ھۆش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب شائەمراز، تاگی یەک سەرچاوە
ھێڵی ١:
{{یەک سەرچاوە}}
'''ھۆش''' حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو [[زەین|زەیندا]] ڕوو ئەدات. ھۆش تایبەتمەندیی بوونەوەرە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونەوەرێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، ھۆش ھەمان [[ئاگایی|ئاگایییە]]، واتە ئەو بارودۆخەی کە بوونەوەری زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، ھۆش بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە بوونەوەرە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە «بوون»یان ئاگادار بنەوە.<ref>{{Cite book|title=The Psychology of Self-Esteem|last=Branden|first=Nathaniel|publisher=|year=1969|isbn=|location=|pages=7 - 8}}</ref>
 
وشیاری لە پزیشکیدا بە ڕوانین لە وریایی و وەڵامدەریی نەخۆشێک ھەڵدەسەنگێندرێت و دەکرێت وەکوو زنجیرەیەک لە دۆخەکان چاوی لێ بکرێت: وریا، بەئاگا لە کات و شوێن، ڕاگەیێنەر، لە گێژیدا و، پاشان وڕێنە، پاشان لەدەستدان و دۆڕانی ھەر چەشنە ڕاگەیێنییەکی مانادار و، کۆتایی دێت بە جووڵەنەکردن لە وەڵامی ھاندانی بەسوێدا.
 
== لە فەلسەفەدا ==
[[فەلسەفەی ڕۆژاوایی|فەیلەسووفانی ڕۆژاوایی]] لە [[دیکارت]] و [[جۆن لۆک|لۆک]] بەم لاوە ھەوڵیان داوە خۆیان لە سروشتی ھۆش و ئەوەی کە جێگەی لە ناو وێنەیەکی گەورەتری جیھان لە کوێیە تێبگەیێنن. بەتایبەت لە [[دیاردەناسی]] و لە [[فەلسەفەی زەین|فەلسەفەی زەیندا]] زۆربەی پرسیارەکان لە دەور مەسەلەی ھۆشدا ئەسووڕێنەوە. بۆ نموونە: ئاخۆ ھۆش ماددەیە؟ ئاخۆ ئەکرێ کۆمپیوتەر و ڕۆبۆت وشیار بن؟ چۆن ھۆش گرێ ئەخوا بە زمانەوە؟ چۆن ھۆش وەکوو بوون گرێ ئەخوا بە دنیای ئەزموونەوە؟ ڕۆڵی خۆ لە ئەزمووندا چییە؟
 
لەم دوایییە، لە بوارە جیاجیاکانی زانستی کۆگنیتیڤ وەکوو سایکۆلۆجی نورۆساوکۆلۆجی و زمانەوانی و مرۆڤناسیدا، ھۆش بووە بە بابەتێکی گرنگی لێکۆڵینەوە.{{ژێدەر}}
 
لەم دوایییە، لە بوارە جیاجیاکانی زانستی کۆگنیتیڤ وەکوو سایکۆلۆجی نورۆساوکۆلۆجی و زمانەوانی و مرۆڤناسیدا، ھۆش بووە بە بابەتێکی گرنگی لێکۆڵینەوە.{{ژێدەر}}
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
 
[[پۆل:فەلسەفەی زەین]]
[[پۆل:ھۆشیاری| ھۆشیاری]]
<references />
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھۆش»