[[ئالان_شیەرەر|ئالان شیەرەر]] '''(بە ئینگلیزی: Alan Shearer)''' له ١٣ی ئابی [[١٩٧٠]] له ئینگلته‌را له‌دایك بووه، یاریزانی تۆپی پێ ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه، ناوبراو دائه‌نرێت به یه‌كێك له باشترین هێرشبه‌ره‌كان له مێژووی تۆپی پێ ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزدا.
[[پەڕگە:Alan Shearer 2008.jpg|thumb|ئاڵان شیرەر لەساڵی [[٢٠٠٨]].]]
==کاروانی وەرزشی==
=== لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆن ئینگلیزی ===
له‌كاتێكدا [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بوو له یانه‌ی تازه‌پێگه‌شتوانی ویلسیند یاریده‌كرد، یانه‌ی [[نیوكاسڵ]]ی ئینگلیزی هه‌وڵیاندا په‌لكێشی بكه‌ن بۆ یانه‌كه به‌ڵام [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] ئاماده نه‌بوو په‌یوه‌ندی بكات به [[نیوكاسڵ]]ەوە، پاشان سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی پیشەگەری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یانه‌ی [[ساوسهامپتۆن]] ئینگلیزی له ساڵی [[١٩٨٨]] بۆ یه‌كه‌م جار به‌ژداری كرد له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه له به‌رامبه‌ر یانەی [[چێڵسی]] ئینگلیزی، پاشان به مانگێك دوای یه‌كه‌م به‌ژداری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی [[ئارسەناڵ]] ٣ گۆڵ واته هاتریك تۆماربكات و ببێته بچوكترین یاریزان كه هاتریك تۆمار بكات و ژماره‌ی [[جیمی_گریفەر|جیمی گریفەر]] بشكێنێت.
ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات تا ساڵی [[١٩٩٢]] توانی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ژداری ٤١ یاری بكات و ١٣ گۆڵ تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش وای له ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ خوار ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ كرد بانگێشتی بكات بۆ پێكهاته‌كه‌ی [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] توانی له كۆی ١١ یاری ١٣ گۆڵ تۆمار بكات و سه‌ره‌نجی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را [[گراهام_تایلور|گراهام تایلور]] به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و بانگێشت بكرێت بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
له شوباتی [[[١٩٩٢]] یه‌كه‌م یاری خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی [[هەڵبژاردەی_فه‌ڕه‌نساهەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسا|فەڕەنسا]] ئه‌نجامدا و توانی یه‌كێك له‌و دوو گۆڵه تۆمار بكات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا تۆمار بكه‌ن.
=== بلاکبێرن ===
ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كرا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌راوه چاودێری ده‌كرا به تایبه‌ت یانه‌كانی ([[بلاكبێرن]]، [[مانچستەر_یونایتد|مانچستەر یونایتد]])، ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی [[بلاكبێرن]] [[كینی_داگلیش|كینی داگلیش]] به پێویستی زانی كه‌وا ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌رچی زووتره بیر له هێنانی یاریزان [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] بكه‌نه‌وه بۆ یانه‌كه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو به بڕی ٣،٦ ملیۆن جونییه‌ی ئه‌سته‌رلینی.
به چوونی بۆ یانه‌ی [[بلاكبێرن]] سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ یاریزانی ناوبراو بۆی پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رادا مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام له ٢٦ی کانوونی یەکەمی [[١٩٩٢]] ناوبراو تووشی پێكانێكی قورس هات له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی [[لیدز_یونایتد|لیدز یونایتد]]ی هاونیشتیمانی ئه‌مه‌ش بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاكان و بێ به‌ش بوونی له یارییه‌كانی مۆندیالی [[مۆندیالی_١٩٩٤مۆندیالی ١٩٩٤|١٩٩٤]] له وولاَتی [[ئه‌مه‌ریكا]] له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌و وه‌رزه‌دا توانیبووی ١٦ گۆڵ تۆمار بكات له كۆی ئه ٢١ یارییه‌ی كه ئه‌نجامی دابوو.
