جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٤: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی زانیاری
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
'''جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٤''' پاڵەوانیەتی ژمارە دووی [[جامی جیھانیی فیفا]]یە کە لەوڵاتی [[ئیتالیا]] بەڕێوەچوو ، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٢٧ی ئایاری تاکوو ١٠ی حوزەیرانی ١٩٣٤ خایاند ، تیایدا ١٦ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو ، تیایدا وڵاتی خانەخوێ واتا [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا]] بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-١ بە [[هەڵبژاردەی تۆپی پێی چیکۆسلۆڤاکیا]] ((ئەوکات ووڵاتی چیک و سلۆڤاکیا یەک بوون)) ، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ١٧ یاری ٧٠ جار گۆڵ هەژێنراوە وە یاریکەری چیکۆسلۆڤاکی [[ئۆلدریخ نیجدلی]] بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ.
 
چوارساڵ ماوەی نێوان ساڵی ١٩٣٠-١٩٣٤ لەپاش چەند کۆبوونەوەیەکی یەکێتی نێودەوڵەتی بڕیاریدا [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ڕێکخستنی دووەم پاڵەوانیەتی بگرێتە ئەستۆ ، ئەم پاڵەوانیەتییە بەپێچەوانەی پاڵەوانەتیەکەی [[ئوروگوای|ئۆڕوگوای]]  ، [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتاڵیا]] چەند یاریگایەکی تەرخان کردبوو لەوانە لە ( [[ڕۆما]] ، [[ناپۆلی]] ، [[فلۆرەنسا]] ، [[تۆرینۆ]] ، [[جەنەوا]] ، [[میلان|میلانۆ]] ، [[بۆڵۆنیا]] )
 
لەم مۆندیالەدا یاسای کۆمەڵەکانیان لابرد، ئەوکاتە [[بێنیتۆ موسۆلینی|مۆسۆلینی]] فەڕمان ڕەوای [[ئیتالیا|ئیتاڵیای]] دەکرد ئەو ڕووداوە مەزنەی بەهەڵ قۆستەوە بۆ پڕووپاگەندەی پارتە فاشیەکەی کەهەمیشە هاندەری [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|هەڵبژاردەی ئیتاڵیا]] بوو.
 
لەم مۆندیالەدا ژمارەی هەڵبژاردەکان زیادی کرد بۆ ١٦ هەڵبژاردە کە لە [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠|مۆندیالی ١٩٣٠]] ژمارەی هەڵبژاردەکان ١٣ بوو. سیستەمی چوونە دەرەوە بەیەک یاری پەیڕەو کرا، ئەو ‌١٦ ھەڵبژاردەیە بەتیرووپشک خرانە بەرامبەر یەکتر و بەدۆڕانێک هەڵبژاردەیەک ماڵئاوایی دەکرد و هەڵبژاردەی براوەش دەپەڕییەوە بۆ قۆناغی داھاتوو.
 
== ئەنجامی یارییەکان ==