فایەق بێکەس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Ruwaym (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب portal bar ← تووڵی دەروازە، خاوێنکردن |
||
ھێڵی ٣٠:
فایەق بێکەس، کوڕی "عبداللە بەگ"ی کوڕی "کاکە حەمە"ی کوڕی "ئەلیاسە قۆجە"یە. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە ھاتووەتە [[سلێمانی]] و خۆی لە [[١٩٠٥]]دا لە سیتەک ھاتووەتە ژیانەوە، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەترەیەک لە باکووری ڕۆژەڵاتی سلێمانییەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش سیتەک سەنتەری "شارباژیر" بووە. عبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ "تابوور ئاغاسی" بووە. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییە.
ساڵی یەکەم و دووھەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووەو، پاشان ماڵیان ھاتووەتەوە [[سلێمانی]] و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوە. ھەر بە مناڵی باوکی لە حوجرەی فەقێ خستوویەتیە بەر خوێندن.
لە ١٩١١دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانەقی و لەوێوە بۆ [[بەغدا]]. لە بەغداوە ئەنێرێ بە دوای ماڵ و مناڵەکەیدا و ئەیانباتە ئەوێ. پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ [[تورکیا]] و ئەوانی لە [[بەغدا]] بەجێھێشتووە. ئیتر فائق باوکی نەدیوەتەوە. ھەر لەو ماوەیەدا حەمە سەعیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و فایق ئەکەوێتە لای خاڵی. ئەویش پاش چەند مانگێک ئەمرێ و فایق و تاھیری برای بچووکی بە بێکەسی ئەمێننەوە.
ھێڵی ٤٠:
فایق لە [[سلێمانی]] ئەخرێتە قوتابخانە و لە پۆلی سێھەمدا وەرئەگیرێ و تا ساڵی ١٩٢٣ لەسەر خوێندن بەردەوام دەبێت. ھەموو ساڵێ بە یەکەم دەرئەچێ. لەو ساڵەدا لەسەر ئارەزووی مامی ئەچێتە قوتابخانەی "علمیە" لە [[کەرکووک]]. بەڵام بۆی ڕێناکەوێ لەوێ بخوێنێ، ئەچێتە [[بەغدا]] و ساڵی ١٩٢٤ - ١٩٢٥ لە "دار العلوم" بەسەرئەبا. لەوێش لەبەردەم بژێوی بژی و لە ساڵی ١٩٢٦ - ١٩٢٧دا ئەگەڕێتەوە بۆ [[سلێمانی]]. لەوکاتەدا [[سلێمانی]] تەنھا پۆلی یەکەمی ناوەندیی تیا بووە، ناچار تێی ئەچێ.
لەو ساڵانەدا تەنگوچەڵەمەی ژیان ناچاری ئەکا دوکانێکی جگەرەچێتی بکاتەوە، بەڵام ئەمەش سەرناگرێ و دەستدەکات بە جگەرە و شقارتە فرۆشتنی دەستگێڕی و پاشان پەنا ئەباتە بەر "ئەشغاڵ" و بە ڕۆژانە لە ڕێگای عەربەت ئیش ئەکاو چەند مانگێک لەسەر ئەم ئیشە دەبێت.
لە ١٩٢٨دا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە [[ھەولێر]] ژیاوە. لەو سەردەمەدا خوالێخۆشبوو "قالەی ئایشە خان" ئەندازیاری ئەشغاڵ بووە و سەرپەرشتی کردنەوەی ڕێگای [[ھەولێر]] - ڕەواندز - ڕایاتی کردووە. بێکەس دۆستی لە ئەشغاڵ دامەزراندووە. ھەر لەو ساڵەدا بێکەس ئەبێ بە مامۆستای "زانستی" و لە ١٩٢٩دا ئەبیستێ باوکی لە مەرعەش لە [[تورکیا]] مردووە. لە ساڵی ١٩٣٠دا بە ھەر دەردی سەریەک بووە بەدوای میراتی باوکیا ئەچێ بۆ [[تورکیا]]، ھەر لەو ساڵەدا بە نائومێدی ئەگەڕێتەوە.
ھەر لەو ساڵەدا بوو ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلوول لە دژی ھەڵبرژادنە ساختەکەی دەزگای پادشایەتی ڕوویدا. بێکەس یەکێک بوو لەو نیشتمان پەروەرانەی سەرکردەی ئەو ڕاپەڕینەیان کرد و تێیدا برینداریش بوو.
لەئەنجامی ئەو ڕۆڵەدا ئەیگرن و ئەیخەنە بەندیخانەوە. ھەر لەسەر ئەم بەشداربوون و سەرکردەیییەی لەسەر کاریش لایئەبەن. ھۆنراوە بەناوبانگەکەی "ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم..."ی لە ناو بەندینخانەدا نووسیوەتەوە
ھێڵی ٥٢:
لە ساڵی ١٩٣٧دا لە وزەی میریدا نامێنێت. مامۆستایەکی نەترسی وەھا لە سلێمانیدا ھەبێ گیانی خەبات و کوردایەتی بڵاوبکاتەوە، دووری ئەخاتەوە بۆ حیللە و پاش ساڵێک ئەینێرێ بۆ عەمارە. بەڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دەست لە ئیشەکەی ھەڵئەگرێ و دێتەوە [[سلێمانی]]. لەوێش قوتابخانەیەک ئەکاتەوە تا ١٩٤١ وانەی تێدا ئەڵێتەوە. ئەنجا ئەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانەکانی میری و تا دوایی ساڵی ١٩٤٨دا لە قەرەداغ و [[سلێمانی]] و سورداش و ھەڵەبجە مامۆستا ئەبێ.
بێکەس جگە لە زمانی [[کوردی]]، [[عەرەبی]] و [[فارسی]] و تاڕادەیەک [[
بێکەس دووژنی ھێناوە. یەکەمیان لە ساڵی ١٩٣٥دا، بەڵام پاش ساڵێک بە نەخۆشی دەردەباریکە کۆچی دواییکردووە و مردنەکەی کارێکی زۆری کردۆتە سەر دەروونی بێکەس و وای لێکردووە ماوەیەک گۆشەگیری ببێت.
لەم ژنەی کچێک و لە ژنی دووھەمی دوو کچ و کوڕێکی بووە. کوڕەکەشی شاعیری گەورەی کورد [[شێرکۆ بێکەس]]ە.
ھێڵی ٦٥:
لە ڕێکەوتی ١٩٤٨/١٢/١٨دا بۆ یەگجاری سەر ئەنێتەوە.
== نمونەیەک لە شیعرەکانی ==
Line ٩٧ ⟶ ٩٦:
}}
▲{{portal bar|کوردستان|وێژەی کوردی|وێژە|شیعر|ژیاننامە}}
{{شیعری کلاسیکی کوردی}}
|