جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Farhad gardy: بێسەرچاوە، شیاوی پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 674994 لە لایەن Aram (لێدوان)
تاگەکان: پووچەڵکردنەوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
مۆندیالی 1950
'''جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠''' پاڵەوانیەتی ژمارە چواری [[جامی جیھانیی فیفا]]یە کەئەمە یەکەم پاڵەوانیەتییە لەدوای [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨]] ئەنجام بدرێت کە پێشتر بەهۆکاری [[جەنگی جیهانی دووەم]] ڕاگیرابوو ،ئەم پاڵەوانیەتییە واتا جامی جیهانی فیفای ١٩٥٠ لە لەوڵاتی [[بەڕازیل]] بەڕێوەچوو ، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٢٤ی حوزەیران تاکوو ١٦ی تەمموزی ١٩٥٠ ی خایاند ، تیایدا ١٥ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو لەنێو سێ کیشوەری جیهان ، تیایدا وڵاتی خانەخوێ واتا [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرگوای]] بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-١ بە [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل]]، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٢٢ یاری ٨٨ جار گۆڵ هەژێنراوە وە یاریکەری بەڕازیلی [[ئەردمێر]] بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ.
 
کێ بووە پاڵەوانی چوارەمین مۆندیال ؟!!
{{کورت}}
 
[[پۆل:پاڵەوانیەتییەکانی جامی جیھانی فیفا]]
*بەر لەهەموو شتێ بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی 1938 ، لەدوای مۆندیالی 1938 ئیدی بەهۆی شەڕەوە مۆندیال ڕاوەستا تا ساڵی 1950 واتە لە1942 و 1946 مۆندیال بەهۆی جەنگی جیهانیەوە ئەنجام نەدرا، جەنگی نەفرەتی وەرزش کارو وەرزش دۆستانی لەئەنجام دان و بینینی مۆندیال بێ بەش کرد!
[[پۆل:جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠]]
 
[[پۆل:جامی جیھانیی فیفا]]
 
{{براوەکانی جامی جیهانیی فیفا}}
*مۆسۆلینی ئیتاڵی یەکەم هاندەری تۆپی پێ بوو لەنێوان سەرکردەکانی جیهاندا ،ئیتاڵیا لەژێر دەسەڵاتی ئەودا دووجار بووە پاڵەوانی مۆندیال لە 1934 و 1938 و لە(1934) ئیتاڵیا میوانداری مۆندیالیشی کرد کەپێشتر پۆستم لەسەری کردبوو لەڕۆژانی ڕابردوو ،،، مۆسۆلینی پێچەوانەی هاوڕێکەی ئەدۆڵف هیتلەر بوو ، هیتلەر هیوایەتی شەڕبوو بەهۆی ئەمەوە تۆپی پێ چەندساڵ ڕاوەستا و جیهانی تووشی کارەساتێکی مرۆیی گەورە کرد ،،،!
 
بەهەرحاڵ ڕێکخستنی ئەم مۆندیالە خرایە ئەستۆی بەڕازیڵ لەبەر بوونی یاریگای ماڕاکانای مەزن ، چونکە ئەوڕوپا لەشەڕێکی ماڵوێرانی گەورە تازە دەرچوو بوو هیچ وڵاتێک توانای ڕێکخستنی مۆندیالێکی گەورەی بەوشێوەیە نەئەگرتە ئەستۆی خۆی .
 
بۆ یەکەم جار ئینگڵتەڕا لەکەلی شەیتان هاتە خوارەوە بەشداری کرد ، پاش گەڕانەوەی هەر چوار بەشەکەی (ئینگڵتەڕا ، وێڵز ، ئیرلەندا ، ئوسکوتلەندا) بۆ نێو یەکێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی .
 
لەساڵی 1946 ئینگڵتەڕا وەکوو بەڕاگەیاندنێکی لەڕادەبەر بەشداری کردبوو بەکەساسی و دڵشکاوەوە بەدەستی چەند کەسانێکی هندییە سورەکانەوە کەئاڵای ئەمریکایان هەڵگرتبوو گەڕانەوە بۆ وڵاتی تەم و مژ چونکە ئینگلیزەکان بۆماوەی 20 ساڵ لەبرجی عاجەوە سەیری تۆپی پێی جیهانیان دەکرد.
 
