سەید کامیل ئیمامی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاککردنی ھەڵەی نووسین
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Kamel Emami 1325 Urmia.jpg|200px|وێنۆک|سەید کامیل ئیمامی لە گرتووخانەی ورمێ، ١٣٢٥ی هەتاوی]]
'''سەید کامیل ئیمامی''' شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە '''ئاوات''' ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری [[بۆکانسەقز]] لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی [[نەقشبەندی]] و [[ڕێبازی قادری|قادری]] بوون.
 
ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە [[حاجی بابەشێخ]] وەزیری [[کۆماری کوردستان]] لە [[مەھاباد]] خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی [[١٩٤٦]] لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی [[بۆکان]] و [[سەقز]] و [[ورمێ]] و [[مەھاباد]] دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک [[سوارە ئیلخانیزادە]]، [[ھەژار]]، [[عەباس حەقیقی]] ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد [[حەسەن زیرەک]] وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە.