سۆمەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0 |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ دارخورما تاگ: بەستەردەری خێرا |
||
ھێڵی ٩٠:
ئەم بیردۆزە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە کە بیردۆزەی یەکەم دەیان وروژێنێت ھەروەک ڕاڤەی چۆنیەتی دەرکەوتنی نیزامی موڵکیەتی تاکەکەسی زەوی دەکات بۆیە ئەم بیردۆزە لەئێستادا تەنانەت لەلایەن ژمارەیەکی زۆری زاناڕۆژئاواییەکانیشەوە کاری پێ دەکرێت.
سەبارەت بەچاندنە کشتوکاڵیەکان ئەوا دانەوێڵە بەگرنگترینیان دێتولەپێش ھەموایانەوە گەنموجۆ دێت، بەدوایداگەنمەشامی بەڵام ئەوکات برنج ناسراو نەبوو وە زۆربەی باخەکان درەختی [[دارخورما]] بوون کەلەدێر زەمانەوە لەشوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەبەشی باشووری عێراقدا ھەبووەومرۆڤیش تائەوپەڕی سنوور سوودی لێ بردووە.
سەبارەت بەبازرگانی بەتایبەت بازرگانی دەرەکی لەوماوەیەدا چالاکیەکی بەرچاوی ھەبووە، بوونی زۆرێک لەکەرەستەی خاوی ھێنراو لەچەند شوێنێکی بیانیەوە وەک کانزا جیاجیاکانو تەختەو ھەندێک جۆری بەرد پاڵپشتی ئەو قسە دەکەن، دەقە بسماریەکان ئاماژە دەدەن بە بونی چەند پەیوەندیەکی بازرگانی نێوان سۆمەریەکانو ھەندێک وڵاتی بیانی وەک ناوچەی ئەرمینیاو ئاسیای بچووکووڵاتی سوریاووڵاتی ملیوخا کە بڕوا وایە وڵاتی حەبەشەیان سۆماڵ بکات ھەروەھا وڵاتی دلمون کەبەحرەین دەکات ھاوکات وڵاتی ماکان کەبڕوا وایە عومان بکات لەگەڵ کەناراوی کەنداوی عەرەبی سەرەڕای ھیندوبلوجستانو چەند ناوچەیەکی دیکەی دوور کە لەوێوە بۆنوبخوردوبەردی گران بەھایان دەھێنا. بازرگانی دەرەکیوپێویستی دڵنیاکردنی ڕێگەکانی پەیوەندییان یەکێک بوو لەوھۆکارە سەرەکیانەی کە بونەتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕوناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتەشارە سۆمەریەکانوئاڕاستە گیری گشتی بەرەو دەوڵەتی یەکپارچە بۆ زامنکردنی دەستگرتن بەسەر ڕێگەوبانەکان وھێنانی ئەو کەرەستە خاوانەی کەوڵات پێویستی پێیانە.
|