ساجیدە تەلفاح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، سڕینەوەی تاگی nowiki
پەرەپێدان
ھێڵی ٤١:
 
لە ساڵی ٢٠٠٨، لە زنجیرەی ماڵی سەددام (''House of Saddam)'' لە تۆڕی [[بی بی سی]]، ئەکتەری ئێرانی شۆھرە ئەغداشلوو ڕۆڵی ساجیدەی گێڕا لە زنجیرەکە.
 
== ژیان ==
 
=== ژیانی خێزانی ===
ساجیدە لەگەڵ ئامۆزاکەی سەددام لە ساڵی ١٩٥٨ هاوسەرگیرییانکرد، بەیەکەوە بوون بە خاوەنی پێنج منداڵ. عودەی یەکەم کوڕیان بوو لە ساڵی ١٩٦٤، هەروەها دووەم کوڕیان قوسەی لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٦٨، یەکەم کچیان بەناوی ڕەغد لەدایکبوو، دواتر ڕەنا لە ١٩٦٩، وە بچووکترین منداڵیشیان هالا لە ساڵی ١٩٧٢ لە دایکبوو.
 
لە ساڵی ١٩٨٦، سەددام هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکەدا کرد، بەناوی سەمیرە شابەندەر، ئەمەش لەکاتێک بوو کە هێشتا هاوسەری ساجیدە بوو. ئەمەس ساجیدەی پەست کردبوو. عودەی کوڕی ساجیدە و سەددام، ئەویش توڕەبوو بەژنهێنانی باوکی. عودەی پێی وابوو کە ژنە نوێکە دەبێتە مەترسی لەسەر وەرگرتنی میراتی بنەماڵەکەیان. هەروەها وەک سوکایەتییەک بۆ دایکی دەیبینی. لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٨، لە ئاهەنگێکی شاهانەی ڕێزلێنان لە سوزان موبارەک، ژنی سەرۆکی میسڕ [[حوسنی موبارەک]]، ئەوا عودەی زۆر بەخراپی لە پاسەوان کامیل حەنا جیجۆ دەدات تاکوو دەیکووژێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی عودەی پێی وابوو کە کامیل هۆکاری ناساندنی سەددام و سەمیر بووە. وێڕای دڵگرانی ساجیدە لە سەددام، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی جیابوونەوەیان لەیەکتری.
 
ساجیدە زۆر بەدەگمەن لەگەڵ سەددام دەردەکەوت، ئەمەش گومانی لای خەڵکی عێراق لەبارەی مانەوەی لەژیانیدا درووستکردبوو. بەڵام کاتێک کە زانرا سەددام ژنی دووەمی هێناوە و باروودۆخی خێزانەکەی گونجاو نییە، ئەوا دواتر چەندین وێنە و ڤیدیۆی بنەماڵەی سەددام لە میدیای عێراقی بڵاودەکرایەوە بۆئەوەی وا بە خەڵکی نیشان بدەن کە خێزانەکەی تەبان.
 
لە ساڵی ١٩٨٩، براکەی ساجیدە، عەدنان کە ژەنەڕاڵێکی سەربازی عێراقی بوو، لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا کاتێک هەلیکۆپتەرەکەی لە بیابان تێکشکا. زۆرێک لە خەڵکی لەو بڕوایەدابوون کە سەددام فەرمانی بەیەکێک لە پاسەوانەکانی کردبێت کە بۆمبێک بە هەلیکۆپتەرەکەدا بلکێنێت، ئەمەش لەبەرئەوەی کە عەدنان ناوبانگی لەنێو خەڵکدا پەیداکردبوو. ساجیدەش سەرزەنشتی سەددامی کرد، کاتێک ڕووداوەکەی بە دەستی ئەنقەستی ئەوبینی نەوەک ڕووداوێکی ئاسایی.
 
لە ساڵی ١٩٩٠، لەکاتی [[شەڕی کەنداو|جەنگی کەنداو]]، ساجیدە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی عێراقی جێهێشت. هەواڵ و ڕاپۆرتی زۆر بڵاوکرایەوە کە ساجیدە و خێزانەکەی لەکوێ نیشتەجێبوونە لەوکاتەدا، بەڵام ئەگەرە سەرەکییەکان ئەوەیان دەردەخست کە لە [[سویس|سوویسرا]] نیشتەجێ بوون لەکاتی شەڕەکە.
 
== سەرچاوەکان ==