*سیستەمی تازەی مۆندیال :
 
لەمۆندیالی چوارەمدا سیستەمی بەیەک دۆڕاندن بۆدەرەوە گۆڕا واتە سقوت فەردی نەما وگۆڕا بۆ دابەش کردنی هەر 16 هەڵبژاردەکە بەسەر چوار گڕووپەوە بەیاری نێوان هەر چوار گڕووپەکە بەڕێگای بازنەیی (خول) لەیەک قۆناغ .
هەر کۆمەڵەیەک 6 یاری دەکات کەدەکاتە 24 یاری ، هەروەها لەخولی دووەم 6 یاری دەکەن دەکاتە 30یاری .
 
لەم مۆندیالەدا 31 وڵات تەسفیاتیان کرد تیاییدا 14 وڵات سەرکەوتن ، 14 هەڵبژاردە + بەڕازیڵی ڕێکخەری مۆندیال و ئیتاڵیا براوەی کاسی پێشوو ، ژمارەیان بووە 16 هەڵبژاردە .
 
*گیرو گرفتی هەڵبژاردەکان :
 
بەهۆی کێشە و گیرو گرفتەوە پێش مۆندیال چەند هەڵبژاردەیەک دوورخرانەوە لەوانە ئەڵمانیا وهەنگاریا وبەلجیکا ، کاتێ 16 هەڵبژاردەکەی مابوونەوە دابەش کرابوون لەسەر 4 گڕووپ چەند هەڵبژاردەیەک لەمۆندیال کشانەوە لەوانە ئەرجەنتین و فەڕەنساو نەمسا ، ناچار 13 هەڵبژاردە مانەوە لەچوار گڕووپەکە ، گڕووپەکان بەم شێوەیە بوون :
 
کۆمەڵەی یەکەم : بەڕازیل ، سویسڕا ، یوگسلافیا ، مەکسیک.
 
کۆمەڵەی دووەم : ئینگڵتەڕا ، ئیسپانیا ، شیلی ، ئەمریکا.
 
کۆمەڵەی سێ یەم : ئیتاڵیا ، سوید ، پاڕگوای ، هەڵبژاردەی کشاوە.
 
کۆمەڵەی چوارەم : ئۆڕوگوای ، پۆلیڤیا ،تیپی کشاوە ، تیپی کشاوە .
 
*تێبینی / لەهەر کۆمەڵەیەک تەنها یەک هەڵبژاردە سەردەکەوت. !
*هەر بردنەوەیەکیش = بە 2خاڵ .
 
*کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی یانەی گراندێ تۆرینۆی ئیتاڵی لە1949 :
 
ئیتاڵیا یەکەم پاڵێوراوی ئەم مۆندیالە بوو و خاوەنی بەهێزترین پێکهاتەبوو لەجیهاندا ، بەڵام پێش دەست پێکردنی جامی جیهانی لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 1949 ئەو فڕۆکەیەی یاریزانانی یانەی گراندێ تۆرینۆی ئیتاڵی هەڵگرتبوو لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانی کەوتە خوارەوە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکە کۆچی دواییان کرد و پارچە پارچە بوون لەنێوانیان دا 8 یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و هی پێکهاتەی سەرەکی ئیتاڵیا مردن و هەپرون هەپرون بوون و بەو بۆنەیەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (بوزۆ) وازی لەڕاهێنانی ئیتاڵیا هێنا و دەست بەرداری هەڵبژاردەکەی بوو لەخەفەتی کارەساتەکە، بەگوێرەی قسەی چاودێران وپسپۆڕانی وەرزش ئەگەر ئەم کارەساتە بەسەر ئیتاڵیا نەهاتبایە و ئەو جیلە زێڕینەی لەناو نەچووبایە بەلایەنی کەمەوە یەکێک لەمۆندیالەکانی 1950 و 1954 ی دەبردەوە ، ئەمە جگەلەوەی دروست بوونی جەنگی جیهانی دووەم یش هۆکارێکی تربوو کەئیتاڵیا لێدانێکی بەهێزی بەرکەوێ و لەبردنەوەی نازناوەکان بەهۆی جیلە زێڕینەکەیەوە داببڕێ ، ئیتاڵیا مۆندیالی 1934 لەخاکی خۆی و ئۆڵەمپیادی 1936 لەئەڵمانیا و مۆندیالی 1938ی لەفەڕەنسا بەدەست هێنا کەوایە بەڕێوە نەچوونی مۆندیال لە42و46 زەڕبە بوو بەئیتاڵیا کەوت + کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی گراندێ تۆرینۆش لێدانێکی بەهێزتربوو بەر ئازۆرییەکان کەوت و دوای ئەم ڕووداوانە ئیتاڵیا کەوت و تا ناوەڕاستی شەستەکان نەیتوانی وەک جاران بەهێزبێتەوە ، بۆیه ئەگەر ئەم ڕووداوانە ڕوویان نەدابایه و ئیتاڵیا دەیتوانی بەسوود وەرگرتن لەپێکاتە پڕ ئەستێرەکەی لەماوەی ساڵانی 34_50 ژمارەی نازناوەکانی مۆندیالی زۆرتربوایە لە2 نازناو کەبەدەستی هێنا .
 