وه‌رزی ١٩٩٣-١٩٩٤ دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی ناوبراو به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه و توانی له وه‌رزه‌دا ٣١ گۆڵ تۆمار بكات له ٤٠ یارییدا و یاریده‌یه‌كی باشی یانه‌كه‌ی بێت له به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی و ببێت به باشترین یاریزانی وه‌رزه‌كه.
وه‌رزی ١٩٩٥-١٩٩٤ دوای په‌یوه‌ندی كردنی یاریزان [[كریس_سوتون|كریس سوتون]] به یانه‌ی [[بلاكبێرن]]ەوە بووه یاریده‌یه‌كی باشی یانه‌كه و به‌هێزی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه ئه‌مه‌ش وای كرد له‌م وه‌رزه‌دا [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] ٣٤ گۆڵ تۆمار بكات بتوانێت له كۆتا هه‌فته‌ی پرێمه‌ر لیگ نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.
وه‌رزی ١٩٩٥-١٩٩٦ [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] له ئاسته به‌رزه‌كانی و گۆڵ تۆمار كردن به‌ده‌وام بوو توانی له‌م وه‌رزه‌دا٣١ گۆڵ تۆمار بكات له ٣٥ یارییدا.
[[پەڕگە:Alan Shearer Sport Relief.jpg|thumb|ئاڵان شیرەر]]
=== نیوکاسڵ یونایتد ===
دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی ٤ ساڵ له یانه‌ی [[بلاكبێرن]] به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گرنگ [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] بڕیاری ڕۆشتنی له یانه‌كه‌دا به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی [[مانچستەر_یونایتد|مانچستەر یونایتد]] و [[نیوكاسڵ]] هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ڕ بۆ په‌لكێش كردنی [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]]،شیەرەر، بۆندی [[مانچستەر_یونایتدمانچستەر یونایتد|شەیتانە سوورەکان]]ی ڕه‌تكرده‌وه له پێناو بۆندی یانه‌ی [[نیوكاسڵ]] كه ئه‌وكات [[كیڤن_كیگان|كیڤن كیگان]] ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بوو، [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] به بڕی ١٥ ملیۆن جونییه‌ی ئه‌سته‌رلینی په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی [[نیوكاسڵ]]ه‌وه بوو به‌یه‌كێك له گرانترین یاریزانه‌كان له جیهاندا، له وه‌رزی یه‌كه‌می یاریكردنیدا بۆ یانه نوێیه‌كه‌ی ١٩٩٦-١٩٩٧ توانی ٢٥ گۆڵ تۆمار بكات له ٣١ یارییدا. له ماوه‌ی یاریكردنیدا له یانه‌كه توانی ١٤٨ گۆڵ تۆمار بكات له ٣٠٣ یارییدا و ببێت به گۆڵكاری مێژووی یانه‌ی نیوكاسڵ.
لە ساڵی [[٢٠٠٦]] وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند.
=== لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ===
[[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] له ساڵی [[١٩٩٢]] بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئینگلته‌را كرا و له ماوه‌ی یاریكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ٦٣ یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه و ٣٠ گۆڵی تۆمار كردووه، [[ئالان_شیەرەر|شیەرەر]] به‌ژداری له هه‌ر یه‌ك له پاڵه‌ونێتیه‌كانی (جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ساڵی [[١٩٩٦]]، مۆندیالی ساڵی[[١٩٩٨]]، جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ساڵی[[٢٠٠٠]]) كردووه. له ساڵی [[٢٠٠٠]] وازهێنانی خۆی له یاریە نێودەوڵەتیەکان ڕاگەیاند.
==دەستکەوتی وەرزشی==
*گۆڵكاری خولی [[پریمه‌رلیگ]] ٣ جار ساڵانی :
*١٩٩٤-١٩٩٥ : ٣٤ گۆڵ یانه‌ی [[بلاكبێرن]].
*١٩٩٥-١٩٩٦: ٣١ گۆڵ یانه‌ی [[بلاكبێرن]].
*١٩٩٦-١٩٩٧ : ٢٥ گۆڵ یانه‌ی [[نیوكاسڵ|نیوكاسڵ یونایتد]].
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە}}
[[پۆل:زیندووان]]
|