ناروتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گۆڕینی ناوی "ساسوکی" بۆ "ساسکێ"، پشبەستراو بە شێوازی خوێندنەوە ژاپۆنییەکەی.
گەر کار لە ڕستەدا نەبێت، خاڵ داناندرێت
ھێڵی ٦٨:
== چیرۆک ==
=== بەشی یەکەم ===
[[پەڕگە:Major Konoha.jpg|وێنۆک|چەپ|کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەشی یەکەم، لە چەپەوە بۆ ڕاست: لی، گای، گارا، ھیناتا، ساکورا، کاکاشی، ناروتۆ، ئیروکا، ساسکێ، ئیتاچی، شیکاماروو، شینۆ و نێجی.|350px]]
ڕێویەکی ئەفسووناوی بەھێز کە ناسراوە بە کیوبی({{بە ژاپۆنی|九尾}}، واتە "نۆ کلک") ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا (گوندی گەڵای شاراوە لە وڵاتی ئاگر، کە یەکێکە لە پێنج وڵاتە گەورەکەی جیھانی نینجا)، لە ئاکامدا، سەرکردەی کۆنۆھا ھۆکاگێی چوارەم ڕێویەکە لە ناو لاشەی کۆرپەکەی خۆیدا "ناروتۆ ئۆزۆماکی" بەند دەکات، بەمەش ناروتۆ دەبێت بە خانەخوێی ''کیوبی''، بەڵام باوکی ناروتۆ لەبەرانبەر ئەمەدا گیان لەدەست دەدات. ئەمەش ھۆکاگێی سێیەم و پێشوو "ھایروزێن ساروتۆبی" ناچار دەکات کۆتایی بە خانەنشینییەکەی بھێنێت و دووبارە ببێتەوە بە سەرکردەی کۆنۆھا.
 
ھێڵی ٨٢:
 
=== بەشی دووەم ===
[[پەڕگە:Naruto, Original Artwork.jpg|وێنۆک|ڕاست|کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی بەشی دووەم.|350px]]
دوو ساڵ و نیو دواتر، ناروتۆ لە ڕاھێنانەکانی لەگەڵ جیرایا دەگەڕێتەوە. گرووپی ئەکاتسوکی (کە گروپێکی تیرۆرستییە؛ ئیتاچیش یەکێکە لە ئەندامەکانی) دەست دەکەن بە ڕفاندنی ئەو کەسانەی کە خانەخوێن بۆ دڕندە ئەفسوناوییە کلکدارەکان. تیمی حەوت و نینجاکانی تری گوندی کۆنۆھا ڕووبەڕوویان دەبنەوە و لە ھەمان کاتدا بۆ ساسکێیش دەگەڕێن. «ئەکاتسوکی» سەرکەوتوو دەبن لە گرتن و دەرھێنانی دڕندە کلکدارەکان و کوشتنی ھەڵگرەکانیان جگە لە گارا (لە بەشی یەکەم گارا ڕکابەری ناروتۆ دەکات بەڵام دواتر دەبێت بە دۆست، ئەویش وەک ناروتۆ ھەڵگری دڕندەیەکی ئەفسووناوی یەک کلکە بەناوی «شوکاکوو» بەڵام لەلایەن ئەکاتسوکییەوە لێی دەبرێت)، «گارا» ئێستا کازێکاگێیە (سەرکردەی گوندی سوناگاکوری). لە ھەمان کاتدا ساسکێ ناپاکی لە ئۆرۆچیماروو دەکات و ڕووبەڕووی ئیتاچی دەبێتەوە، دوای ئەوەی ئیتاچی لە شەڕەکەدا دەمرێت، تۆبی (ئەندامێکی ئەکاتسوکی ماسکدارە) بۆ ساسکێ ڕوون دەکاتەوە کە ئیتاچی فەرمانێکی لە سەرکردەکانی کۆنۆھاوە وەرگرتبوو بۆ لەناوبردنی خێزانی/تیرەی ئۆچیھا (خێزانەکەی خۆی) بۆ ڕێگەگرتن لە [[کودەتا|کودەتای سەربازی]] و پلانگێڕی لە دژی کۆنۆھا. ئیتاچی تاکە مەرجی بۆ جێبەجێکردنی ئەو فرمانە ئەوە بوو کە ساسکێ برا بچووکی لە ژیاندا بمێنێتەوە. دوای زانینی ئەمە، ساسکێ خەم و پەشیمانییەکی گەورە دای دەگرێت و بڕیار دەدات ببێت بە بەشێک لە ئەکاتسوکی تا وەک تۆڵەیەک گوندی کۆنۆھا لەناوبەرێت. سەرەڕای ئەوەی نینجاکانی کۆنۆھا چەند ئەندامێکی ئەکاتسوکی دەبەزێنێت، ناگاتۆ (سەرکردەی ئەکاتسوکی) جیرایا دەکوژێت، ناروتۆش لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەیبەزێنێت و لێی خۆشدەبێت و ئازادی دەکات لەو گوناھانەی لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە، بەمەش ڕێز و شانازی گوندەکە بەدەست دەھێنێت.
 
