ناسر ئاغابرا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ناسر ئاغابرا''' (لەدایکبووی ١٣٤٧ی١١ی ئەیلوولی ١٩٦٨، کۆچی ھەتاویدوایی ٥ی نیسانی ٢٠٢٠) [[شاعیر]]ی ڕووناکدڵی کورد بوو.
==ژیاننامە==
ناسر ئاغابرا ناسراو بە ژاکاو، لە بیستی خەرمانانی ساڵی ١٣٤٧ کۆچی ھەتاوی لە ئاوایی [[بەردەڕەشان]] سەر بە شاری [[مەھاباد]] لەدایک بوو. تا تەمەنی سێ ساڵی ژیانێکی ئاسایی ھەبوو، بەڵام لە تەمەنی سێ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی [[سوورێژە]] چاوەکانی لە دەست دا.
تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئاوایی دەرسی خوێند. لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستی کرد بە شیعرکوتن بە زمانی فارسی. دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی بۆ درێژەی خوێندن ھاتە شاری مەھاباد و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئاسایی مەھاباددا نێونووسی کرد بەڵام مامۆستایەکی تایبەتیشی ھەبوو ھەتا بتوانێت وانەکانی بیرکاری، عەرەبی و ئینگلیزی بە خەتی نابینایان بخوێنێت.
‌ساڵی ١٣٧٥ زەماوەندی کرد و بەرھەمی ئەم زەماوەندە دوو منداڵ بوو. ناسر لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد کاری دەکرد و چیرۆکی بۆ ڕادیۆ و ھەروەھا تەنزی بۆ تەلەفیزیۆن دەنووسی.<ref>*کەژاوەی دڵ، بەرھەمی تێکۆشانی ئەدەبی ناسر ئاغابرا (ژاکاو)</ref> ناوبراو سێ کتێبی ھەیە بە ناوی تریفەی ئاوات، کەژاوەی دڵ و کۆلارە. ناسر ئاغابرا لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠ بەھۆی وەستانی دڵ، کۆچی دوایی کرد.
== نموونە ھۆنراوە ==
نموونە ھۆنراوەیەکی ناسر ئاغابرا کە [[مەرزیە فەریقی]] بە گۆرانی وتویەتی: