەو ڕووداوەش ئەمە بوو، دوای زیادبوونی ممەترسیمەترسی عوسمانی بوو لە دەریای ناوەڕاستدا بۆ ئەورووپا دوای ئەوەی فەتحی [[قوبرس]] و ھەندیک ناووچەی دەریای ئەدریاتیکی کران، پاشای ئیسپانیا ڕێکەوت لەگەل ھەریەک لە پاپا بیۆسی پێنجەم وگۆماری بوندقیە بۆ ڕێگرتن لەبەرەو پێچوونی عوسمانیەکان، ٢٣٠ کەشتی و٣٠ ھەزار سەربازیان کۆکردەوە و لەگەڵ عوسمانیەکان بەیەکیاندا لە یەکێک لەو داستانە گەورانەی کە لە مێژووی نوێدا ڕوویاندا و بە تێکشکانی عوسمانیەکان کۆتایی ھات، بەڵام ئەمە ورەی محەممەد پاشا سەقلی نەڕوخاند و خۆی ئامادەکرد بۆ ڕووبەڕونەوەیەکی نوێ لەگەڵیان، لەبەرئەوە بوندقیە بەباشی زانی ڕێکەوتنی ئاشتی بکات لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٥٧٣ز، بەم شێوەیە عوسمانیەکان یەکلایی بوونەوە بۆ شەڕی ئیسپانیا کە ھاتبووەوە بۆ داگیرکردنی [[تونس]].
[[پەڕگە:Sokullupasa.jpg|وێنۆک|سەدری ئەعزەم (محەممەد پاشا سەقڵی)]]