ئانە فرانک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەستەردان بۆ ئیدیت فڕانک
بەستەردانان
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣١:
 
== سەرەتای ژیان ==
ئانیلیس ماری 'ئان' فڕانک لە دایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩، لە کلینیكیکی خاچی سوور<ref>{{cite web|url=https://www.rotkreuzkliniken.de/drk_schwesternschaft_bad_homburg-maingau.html|title=Geschichte|last1=|first1=|last2=|first2=|date=|website=|publisher=Frankfurt Red Cross Clinics|access-date=|quote=}}</ref> لە فڕانکفۆرت، ئەڵمانیا. دایکی ناوی [[ئیدیت فڕانک|ئیدیت]] بوو، باوکیشی ئۆتۆ،[[ئۆتۆ فڕانک|ئۆتۆ]]، هەروەها خووشکێکی لەخۆی گەورەتری هەبوو، بەناوی مارگرۆت.{{sfn|Müller|1999|loc=preface: ''Family tree''}} خێزانی فڕانک، جوولەکەی لیبڕالی بوون، هەموو ڕێوەڕەسمێکی [[جوولەکایەتی|جوولەکایەتیان]] نەدەکرد.{{sfn|van der Rol|Verhoeven|1995|p=10}} ئیدت و ئۆتۆ کەسی بڕواداربوون، کە زیاتر هەوڵی فێربوونیان دەدا و خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورەش بوون؛ هەردووکیان هانی منداڵەکانیان دەدا تا بخوێننەوە. لەکاتی لەدایکبوونی ئان، خێزانەکە لە ماڵەکەیان لە مارباچوگ ٣٠٧ دەژیان، کە دوو نهۆمیان بەکرێ گرتبوو. لە ساڵی ١٩٣١ خێزانەکە چوونە گەڕەکێکی مۆدێرن و لیبراڵ کەپێی دەگوترا گەڕەکی شیعر  (Dichterviertel). هەردوو ماڵەکە هەتا ئێستاش ماون.<ref>{{cite web|url=https://www.frankfurt.de/sixcms/detail.php?id=3865&_ffmpar%5B_id_inhalt%5D=2461110|title=Wohnhaus der Familie Frank|last1=|first1=|last2=|first2=|date=|website=|publisher=City of Frankfurt|access-date=|quote=|archive-url=https://web.archive.org/web/20190117003451/https://www.frankfurt.de/sixcms/detail.php?id=3865&_ffmpar%5B_id_inhalt%5D=2461110|archive-date=١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩|dead-url=yes}}</ref>
 
لە ساڵی ١٩٣٣، دوای بردنەوەی حیزبی نازی بە سەرکردایەتی هیتلەر لەهەڵبژاردنەکان، ئەوا هیتلەر کرایە ڕاوێژکاری وڵات، لەوکاتەدا ئان لەگەڵ دایک و خووشکەکەی لە ماڵی داپیرەی لە ئاخن دەژیان، باوکیشی لە فڕانکفۆرت بوو بەڵام دوای وەرگرتنی پێشنیارێکی کارکردن لە ئەمستەردام ئەوا بڕیاریاندا ماڵەکەیان بگوازنەوە ئەو شارە، سەرەتا ئۆتۆ بەتەنیا چوو، بۆئەوەی کارەکانی و شوێنی مانەوە بۆ خێزانەکەی دابین بکات. ئۆتۆ دەستیکرد بەکارکردن لە کۆمپانیای ئۆپێکتا. دواتر خێزانەکە شوێنێکیان لەگەڕەکی ڕیڤەرنبەرت دۆزییەوە، کە پەنابەرێکی زۆری جووی ئەڵمانی لەوێ نیشتەجێ ببوون. لە کانوونی یەکەمی ١٩٣٣، ئیدت و مارگرۆت چوونە لای ئۆتۆ لە هۆڵەندا، بەڵام ئان لەلای داپیرەی مایەوە تاکوو مانگی شووبات، کە لەو کاتەدا خێزانەکە یەکیانگرتەوە لە هۆڵەندا. خێزانی فڕانک لەناو ئەو ٣٠٠ هەزار جوولەکەدا بوون کە لەساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٣٩ کۆچیانکرد.