ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٢٢:
دانیشتوانی ڕەسەنی [[ئەمەریکا]] پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری [[ئاسیا]]وە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە. لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراخ [[ڕووباری میسیسیپی]] دۆزراوەتەوە کە پیشەیان [[کشت و کاڵ|کشتوکاڵ]] بووە. ئەگەرچی پاش ھاتنی [[ئەورووپییەکان]] بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆی ھاتنی نەخۆشییە نوێیەکانەوە، ژمارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون.
 
لە ساڵی [[١٤٩٢]]<nowiki/>دا [[کریستۆف کۆلۆمب]]، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای [[ئیسپانیا]]دا بوو، گەیشتە [[دوورگەکانی کارائیب]] و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەورووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی [[ھیند]] بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە [[ھیندی]] ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان؛ وەک [[ئیسپانیا]]، [[ھۆڵەندا]] و[[فەڕەنسا|و فەڕەنسا]].
 
لە ساڵی [[١٧٣٢]] ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ویلایەت کە موستەعمەرەی [[بەریتانیای گەورە]] بوون. ھەریەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەریتانیادا بوون.