دادپەروەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + داڕێژە
No edit summary
ھێڵی ١:
چەمکی '''دادپەروەری''' لەسەر کۆمەڵێک لایەن، دیدگە و ڕوانینی جیاواز ھاتووەتە کایەوە کە ڕەوشت، ژیرێتی، یاسا، ئایین و یەکسانیش لەخۆدەگرێت. زۆرجار گفتوگۆکان دەربارەی دادپەوەری دابەش دەبێت بەسەر دوو بواردا: یەکێکیان دادپەروەری کۆمەڵایەتییە کە لە فەلسەفە، باوەڕ و ئایین دا جەختی لەسەر کراوەتەوە و ئەوی تریش دادپەروەرییە لە جێبەجێ کردن و توێژینەوە یاساییەکان دا.
 
چەمکی دادپەروەری جیاوازە لە ھەر کلتوورێک دا. بیردۆزە سەرەتاییەکانی دادپەروەری لەلایەن فەیلەسوفە یۆنانییە کۆنەکانەوە دامەزراوە وەک [[ئەفلاتوون|پلاتۆ]] لە بەرھەمەکەی بە ناوی «کۆمار» و بەرھەماکانی [[ئەرەستوو|ئەرستۆ]] و ھەروەھا بەدرێژای مێژوو جۆرەھا بیردۆز و گریمانە ھاتونەتە کایەوە. لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خودایی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری لەلایەن خوداوە دەردەکرێت و لە ساڵانی ١٦٠٠ کان دا، نووسەرانی وەک جۆن لۆک باوەڕیان بە بیردۆزی یاسای سروشتی ھەبوو لە کاتێک دا بیرەمەندە کۆمەڵایەتییەکان باوەڕیان بەوە بوو کە دادپەروەری سەرچاوە دەگرێت لە ئەنجامی رێکەوتن و تێگەیشتنی ھاوبەشی نێوان ھەموو کەسە بەژداربووەکان. بیردۆزەکانی دادپەروەری دابەشکراو کار دەکەن لەسەر ئەوەی چی دابەش بکرێت، لە نێوان کێ دا دابەش بکرێت و دابەشکردنی دروست چیە.
 
== فەرمانی خوداوەند ==