ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٨٧:
لە ساڵی ١٩٦١دا سۆڤیەت یەکەمین [[کەشتیی ئاسمانی]] بە بنیادەمەوە نارد بۆ بۆشاییی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسی بۆ ئەمریکا، لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا کەڵکی لێ وەربگیرێت. کێبڕکێی ناوەکیی دوو زلھێزەکە لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەمریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتیی [[مارتین لوسەر کینگ]] دەبووەوە.
 
[[جۆن ئێف کێنێدی]] سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا تیرۆر کرا. کاتێ [[ڕیچارد نیکسۆن]] بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیادا ( [[ڤیەتنام]]) کە سەرکەوتنێکی نەبوو. پاش [[ڕیسواییەکەی واتێرگەیت]]، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.
 
ھاتنەسەرکاری [[جیمی کارتێر]] لە ساڵانی ٧٠دا ھاوچەرخ بوو لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە [[تاران]] لە لایەن چەکدارانی سەر بە [[ئێران|کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە]]. بە لەیەکجیابوونەوەی کۆمارەکانی سۆڤیەت، شەڕی سارد کۆتاییی ھات.