ھێڵی ٩٤:
=== پەرەپێدان ===
[[ماساشی کیشیمۆتۆ]] لە ساڵی ١٩٩٥ کورتە مانگای «کاراکوری» لەڕێگەی [[شوئیشا|شوەیشاوە]] بڵاوکردەوە، بەھۆی ئەمەوە ناوھێنانی ڕێزلێنانی بەدەستھێنا لە خەڵاتی ''ھۆپستێپ''ی ساڵی ١٩٩٦، کیشیمۆتۆ دڵخۆش نەبوو بەو ڕەشنووسەی بۆ بەردەوامی ''کاراکوری'' نووسیبووی، بۆیە بڕیاریدا کار لەسەر پرۆژەیەکی تر بکات.<ref name="vol162">{{cite book|title=Naruto, Volume 16|last=Kishimoto|first=Masashi|publisher=[[Viz Media]]|year=2007|isbn=978-1-4215-1090-3|page=150|authorlink=Masashi Kishimoto|url-access=registration|url=https://archive.org/details/narutokish16kish}}</ref> لە پرۆژە تازەکەدا ناروتۆ ڕۆڵێ شێفێکی دەگێڕا، بەڵام کیشیمۆتۆ ئەم بیرۆکەیەشی پووچەڵکردەوە. دواتر کیشیمۆتۆ بڕیاریدا چیرۆکێک دەربارەی منداڵێک بنووسێت کە لە توانایدا ھەیە شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ ڕێوی، ھەر بۆیە مانگایەکی کورتی لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە نووسی و لە بەرگی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٧ی ''ئاکاماروو جەمپ'' بڵاوی کردەوە.<ref name="kizuna2">{{cite book|title=NARUTO-ナルト-名言集 絆-KIZUNA- 天ノ巻|publisher=[[Shueisha]]|year=2013|isbn=978-4-08-720681-4|pages=188–195|author=Kishimoto, Masashi|authorlink=Masashi Kishimoto|language=Japanese|trans-title=Naruto Kizuna: The Words That Bind — Scroll of Heaven}}</ref><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-11-05/sj-runs-yu-gi-oh's-end-slam-dunk-debut-naruto-origin|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161225210532/http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-11-05/sj-runs-yu-gi-oh%27s-end-slam-dunk-debut-naruto-origin|archivedate=December 25, 2016|work=[[Anime News Network]]|title=SJ Runs Yu-Gi-Oh's End, Slam Dunk's Debut, Naruto's Origin|date=May 11, 2007|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> کیشیمۆتۆ بڕیاریدا دووبارە چیرۆکەکە بنووسێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە جیھانی نینجادا.<ref name="Crossroads 2262">{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|last=Gan|first=Sheuo Hui|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|page=226|chapter=Auteur and Anime as Seen in the Naruto TV Series|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref>
[[پەڕگە:Chakra_Moulding_Diagram_(Normal).svg|چەپ|وێنۆک|312x312پیکسڵ|شێوازێک لە بەکارھێنانی ''چاکرا'' لە جیھانی ''ناروتۆ.'']]
ھەشت بەندی سەرەتای ناروتۆ لە پلاندا بوون پێش دەرکەوتنیان لە گۆڤاری [[ھەفتانەی شۆنن جەمپ|ھەفتانەی شۆنێن جەمپ]]، کە کیشیمۆتۆ زۆربەی پەڕەکانی ئەم بەندانەی تەرخانکردبوو بۆ پیشاندانی دیمەنەکانی گوندی کۆنۆھا کە بە شێوەیەکی ورد نەخشێندرابوون، بەڵام لەکاتی بڵاوکردنەوەیاندا دیمەنەکانی نێو گوندی کۆنۆھا بەو جۆرە ورد نەبوون و زیاتر تیشکخرابووە سەر گەشەپێدانی کەسایەتییەکان.<ref name="Crossroads 2262"/> ھەرچەندە کیشیمۆتۆ بڕوای وابوو کە بوونی بابەتی چاکرا (ئەو وزەیەی کە نینجاکانی نێو چیرۆکی ناروتۆ بەکاریدێنن لە شەڕ و بەرەنگارییەکاندا) وای لە چیرۆکەکە کردووە کە زیاد لە پێویست سیمای کلتووری ژاپۆنی پێوە دیاربێت و ترسی ئەوەی ھەبوو لەبەر ئەم ھۆکارە خوێنەرانی دەرەوەی ژاپۆن ڕانەکێشێت بۆ خۆی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، کیشیمۆتۆ پێیوابوو کە ئەزموونێکی بەچێژ دەبەخشێت بە خوێنەر.<ref name="Collector's Edition 2005 p 6862">{{cite magazine|magazine=Shonen Jump Special Collector Edition (Free Collector's Edition)|title=Naruto: Page 68|issue=00|year=2005|issn=1545-7818|publisher=[[Viz Media]]|page=68}}</ref> لەبەرئەوەی کیشیمۆتۆ ھەوادارێکی گەورەی گۆدزیلایە، ھەر لە سەرەتاوە ئارەزووی ئەوەی دەکرد کە دڕندەی زەبەلاح لە چیرۆکەکەیدا ھەبێت، سەرئەنجام ''دڕندە کلکدارەکانی'' بەکارھێناوە وەک بەھانەک بۆ گەیشتن بەم مەبەستە.<ref name="nippon.com2">{{cite web|url=http://www.nippon.com/en/views/b00114/|title=Farewell, Naruto: The Curtain Closes on the World's Best-Loved Ninja|last=|first=|date=December 26, 2014|website=|publisher=Nippon Communications Foundation|language=en|archive-url=https://archive.today/20150113014354/http://www.nippon.com/en/views/b00114/|archive-date=January 13, 2015|url-status=dead}}</ref> کیشیمۆتۆ پێیوایە باسی سەرەکی بەشی یەکەمی چیرۆکی ناروتۆ یەکترقبووڵکردنی نێوان تاکەکانە، و گەشەسەندنی کەسایەتی ناروتۆ بەدرێژاییی چیرۆکەکە وەک نموونەیەک دەھێنێتەوە.<ref name="Second Official Character Data Book2">{{cite book|title=NARUTO―ナルト―[秘伝・闘の書]|last=Kishimoto|first=Masashi|publisher=[[Shueisha]]|year=2005|isbn=978-4-08-873734-8|pages=310–311|language=Japanese|trans-title=Naruto: The Second Official Character Data Book}}</ref>
 
