میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مەحموودی دووەم
تاگ: بەستەردەری خێرا
هیچ
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
 
'''میرنشینی سۆران''' (١٣٩٩-١٨٣٥) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو.
میرنشینی سۆران
 
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی [[کەڵۆس]] بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی [[میر محەممەد]] بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە.<ref>{{cite news|last1=ئەدەب|first1=کولتوور|title=لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز|url=http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/050820181|work=Rudaw|access-date= ٨ی ئابی ٢٠١٨|archive-url=https://web.archive.org/web/20180807174631/http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/050820181|archive-date= ٧ی ئابی ٢٠١٨|dead-url=yes}}</ref>
 
میر محەممەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
 
# چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆیی.
# خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد.
 
لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و... ھتد درووست دەکران.
 
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار) ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار) یشی پیادە بوون.
 
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
 
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا.
لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
# بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
# بەشی داھات و باج.
# بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و... ھتد.
 
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان [[مەحموودی دووەم]]ی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا.
 
میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد.
 
دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت.
 
لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ.
 
دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە.
 
== ژیاننامەی میر محەممەد، پاشای گەورە یان پاشای کۆرە ==
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میر نشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چوونکە لەسەردەمی حوکمرانیەتیەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە
Line ٤٥ ⟶ ١١:
سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژە بە زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھریە).
و کۆنترین دەقی مێژوویی کە ناوی سۆرانی تێدا ھاتنبێت ئەم دەقەیە "مسالک الایصار" ھەروەھا لە (صبح الاعشی) دا باسی سۆرانی کراوە.
ئەمڕۆ ئەگەر بمانەوێت سنوری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە بە سۆران ناسراوە، زۆر جار تەنھا [[ڕەواندز|/wiki//wiki/%DA%95%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%B2?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf ڕەواندزی]] بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتة ژێر ڕکێفی خۆی و گرتوویەتی. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (٤٠٠) ساڵی دەسةڵاتی (سۆران) باڵا دەستی ھەبووە و ئەوان بە موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە ([[/wiki//wiki/%DA%95%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%88%D8%B2?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf ڕەواندوز]]، ھاودیان، [[خەلیفان،/wiki//wiki/%D8%AE%DB%95%D9%84%DB%8C%D9%81%D8%A7%D9%86%D8%8C_%D8%B3%DB%86%D8%B1%D8%A7%D9%86?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf سۆران|خەلیفان]]، [[/wiki//wiki/%DA%BE%DB%95%D8%B1%DB%8C%D8%B1?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf ھەریر]]، [[/wiki//wiki/%D8%B4%DB%95%D9%82%DA%B5%D8%A7%D9%88%DB%95?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf شەقڵاوە]]، [[/wiki//wiki/%DA%BE%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf ھەولێر]]، [[/wiki//wiki/%DA%A9%DB%86%DB%8C%DB%95_(%D9%82%DB%95%D8%B2%D8%A7)?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf کۆیە (قەزا)]]، سماقولی).
 
سنوری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی [[/wiki//wiki/%DA%95%DB%86%DA%98%DA%BE%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86?iorg_domain_internal=ckb.m.wikipedia.org%3BAfps59pApN9CjRQf ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]، لە خوارووشەوە ئەگەیشتە میرنشینی بابان.
ھەر وەکوو ساڵح محەمەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.
 
Line ٥٣ ⟶ ١٩:
{{سەرچاوەکان}}
 
[[/wiki//wiki/پۆل:خانەدانە کوردییەکان?iorg domain internal=ckb.m.wikipedia.org;Afps59pApN9CjRQf&iorg annotation=l]]
[[/wiki//wiki/پۆل:مێژووی کورد?iorg domain internal=ckb.m.wikipedia.org;Afps59pApN9CjRQf&iorg annotation=l]]
[[/wiki//wiki/پۆل:باشووری کوردستان?iorg domain internal=ckb.m.wikipedia.org;Afps59pApN9CjRQf&iorg annotation=l]]
[[/wiki//wiki/پۆل:میرنشینی سۆران?iorg domain internal=ckb.m.wikipedia.org;Afps59pApN9CjRQf&iorg annotation=l]]