 
*یاری کۆمەڵەکان :
 
کۆمەڵەی یەکەم :
 
بەڕازیل 4_0 لەمەکسیکی بردەوە !
بەڕازیل2_0 لەیوگسلافیای بردەوە!
بەڕازیل 2_ 2 لەگەڵ سویسڕا یەکسان بوون!
 
یوگسلافیا 3_ 0 لەسویسرای بردەوە !
یوگسلافیا 4_ 1 لەمەکسیکی بردەوە !
سویسڕا 2_ 1 لەمەکسیکی بردەوە !
 
*بەڕازیڵ بەکۆکردنەوە 5 خاڵ لەدوو بردنەوە و یەکسان بوونەک چوە خولی دووەم واتە چوارگۆشەی زێڕین !
 
کۆمەڵەی دووەم :
ئیسپانیا 3_ 1 لەئەمریکای بردەوە !
ئیسپانیا 2_0 لەشیلی بردەوە !
ئیسپانیا 1_0 لەئینگڵتەڕای لووت بەرزی بردەوە!
 
ئینگڵتەڕا 2_0 لەشیلی بردەوە !
ئینگڵتەڕا 0 _ 1 لەئەمریکای دۆڕاند !
شیلی 5_ 2 لەئەمریکای بردەوە !
 
*ئیسپانیا بە 3 بردنەوەو بە 6 خاڵ خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین !
 
*کۆمەڵەی سێ یەم:
ئیتاڵیا 2_ 3 بەسوید دۆڕا.
سوید 2_2 پاڕگوای یەکسان بوون!
ئیتاڵیا 2_0 لەپاڕگوای بردەوە .
 
*ئەو گڕووپە لەسێ هەڵبژاردە پێکهاتبوو سوید بە3 خاڵ بەبردنەوە و یەکسان بوونێک چوە چوارگۆشەی زێڕین، ئیتاڵیا توانی لەبردنەوە ودۆڕانێک 2 خاڵ کۆبکاتەوەو سقوت بوو !
 
*کۆمەڵەی چوارەم:
 
بەهۆی کشانەوەی هەڵبژاردەکان کەپێشتریش باسم کرد
تەنها 2 هەڵبژاردە بوون ئەوانیش ئۆڕوگوای و پۆلیڤیا بوون !
 
ئۆڕگوای 8 _ 0 لە پۆلیڤیای بردەوە و بە یەک بردنەوە و 2 خاڵ چوە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین!
 
*هەریەک لەهەڵبژاردەکانی : ( بەڕازیل و ئیسپانیا و سوید و ئۆرگوای) چوونە پێش کۆتایی مۆندیال !
 
*خولی دووەم : قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال /
 
ئەو چوار هەڵبژاردەیەی مابوونەوە کەبریتی بوون لە : ( بەڕازیل و ئیسپانیا و سوید و ئۆرگوای )
 
نیزامی نوێی خولەکە وەک گوتم سقوت فەردی نەمابوو، هەر چوار هەڵبژاردەکە وەک یاری کۆمەڵە و خول هەموویان لەگەڵ یەک یارییان کرد بەشێوەی خول( بازنەیی) کام هەڵبژاردە زۆرترین بردنەوەو خاڵی بەدەست هێنا ئەو جامی جیهانی دەباتەوە !
 
