ڕووسیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب سڕینەوەی تاگی nowiki (بەو شێوەیە کاری پێ ناکەین)
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٥٧:
 
== مێژووی دەسەڵاتی ڕووس ==
ڕووسیا ٢١کۆماری ئۆتۆنۆمیی ھەیە کە ھەندێکیان وەک [[چیچان]] و داغستان بەھۆی ئەوەی ھەوڵی جیابوونەوەیان دەدا، لەم ساڵانەی دواییدا بە دەیان جار کەوتوونەتە بەر پەلاماری سوپای ڕووسیا. ڕووسیا تا بەر لە سەدەی ١٨ نە دەسەڵاتێکی ئەوەندە بە ھێز بوو نە ڕووبەرەکەشی تا ئەو ڕادەیە فراوان بوو، بەڵام لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨ قەیسەری ڕووسیا «پێتری مەزن» ھەوڵێکی زۆری دا بۆ بەرەوپێشبردن و پێشخستنی ڕووسیا و فراوانکردنی خاکەکەی. لە ساڵی ١٩١٧ شۆڕشی کۆمۆنیستیی بەلشەفیی [[ڤلادیمیر لێنین]] لە ڕووسیا سەرکەوت و کۆتاییی بە دەسەڵاتی قەیسەرەکان ھێنا و یەکیێتیییەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا دامەزرا.
 
[[ڤلادیمیر لێنین]] مرۆڤێک بوو کە بە عەقڵی خۆی و بە فیکری [[کارڵ مارکس]] و [[فرێدریش ئەنگەڵس]]، مێشکی لایەک لە جیھانی داگیر کرد و نیشتمانی ڕووسەکانی ئەوەندەی تر ناودار کرد. لێنین یەکێک بوو لەو مێژووسازانەی کە توانییان لەدوای دەسەڵاتی قەیسەرەکان ڕووسیا وەکو وڵاتێکی بەھێز بێننە ناو مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڵام پاش تێپەڕبوونی ٧٤ ساڵ لە دەسەڵاتی سۆسیالستی کە پڕ بوو لە ململانێ لەگەڵ ڕۆژاوا کە بەشەری سارد ناسراوە. ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و ئەوەی لێی بەجێ ما فیدراسیۆنی ڕووسیایە.