دەستەی پەخشی لوبنانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
لەسەر کەنالى LBC لوبنانى تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٤:١١، ٦ی شوباتی ٢٠٢٠
دەستەى پەخشى لوبنانى خاوەنى کەناڵى(LBC) بە عەرەبى: المؤسسة اللبنانية للإرسال، بە ئینگلیزى: (Lebanese Broadcasting Corporation)، دەزگایەکى راگەیاندنە سەر بە پارتى (القوات اللبنانیة)، ساڵى 1985 بۆ گەیاندنى هەواڵ و دیدى پارتەکە لە گەرمەى شەڕى ناوخۆى لوبنان دامەزرا. بەڵام دواى کۆتاهاتنى شەڕ دەزگاکە خۆى بێلایەن کرد.
بيار ئەلزاهر سەرۆکى ئەنجومەنى بەرێوەبردنەو میر وەلید بن تەڵاڵ ملیۆنێرى سعودیایی لە سەدا 49 ى پشکەکانى لە و دەزگایەدا هەیە و پشکەکانى تر دابەشکراون بەسەر چەند کەسانێکى ترى سیاسەتمەدارو هونەرمەندەوە . هەروەها بۆندێکى هاوپشکى لەگەڵ کەناڵى عەرەبی MBC و بۆندى تر لەگەڵ کەناڵى ترەوە هەیە.
کەناڵەکانى سەر بە دەستەى پەخشى لوبنانى رۆلێکى کاریگەریان لەسەر تەماشەکەرانى لوبنانى و عەرەبى درووستکرد. کۆمەڵێک بەرنامەى کارلێکى وەک (ستار ئەکادیمى و ستودیو الفن و هتد) و هەبوونى بێژەرى کارامەى وەک: جیزیل خورى (خاوەنى بەرنامەى (رحلە العمر)) و سیمۆن ئەسمەر (لە کلام الناس) و مەى شدیاق و تۆنى خەلیفەو رۆلا سەعد هۆکار بوون بۆ سەرکەوتنى ئەم کەناڵە.