چارڵی چاپلن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ب
ب (زیادکردنی دەروازەی ژیاننامە، + شانشینی یەکگرتوو، + ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، + فیلم)
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
| دایەن =
| پیشە =[[ئەکتەر]]، [[ئاوازدانەر]]، [[دەرھێنەر]]
| ساڵانی چالاکی =[[١٨٩٩]]ز–[[١٩٧٦]]١٨٩٩ز–١٩٧٦
| خاوەنکار =
| شار =
| پەراوێزەکان =
}}
'''چارلز ئێسپێنسێر چاپلین''' ({{بە ئینگلیزی|''Charlie Chaplin''}}) ([[١٨٨٩]]-[[١٩٧٧]]) بەناوبانگ بە '''چارلی چاپلین'''. ئەکتەرێکی کۆمیدی و [[دەرھێنەر]] و [[ئاوازدانەر]]ێکی [[ئینگلیز]]ە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد.<ref>Obituary ''[[Variety Obituaries]]'', 28 December 1977.</ref> پێش کۆتایی ھاتنی [[جەنگی جیھانی یەکەم]] بەناوبانگترین [[ئەستێرە]]ی جیھانی بوو لە [[فیلم]]دا.
 
== ژیان ==
چارڵی چاپلن لە ١٦ی نیسانی ١٨٨٩ لە وال وێرتی [[لەندەن]] لە بنەماڵەیێکی [[جولەکە]] لە دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل ھەر دووکیان لە جیھانی [[مۆسیقا]] کاریان ئەکرد. ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی تێپەڕ نەبووکە چارلز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری [[سیدنی]] بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری بەرھەم ھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە [[نەخۆشخانەی ڕەوانی]] «کین ھیل» لە ساڵی [[١٩٢٨]] کۆچی دوایی کرد.
 
[[پەڕگە:Charlie Chaplin in unknown year.jpg|ڕاست|200px|وێنۆک|وێنەیەکی چارڵی چاپلن کە لە [[ئەمریکا]] گرتوویەتی بە گەنجی]]
 
چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی [[کۆمێدی]] بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی [[١٩٢٧]] بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.
 
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی [[دیکتاتۆری گەورە]] بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی [[شەڕی جیھانی دووەم]] و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی [[ئەدۆلف ھیتلەر]]، ڕەزامەندی گشت ڕەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/چارلی-چاپلن-گەورەتر-لە-ژیان/ ٣]
[[پەڕگە:Charles Chaplin Grave in Corsier-sur-Vevey.jpg|چەپ|200px|وێنۆک|گۆڕی چارڵی چاپلن لە [[سویسرا]]]]
 
دوو مانگ لە دوای ناشتنی چارلی لە سێی مارس [[١٩٧٨]]ز،١٩٧٨ز، تەرمی چارلی لە گۆڕستان دزرا. دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی داوای پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەی داوادەکرد، بەڵام لە لایەن [[پۆلیس]] دەستگیر کران و پۆلیسی [[سویسرا]] تەرمی چارلی چاپلنیان لە [[دەریاچە]]ی ''ژنێو'' دۆ‌زییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا. ئونا ھاوسەری چارلی پاش مردنی چارلی ڕووی کردە مەشروب خواردن و لە ساڵی [[١٩٩١]] بەھۆی نەخۆشی [[شێرپەنجەی گەدە]]وە کۆچی دوایی کرد.
 
لەپاش نزیکەی ١٥ سال بەسەر کۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێک بە ناوی چاپلین کە لە ژیانی ئەو گیرابوو، ھاتە بەرھەم کە «ڕیچارد ئاتێنبێرگ» بەرھەم ھێنەری فیلمەکە بوو، وەھاوکات ئەم فیلمە [[خەڵاتی ئۆسکار]]ی بە دەست ھێنا. «ژۆراڵدین» کچی چارلی لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەوەی واتە دایکی چارلی چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی چاپلین ڕۆیشت بەرەو پەردەی [[سینەما]] و کاریگەری کرد لە سەر ھەمووان.