جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕەغد سەددام حوسێن»

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (شائەمراز)
 
 
== ژیان ==
ڕەغد لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبوو، ئەو کچی [[سەددام حوسێن]] و [[ساجیدە تەلفاح|ساجیدە تەلفاحە]]، باوکی سەرۆکی پێشووی عێراق بووە وە دایکیشی نازناوی خانمی یەکەمی عێراقی ھەڵگرتبوو. ڕەغد دوو برای ھەبوو بەناوەکانی [[عودەی سەددام حوسێن|عودەی]]، [[قوسەی سەددام حوسێن|قوسەی]] ھەروەھا دوو خووشکیشی ھەیە بەناوەکانی [[رەناڕەنا سەددام حوسێن|رەنا]] و [[ھالاحەلا سەددام حوسێن|ھالاحەلا]].
 
لە ساڵی ١٩٨٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ حوسێن کامیل مەجید کرد، کە ناوبراو لە سەددام یاخی بوو و چووە [[ئوردن|ئەردەن]] ھەروەھا زانیاری لەبارەی چەکە نھێنییەکانی عێراق بە [[دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی|سی ئای ئەی]] و [[دەزگای ھەواڵگریی بریتانی]] دا. دواتر سەددام داوای لێکرد بگەڕێتەوە و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەردەکات، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەوا سەددام داوای جیابوونەوەی حوسێن و ڕەغدی کردە فەرمان. ھەروەھا بەتۆمەتی خیانەت حوسێنی کووشت دوای تەنیا چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ عێراق.<ref name="CordesmanHashim1997">{{cite book|author1=Anthony H. Cordesman|url=https://books.google.com/books?id=6WAPjh8-DnEC&pg=PA24|title=Iraq|author2=Ahmed S. Hashim|publisher=Westview Press|year=1997|isbn=978-0-7867-4234-9|pages=24|accessdate=16 March 2013}}</ref> ڕەغد پێنج منداڵی لە حوسێن بوو، سێ کوڕ؛ وەھج، عەلی سەددام ھەروەھا دوو کچ بەناوەکانی بەنان و حەریر.
١١٬٥٥٩

دەستکاری