ناروتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ناروتۆ لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە وتارێکی ھەڵبژێردراو ھەڵبژێردرا
زانياری زياده
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٧١:
ڕێویەکی ئەفسووناوی بەھێز کە ناسراوە بە کیوبی({{بە ژاپۆنی|九尾}}، واتە "نۆ کلک") ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا (گوندی گەڵای شاراوە لە وڵاتی ئاگر، کە یەکێکە لە پێنج وڵاتە گەورەکەی جیھانی نینجا)، لە ئاکامدا، سەرکردەی کۆنۆھا ھۆکاگێی چوارەم ڕێویەکە لە ناو لاشەی کۆرپەکەی خۆیدا "ناروتۆ ئۆزۆماکی" بەند دەکات، بەمەش ناروتۆ دەبێت بە خانەخوێی ''کیوبی''، بەڵام باوکی ناروتۆ لەبەرانبەر ئەمەدا گیان لەدەست دەدات. ئەمەش ھۆکاگێی سێیەم و پێشوو "ھایروزێن ساروتۆبی" ناچار دەکات کۆتایی بە خانەنشینییەکەی بھێنێت و دووبارە ببێتەوە بە سەرکردەی کۆنۆھا.
 
زۆرجار دانیشتوانی گوندەکە گاڵتەجوئن بە ناروتۆ دەکەندەده ن و ڕقیان لێی دەبێتەوە، چونکە ئەو ھەڵگری ڕێویە نۆ کلکەکەیە و بە دڕندە ناوی دەبەن، بەڵام لەبەر فرمانێکی ھۆکاگێی سێیەم کە دوو ياساي داناوه باسکردنی ڕووداوەکانی سەر بە 'کیوبی' قەدەغە کردووە، ناروتۆ ھیچ شتێک لەبارەی ''کیوبی'' نازانێت و بێئاگایە لە بوونی لە جەستەیدا. تا ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا نینجایەکی یاخیبوو بەناوی "میزوکی" ڕاستییەکەی بۆ ئاشکرا دەکات، دواتر ناروتۆ میزوکی لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەبەزێنێت و ڕێزی مامۆستاکەی "ئیروکا ئۆمینۆ" بەدەست دێنێت.
 
دوای ماوەیەکی کەم، ناروتۆ دەبێت بە نینجا و لەگەڵ ساسوکی ئۆچیھا (کە زۆرجار ڕکابەری یەکتر دەکەن) و "''ساکورا ھارونۆ''"دا (کە تاکلایەنانە ناروتۆ شەیدایەتی) ''تیمی حەوت'' پێکدەھێنن بە چاودێری مامۆستایەکی بەئەزموونكه هوكاگی ماموستايه كه هه لدبژئری که ناوی کاکاشی ھاتاکێ. "تیمی حەوت" بەشداری دەکات لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرک و داوایانەی لەلایەن گوندنشینەکانەوە پێیان دەسپێردرێت، ئەوانەش ھەر لە جێبەجێکردنی ئەرکی سووک و پاسەوانی تا تەنانەت کوشتنیش دەگرێتەوە.
 
دوای جێبەجێکردنی چەند ئەرک و سپاردەیەک، کە یەکێک لەوانە لە "وڵاتی شەپۆل" ئەنجامی دەدەن، کاکاشی ڕێگە بە تیمی حەوت دەدات کە بەشداری لە تاقیکردنەوی نینجا بکەن کە پێی دەوترێت "تاقیکردنەوی چوونین" بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبێتەوە و بتوانن ئەرک و داوای سەختتر ئەنجام بدەن. لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تاوانبارێکی گەورە بە ناوی ئۆرۆچیماروو ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا بۆ تۆڵەسەندنەوە و ھۆکاگێی سێیەم دەکوژێت. بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنە جیرایا (یەکێک لە سێ نینجا ئەفسانەییەکە) ھەڵدەبژێردرێت وەک ھۆکاگێی پێنجەم بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە و "تسونادێ"ی ھاوڕێی پێشنیاز دەکات. ناروتۆ و جیرایا کۆنۆھا بەجێدێڵن بۆ گەڕان بەدوای ''تسونادێدا''.