ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
'''جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٤''' پاڵەوانیەتی ژمارە دووی [[جامی جیھانیی فیفا]]یە کە لەوڵاتی [[ئیتالیا]] بەڕێوەچوو ، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٢٧ی ئایاری تاکوو ١٠ی حوزەیرانی ١٩٣٤ خایاند ، تیایدا ١٦ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو ، تیایدا وڵاتی خانەخوێ واتا [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا]] بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-١ بە [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی چیکۆسلۆڤاکیا]] ((ئەوکات ووڵاتی چیک و سلۆڤاکیا یەک بوون)) ، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ١٧ یاری ٧٠ جار گۆڵ هەژێنراوە وە یاریکەری چیکۆسلۆڤاکی [[ئۆلدریخ نیجدلی]] بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ.
چوارساڵ ماوەی نێوان ساڵی ١٩٣٠-١٩٣٤ لەپاش چەند کۆبوونەوەیەکی یەکێتی نێودەوڵەتی بڕیاریدا [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ڕێکخستنی دووەم پاڵەوانیەتی بگرێتە ئەستۆ ، ئەم پاڵەوانیەتییە بەپێچەوانەی پاڵەوانەتیەکەی [[ئوروگوای|ئۆڕوگوای]] ، [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتاڵیا]] چەند یاریگایەکی تەرخان کردبوو لەوانە لە ( [[ڕۆما]] ، [[ناپۆلی]] ، [[فلۆرەنسا]] ، [[تۆرینۆ]] ، [[جەنەوا]] ، [[میلان|میلانۆ]] ، [[بۆڵۆنیا]] )
لەم مۆندیالەدا یاسای کۆمەڵەکانیان لابرد، ئەوکاتە [[بێنیتۆ موسۆلینی|مۆسۆلینی]] فەڕمان ڕەوای [[ئیتالیا|ئیتاڵیای]] دەکرد ئەو ڕووداوە مەزنەی بەهەڵ قۆستەوە بۆ پڕووپاگەندەی پارتە فاشیەکەی کەهەمیشە هاندەری [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|هەڵبژاردەی ئیتاڵیا]] بوو.
لەم مۆندیالەدا ژمارەی هەڵبژاردەکان زیادی کرد بۆ ١٦ هەڵبژاردە کە لە [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠|مۆندیالی ١٩٣٠]] ژمارەی هەڵبژاردەکان ١٣ بوو. سیستەمی چوونە دەرەوە بەیەک یاری پەیڕەو کرا، ئەو ١٦ ھەڵبژاردەیە بەتیرووپشک خرانە بەرامبەر یەکتر و بەدۆڕانێک هەڵبژاردەیەک ماڵئاوایی دەکرد و هەڵبژاردەی براوەش دەپەڕییەوە بۆ قۆناغی داھاتوو.
<br />
== گرینگترین ڕووداوەکانی جامی جیهانی ١٩٣٤ ==
* یاریزانی بەڕازیلی [[دی بریتۆ]] یەکەم یاریزان بوو نەیتوانی لێدانی سزا گۆڵ بکات، بەڵام هەر ئەو یاریزانە بوو توانی یاریزانی بەناوبانگی جیهان [[پێلێ|ئەرنێنتس دۆنا سیمینتۆ]] ناسراو بە ([[پێلێ|پێلی]]) بدۆزێتەوە، کە بوو بە پاشای تۆپ و نازناوی ئەڵماسی ڕەشی پێدرا.
* [[ئوروگوای|ئۆڕوگوای]] بەژداری [[جامی جیھانیی فیفا|جامی جیهانی]] نەکرد بە ئەنقەست بۆ تۆڵەکردنەوە لە وڵاتانی ئەوڕوپا چونکە بەژداری مۆندیالی پێشوویان نەکردبوو کە [[ئوروگوای|ئۆڕوگوای]] سازی کردبوو.
* لە یاری نێوان [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا|ئەڵمانیا]] و [[نەمسا]] لەشاری [[ناپۆلی]] یاریزانی ئەڵمانی [[ئەلینەر]] توانی خێراترین گۆڵی [[جامی جیھانیی فیفا|جامی جیهانی]] تۆماربکات پاش تێپەربوونی ٢٤ چرکە.
* گۆڵی یەکەمی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتاڵیا]] لە یاری کۆتایی بەرامبەر [[چێکۆسلۆڤاکیا|چیکۆسلۆڤاکیا]] کە لە لایەن [[ئۆرسی]] ـەوە تۆمارکرا، بۆ ڕۆژی دواتر لە بەردەم ڕۆژنامەنووسان و بەرپرساندا داوایان لێ کرد جارێکی تر ئەو گۆڵە دووباره بکاتەوە بەبێ گۆڵچی لە ٣٠ جار هەوڵدان نەیتوانی بەهەمان شێوە گۆڵەکە تۆماربکاتەوە، بۆیە دەرکەوت بەڕێکەوت گۆڵە جوانەکەی تۆمارکردووە.
== ئەنجامی یارییەکان ==
|