ئینجیلی مەرقۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ پاپیروس تاگ: بەستەردەری خێرا |
||
ھێڵی ١٥:
باوکانی کڵێسا، وەک کەسانی یوستینۆس، ئیرینیۆس، تێرتولیان ھەموویان ئاماژە بەم پەرتووکە دەکەن، ئەمەش لەخۆیدا ھەرچەندە دەستنووس نییە بەڵام بەڵگەیەکی باشە بۆ سەلماندنی ھەبوونی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس لە پێش سەدەی دووەمدا.ئیفسیبیۆس گەورە مێژووناسی مەسیحی سەدەی سێێەم و چوارەم بۆمان دەگێڕێتەوە کە مارکوس داوای لێکرا لەلایەن چەند مەسیحییەکەوە کە نووسراوێک بخاتەڕوو تا بمێنێتەوە لایان وەک بەڵگە، ئەمەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو مەسیحییانە یەھودی نەبوون بەڵکو یۆنانی و لاتینی بوون. لە فەرھەنگی ئەوانیشدا نەریتی زارەکی لاوازتر بووە لە نەریتی نووسراو بۆیە مەسیحییەت دەستیکرد بە نووسینەوەی بابەتەکانی نەک ھەر بانگەوازێکی زارەکی کە ڕێچکەی مەسیحییەکانی نەوەی ئیسرائیل بوو.
بەڵام سەیرترین و کەمەرشکێنترین بەڵگە ئەو دۆزینەوەیەی ساڵی ٢٠١٦ بوو کە لە مۆمیایەکی میصڕیدا چەند لاپەڕەیەکی مزگێنی مارکوسیان دۆزیەوە. ئەم مۆمیایە لە ساڵی ٨٠دا داخراوە، کەواتە ئەو مزگێنییە لە پێش ساڵی ٨٠دا نووسراوەتەوە. ئەمە چەند شتێک دەسەلمێنێت؛ بەڵێ مارکوس لە وڵاتی میصر بووە، بەڵێ لەوێ بانگەوازی کردووە و مزگێنییەکەشی ھەر لەوێ بووە، لەوانەیە ئەم دەستنووسە ڕێک دەستنووسی پایەبەرز مارکوس خۆی بێت. بەپێی مێژووی کڵێسا پایەبەرز مارکوس ساڵی ٦٨ کوژرا ھەربۆیەش لە مزگێنییەکەیدا باس لە تێکدانی پەرستگای ئۆرشەلیم ناکات لە ساڵی ٧٠دا، ئەمەش بەڵگەیەکی بەھێزترە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت کە بەڵێ مزگێنی مارکوس پێش ساڵی ٧٠ نووسراوەتەوە.
|