ھێڵی ١٠٠:
 
=== کەسایەتییەکان ===
[[پەڕگە:NarutoUzumakiKishimoto.jpg|ڕاست|وێنۆک|221x221پیکسڵ|نەخشێکی سەرەتاییی کەسایەتیی ''ناروتۆ'' بە دەستی ''کیشیمۆتۆ.'']]
کیشیمۆتۆ لەکاتی پەرەپێدانی ناروتۆ، سودی لە مانگاکانی دیکەی شۆنێن جەمپ وەرگرتووە و ھەوڵی ئەوەی داوە کە کەسایەتییەکانی سەرنجڕاکێش و بێھاوتا بن، و لە ھەمان کاتدا چیرۆکەکەی لە دەوروبەری شارستانییەتی ژاپۆنی بنیادناوە.<ref name="ArtBook1382">{{cite book|author=Kishimoto, Masashi|author-link=Masashi Kishimoto|title=Uzumaki: the Art of Naruto|year=2007|publisher=[[Viz Media]]|page=138|isbn=978-1-4215-1407-9}}</ref> جیاکردنەوەی کەسایەتییەکان بۆ گرووپی جیاجیا بە مەبەستی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بووە بە گرووپێک و ئەندامەکانی، کیشیمۆتۆ دەیویست ھەر نینجایەک سروشتییانە توانای ھەبێت لە بوارێکی نینجاییدا و لە بوارێکی دیکەدا بێ بەھرەبن.<ref name="ArtBook1412">{{cite book|title=Uzumaki: the Art of Naruto|publisher=[[Viz Media]]|year=2007|isbn=978-1-4215-1407-9|page=141|author-link=Masashi Kishimoto|author=Kishimoto, Masashi}}</ref> بەلایەوە سەختبوو لەسەر [[ڕۆمانس (ئەوین)|ئەوینداری]] بنووسێت، بەڵام لە بەشی دوودا و لە پەرتووکی ٢٨ەوە زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئەم لایەنە.<ref name="Second Official Character Data Book2"/> دروستکردنی دوژمنەکان و پیاوخراپەکان بەو مەبەستە بووە کە دژبەیەکییەک دروست بکات لەنێوان بەھا ڕەوشتییەکانی پاڵەوانەکان و دوژمنەکان، بۆ ئەوەی جیاوازی ئاکامی کردەوەکانیان بنەخشێنێت.<ref name="ArtBook1422">{{cite book|title=Uzumaki: the Art of Naruto|publisher=[[Viz Media]]|year=2007|isbn=978-1-4215-1407-9|page=142|author-link=Masashi Kishimoto|author=Kishimoto, Masashi}}</ref> لەدوای ڕووداوەکانی پەرتووکی ٢٧، بازدانێک لە کاتدا ڕوودەدات و چیرۆکەکە دوو ساڵ و نیو دەچێتە داھاتووەوە، کیشیمۆتۆ یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم بازدانەی لە کاتدا گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە بەھۆی کەمی تەمەنی پاڵەوانەکانی زنجیرەکە، نەیاندەتوانی ڕکابەری دوژمنەکان بکەن، ھەربۆیە دوای دوو ساڵ و نیو گەورەتر و بەھێزتربوون و تەرازووی ھێزیان تا ڕادەیەک یەکسانکردەوە.<ref name="koba2">{{Cite AV media|title=漫道コバヤシ第13号「NARUTO完結!岸本斉史SP」|date=December 13, 2014|language=Japanese|publisher=[[Fuji Television]]|trans-title=Kobayashi No. 13 'Completion of Naruto! Masashi Kishimoto SP'}}</ref>