جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «فێربوونی مەکینە»

فێربوونی چاودێریکراو و نەکراو زیاتر گونجاوە لەم وتارەدا بێت
ب (چاکسازیی ڕێنووس، - تاگی nowiki)
(فێربوونی چاودێریکراو و نەکراو زیاتر گونجاوە لەم وتارەدا بێت)
[[پەڕگە:Training testing Ku.png|وێنۆک|310x310پیکسڵ|پێویستە دوای ئەوەی دراوەکان لە بنکەدراوە دەرھێنران بکرێن بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوە]]
'''فێربوونی مەکینە''' یان '''فێربوونی ماشین''' ({{بە ئینگلیزی|Machine learning}}) بریتییە لە زانستی بەکارھێنانی ئەلگۆریتمەکانی [[شیکاریی دراوە]] و [[ئامار]] بۆ مەبەستی فێرکردنی کۆمپیوتەر بە کردنی کارێکی تایبەت بێ ئەوەی پێویستی بە چاودێریی مرۆڤ ببێت.<ref name=":0">{{Cite book|last=|first=|title=Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref> فێرکاریی مەکینە پەیوەندییەکی شانبەشانی لەگەڵ [[ژیریی دەستکرد]] ھەیە و بە لقێکی ئەم زانستە دادەنرێت. ھەروەھا سنووری نێوان فێربوونی مەکینە و بڕێک لقی تر وەکوو ئاماری کرداری و [[شیکاریی دراوە]]دا لە بڕێک شوێندا لێڵە یا تەواو دیار نیە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە سەرەتا لەسەر بڕێک دراوە ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر بڕێک دراوەی تر تاقی دەکرێنەوە. بە یەکەم کۆمەڵی دراوەکان دەوترێت دراوەی ڕاھێنان و بە دووھەم کۆمەڵ دراوەی تاقیکردنەوە بەناوبانگە. فێربوونی مەکینە لە گەلێک شوێندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت بۆ نموونە لە پاڵاوتنی ئیمەیلی سپەمدا، یا بۆ دۆزینەوەی ڕوومەتی کەسان لە کامێرای وێنەگرتندا.<ref name=":0"/> ھەروەھا لە باقیی بوارەکاندا وەکوو [[ئەندازیاری]] و [[بەڕێوەبەرایەتی|بەڕێوەبەریدا]] کەڵکی لێ وەردەگیرێت.<ref name=":2">{{Cite news|url=https://tspace.library.utoronto.ca/handle/1807/97601|title=Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)|last=|first=|date=|work=|access-date=|via=}}</ref>
 
== فێربوونی چاودێریکراو ==
[[فێربوونی چاودێریکراو]] یا فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی بەشێکی گرنگە لە شیکاریی دراوە کە بریتییە لەو جۆرە [[ئەلگۆریتم|ئەلگۆریتمانە]] کە ئامانجی پێشبینییەکەیان دیارە. واتە بەرلە فێربوونی ئەلگۆریتمەکە جۆری ئامانجەکە دیارە؛ واتە ئایا ئامانجی فێربوونەکە ژمارەیەکە یا پۆلێکی تایبەتە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی دوو دەستەی سەرەکییان ھەیە: یەکەم ریگرشن و دووھەم پۆلبەندی. لە ریگرشندا ئەلگۆریتمەکە ژمارەیەک پێشبینی دەکات. بەڵام لە پۆلبەندیدا پۆلێک پێشبینی دەکات. نموونەیەکی ئەلگۆریتمی پۆلبەندی [[درەختی بڕیار|درەختی بڕیارە]].<ref name=":0" />
 
== فێربوونی بێ چاودێری ==
[[فێربوونی چاودێرینەکراو]] یا فێربوونی بێسەرپەرستی بریتییە لەو ئەلگۆریتمانەی شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئەنجامی ئەلگۆریتمەکە لە سەرەتاوە دیار نیە.<ref name=":0" />
 
== سەرچاوەکان ==
٨٬٢٦٢

دەستکاری