هەربردنەوەیەک =بە2 خاڵ !
یەکسان بوون = بە1 خاڵ !
 
*ئۆڕگوای 2_1 لەبەڕازیلی بردەوە!
*ئۆرگوای 3_2 لەسویدی بردەوە!
ئۆروگوای 2_2 ئیسپانیا یەکسان بوون!
 
*بەڕازیڵ 7 _1 لەسویدی بردەوە !
*بەڕازیل 6_1 لەئیسپانیای بردەوە!
*سوید 3_ 1 لەئیسپانیای بردەوە !
 
ڕێزبەندەکە :
 
1/ئۆڕگوای لە3 یاری 2 بردنەوە ویەکسان بوونەک = 5خاڵ!
 
2/بەڕازیل ڵە3 یاری 2بردنەوە و دۆڕانەک = 4 خاڵ!
 
3/سوید لە 3یاری 1 بردنەوەو 2 دۆڕان = 2 خاڵ!
 
4/ ئیسپانیا لە3 یاری و 2 دۆڕان و یەکسان بوونەک =1خاڵ!
 
* ئۆڕگوای بووە پاڵەوانی مۆندیال بەڵام چۆن ?!!
 
لەیاریگای ماڕاکانای زەبەلاح لەبەردەم 200 هەزار هاندەر کەزۆربەیان بەڕازیلی بوون ، بەڕازیل تەنها بە یەکسان بوونەک لەگەڵ ئۆڕوگوای دەبوە پاڵەوانی جامی جیهانی چونکە 2 بردنەوەی هەبوو پێشتر ، بەڵام ئۆڕوگوای خەونەکەی بەڕازیڵی لەگۆڕنا و هەوڵەکەی هەڵ وەشاندنەوە .
 
لەگێمی یەکەمدا بەرگرییە پۆڵایینەکەی ئۆڕوگوای هەموو هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی بەڕازیڵی پوچەڵ کردەوە ، هەتا دواجار لەهەوڵێکی زۆردا یاریزان (تیراما) گۆڵێکی بۆ بەڕازیڵ تۆمارکرد ، بەڵام ئۆڕوگوای ورەی بەرنەدا هەتا یاریزان (شاڤیۆ) توانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات و جەماوەری بەڕازیڵی سڕکرد پاشان لە10 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا یاریزان (لبــێرز) توانی گۆڵی بردنەوە و سەرکەوتن بۆ ئۆڕوگوای تۆماربکات ، ئۆڕوگوای لەبەردەم 200 هەزار هاندەرو لەناو خاکی بەڕازیڵ لەسەر حیسابی بەڕازیڵ جامی جیهانی بەرزکردەوە کەجاری دووەمی بوو ببێتە پاڵەوانی مۆندیال!
 
ئامارەکان :
 
1/پارەی دەست کەوتی ئەم مۆندیالە گەیشتە 600 هەزار جونەیی ئیستەرلینی ، 110 هەزار بەس لەیاری کۆتایی نێوان بەڕازیل و ئۆڕگوای بەدەست هات چونکە وەک گوتم 200هەزار ئامادەی دوا یاری بوون .
 
2/لەهەڵبژاردەی ئەمریکا 2 برا یارییان دەکرد بەناوی ڕاید و کلارک سۆزا ، هەروها لەهەڵبژاردەی ئۆروگوای ( ئەنتۆنیۆ و فڕانسیسکۆ لۆپێز) لەهەڵبژاردەی یوگسلافیا ( زیلیکو زلانکۆ و کایوفسکی) هەبوون!
 
3/پاش دۆڕانی بەڕازیل بەئۆڕوگوای و لەدەستدانی مۆندیال ڕەنگی جلەکانی لەسپیەوە گۆڕا لۆ ڕەنگی زەرد و سەوز ، ئەم گۆڕانی ڕەنگە بووە هۆی خێرو بەرەکەت کەتوانی سێ مۆندیال بباتەوە بەهۆی ئەم ڕەنگەوە کەبریتی بوو لە1958 و 1962 و 1970 ، ان شا ٕاللە لەداهاتوو کەگەیشتم پێی باسیان دەکەم کەچۆن بەدەست هاتوون!
 
#هونەرکۆتاک