شانشینی یەکگرتوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ١١٢:
'''شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور''' (بە [[ئینگلیزی]]: (''United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland'') ھەوروەھا دەناسرێت بە '''شانشینی یەکگرتوو''' یان '''بەریتانیا'''، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای [[ئەوروپا]]. شانشینی یەکگرتوو پێک دێت لە بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئایرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک؛ ئایرلەندای باکور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانییە و [[کۆماری ئیرلەند|کۆمار]]ی [[ئیرلەند|ئایرلەندا]] کەرت دەکات، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە [[ئۆقیانووسی ئاتلانتیک]] و [[دەریای باکوور]] و کەناڵی ئینگلیزی و [[دەریای ئیرلەند]]، و تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە [[فەرەنسا|فەڕەنسا]]وە.
شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەن ڕژێمی شانشینیی دەستورییە، و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت. بەپێی بڕیاری ساڵی [[١٨٠٠]] پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتیین لە:
شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە، و ئابوورییەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا؛ ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین دەوڵەتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە [[سەدەی ١٩یەم|سەدەی نۆزدە]] و سەرەتاکانی [[سەدەی ٢٠ەم|سەدەی بیست]]، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست، بۆیە ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسکبوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا، تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری، ڕۆشنبیری، سەربازی، زانستی و سیاسیی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە؛ ئەندامی ھەمیشەییی [[ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان|ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە]]. زێدەبار لەوەش، [[گەلانی کۆمۆنوێلت|ئەندامی کۆمۆنوێلت]]، ئەندامی [[کۆمەڵەی ھەشت]]، [[کۆمەڵەی بیست]]، ڕیکخراوی [[ناتۆ]]، [[ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری|ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری]] و [[ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی|ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە]].
|