نەرویژ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦٥:
'''خۆشەویستیی نیشتمان و ناسنامەی نەرویژی'''
 
نزیک بە نیوەی [[سەدەی ١٩،١٩یەم|سەدەی ١٩]]، بزووتنەوەیەکی نوێ لە بواری هونەر و فەرهەنگدا سەری هەڵدا، کە ئێمە پێی دەڵێین بزووتنەوەی خۆشەویستیی نیشتمان. بەشێکی گرنگ لەم بزووتنەوەیە لەسەر کاراکتەری نیشتمانی و گەورەکردنەوە و ڕازاندنەوەی ئەم کاراکتەرە جەختی دەکرد. لە نەرویژ، زیاتر تەئکید لەسەر جوانیی سروشتی نیشتمان بوو. کۆمەڵگای جووتیاران وەکوو “نموونەی نەرویژیبوون” سەیر دەکرا. خۆشەویستیی نیشتمان لە ئەدەبیات، هونەرە دیدارییەکان و مووزیکدا خۆی دەنواند. لەم ماوەدا، نەرویژییەکان هەستێکی مەزنتریان بەرانبەر بە ناسنامەی نیشتمانیی خۆیان هەبوو. زۆرێکیان شانازییان بە نەرویژیبوونی خۆیان دەکرد، وە لە ئاکامی ئەمەدا، مەیلی ئەوان بۆ سەربەخۆبوونی وڵات زیاتر بوو. بە ھۆی ئەوەی کە نەرویژ چەند سەدە لەگەڵ دانیمارک یەکی گرتبوو، زمانی نووسینی نەرویژ دانیمارکی بوو. ئەو زمانی نووسینە کە ئێستا پێی دەڵێین بۆکمال (bokmål) نموونەیەکی پێشکەوتووی ئەم زمانەیە. لە دەورانی بزووتنەوەی خۆشەویستیی نیشتماندا، زۆرکەس پێیان وابوو کە نەرویژییەکان دەبێ زمانی نووسینی تایبەت بە خۆیان هەبێ کە لەسەر زمانی دانیمارکی نەبێ. لەبەر ئەمە، زمانەوان ئیڤار ئاسێن (Ivar Aasen) (١٨١٣ تا ١٨٩٦) بە سەرانسەری وڵاتدا گەشتی کرد و نموونەی شێوەزارە جیاجیاکانی کۆ کردەوە. ئەو ئەم نموونانەی بە کار هێنا بۆ دروستکردنی زمانێکی نووسینی نوێ بە ناوی نینۆرسک (nynorsk) (واتە سویدیی نوێ). لە ١٨٠٠ـەوە تا ئێستا هەردوو شێوەزاری نینۆرسک و بۆکمال تا ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لە نەرویژ هێشتا دوو شێوەزاری ڕەسمی لە زمانی نەرویژی هەیە، جگە لە شێوەزارەکانی سامی (Sami) و کڤێن (Kven (kvensk)).
 
'''نەرویژی ئەمڕۆ'''