ماری سلێست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، سڕینەوە، باشترکردن
تایپۆ: دەنووسرێت، نووسین و...
ھێڵی ١:
'''ماری سیلیست''' (بە[[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: Mary Celeste، زۆرجاران بەMarie Celeste دەنوسرێتدەنووسرێت کە ھەڵەیە) [[بریجانتین|بریجانتینێکی]] بازرگانی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکی]] بوو، لە ٤کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ لەنزیک دورگەکانی ئەزوور لە [[ئۆقیانووسی ئاتلانتیک|زەریای ئەتلەسی]] بەتێکشکاوی دۆزرایەوە. دۆزینەوەکە لەلایەن بریجانتینێکی [[کەنەدا|کەنەدی]]ەوە بوو بەناوی «[[دی گراشیا (بریجانتین)|دی گراشیا]]» (بەلاتینی: Dei Gratia)کە لەبارێکی زۆرخراپدا بوو بەڵام بۆ دەریاوانی دەگونجا، کە بناغەکەی تارادەیەک ڕێک مابوو، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاری تێدا نەمابوو. دواھەمین ھەمواری تۆمارەکانی دەگەڕایەوە بۆ نۆ ڕۆژ پێش دۆزینەوەی، لەبارەی بەڕێکەوتنی بوو لە [[نیویۆڕک ستی|نیویۆرک]]ەوە بۆ جەنەوا لە ٧تشرینی دووەم، کاتێک کەپشکنینیان بۆکرد تێبینیان کرد کە بار و کەلوپەلەکانی وەک خۆی ماون، کە بریتی بوون لە بارێکی [[ئەلکھول|کحول]] و خواردنەوە مەستیەکان، ھەروەھا کەلوپەلەکانی کاپتنەکە و کارمەندانی سەر کەشتیەکە دەستکاری نەکرابوون و لە جێگای خۆیانن. بەڵام کارمەند و کەسانی سەرکەشتیەکە بۆ ھەمیشە کەس نەیبینینەوە و گوێیان لێیان نەبوویەوە.
 
بناغەی ماری سلیست لە دورگەی سپینسەر لە [[نۆڤا سکۆشیا|نۆڤاسکۆشیا]] دارێژرابوو، لە ساڵی ١٨٦١بەردەست خرابوو لەژێر خاوەنداریەتی [[بریتانیای مەزن|بەریتانی]] بەناوی «ئەمازۆن»({{بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]|Amazon}}). دواتر لە ساڵی ١٨٦٨گوێزرابوویەوە بۆ خاوەنداریەتی ئەمریکی، کاتێک کە ناوێکی نوێی لێندرا خرایە کاری دەریاوانی بەشێوەیەکی ئاسایی تاوەکو گەشتە ناودارەکەی ساڵی ١٨٧٢. لە دانیشتنە دادگاییەکەی [[گیبرالتار]] ئەفسەرانی دادگاکە بۆچونی کاری تاوانکاریان دەکرد، پێیان وابوو کارمەندەکانی لەلایەن دەستەیەکەوە ڕفێندراون، کە دەشێت کارمەندی دی گراشیای کەنەدی ئەم کارەیان کردبێ یان ھەرچەتەیەکی تر. بەڵام ھیچ بەڵگەیەک لەئارادا نەبوو بۆیە ھەر لەچوارچێوەی گریمانەکان مایەوە، بەڵام گومانەکان لەسەر خودی کارمەندەکانیشی بوو کە دەشێت زیندوو مابن.
ھێڵی ٣٥:
== جێھێشتن ==
[[پەڕگە:George_McCord_-_New_York_Harbor.jpg|وێنۆک|وێنەیەکی بەندەری نیویۆرک کەلەلایەن جۆرج ماکۆرد کێشراوە لە سەدەی نۆزدەھەم.]]
لە ٢٠تشرینی یەکەمی ١٨٧٢ [[بنجامین بریجز|بریجز]] گەیشتە شۆستەی دەریایی ژمارە ٥٠ کەدەکەوێتە سەر زێی خۆرھەڵاتی شاری نیویۆرک، بۆ چاودێری بارگەکردنی کەشتیەکە بە ئاراستەی جەنەوا کە بارەکەی بریتی بوو لە ١٬٧٠١ بەرمیل کحولی خەست. وە دوای ھەفتەیەک ھەریەک لە ھاوسەر و کچەکەی ھاوەڵیان کرد. لە ڕۆژی یەکشەممە ٣تشرینی دووەمی ١٨٧٢، بریجز نامەیەکی بۆ دایکی دەنوسێتدەنووسێت پێی رادەگەیێنێت کە ڕۆژی سێشەممە بەندەرەکە جێدێلن بۆی دەنوسێتدەنووسێت کە "کەشتیەکەمان لەبارێکی جواندایە و ئاوات دەخوازین کە ڕێگەکەمان باش بێت ".
 
لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥تشرینی دووەم، ماری سلیست شۆستەی ژمارە ٥٠جێدێلێت کەلەسەر پشتی ھەریەکە لە بریجز و ھاوسەری و کچەکەی و حەوت کەس لەدەستەکەی ھەڵگرتبوو. باری کەش و ھەوا جێگیرنەبوو بریجز بریاریدا چاوەڕوان بێت بۆ بارێکی گونجاوتر. بۆیە کەشتیەکەی ڕووبەروو بە دورگەی ستاتن جێگیرکرد، ئەم دواخستنەی دەرفەتێک بوو تا بتوانێت نامەیەک بۆ ئامۆژنەکانی بنوسێتبنووسێت "ئارتەر من زۆر پشت بەنامە دەبەستم لەبارەی ھەواڵتانەوە، ھەوڵ دەدەم لەھەرشتێک ئاگادارتان بکەمەوە کەلەسەر پشتی کەشتیەکە ڕوودەدات ". لە ٧ تشرینی دووەم دوای ئەوەی کەش و ھەوا جێگیربوو ماری سلیست لەنگەرەکەی جێھێشت و دەرچوو بەرەو [[ئۆقیانووسی ئاتلانتیک|زەریای ئەتلەسی]].
 
کاتێک ماری سلیست خۆی ئامادەدەکات بۆ دەریاوانی، بریجانتینێکی تری لێدەبێت کە دی گراشیای کەنەدی دەبێت، کە لەنزیک ھۆپۆکین لە نیوجێرسی دەبێت کەشتیەکە لەچاوەروانی بارکردنی نەوتدا دەبێت کە بەرەو جەنەوا دەیگواستەوە بە گەڕووی گیبرالتار. کاپتنەکەی دێڤد مۆرھاوس بوو لەگەڵ ئەفسەری پلەیەک ئۆلیڤەر دیڤۆ لە [[نۆڤا سکۆشیا|نۆڤاسکۆشیا]]وە، ھەرھەموویان خاوەن ئەزمونێکی باشی دەریاوانی و ڕەوشتبەرزی بوون. ھەروەھا وەکو کاپتن بەرژەوەندی ھاوبەشیان ھەبوو بەجۆرێک مۆرھاوس و بریجز یەکتریان باش دەناسی. ھەندێک لە باسەکان لەوەبوو کە دووھاوڕێی نزیکی یەکتربوون، ھەردوکیان پێکەوە نانی ئێوارەیان خواردبوو ڕۆژێک پێش دەرچوونیان، کە خێزانی مۆرھاوس دوای پەنجاساڵ گەواھی لەسەر ئەوەدا.{{Refn|فی تاریخھما للألغاز غیر المحلولة، ذکر لیونیل وپاتریشیا فانثورپ الصداقة وعشاء الوداع کحقیقة،<ref>Fanthorpe and Fanthorpe, p. 78</ref> بینما تشکک فیھ کُتّاب آخرون، مثل پول بیج بشکل خاص: «لا ینبغی الشک فی سُلطة السیدة مورھاوس، ولکن فی ھذھ الحالة یبدو من غیر المتصوَّر أن ھذھ الصداقة، إذا وُجِدت، لم یتم ذِکرھا خلال جلسات استماع الإنقاذ أو بعدئذ تم تأکیدھا بشکل مستقل من قِبل عائلة القبطان بریجز».<ref>Begg, p. 32</ref>|group=ملاحظة}} کەشتی دی گراشیا لە ١٥ تشرینی دووەم نۆ ڕۆژ دوای ماری سلیست بەندەری جێھێشت بەھەمان ئاراستەی ڕێگا.
ھێڵی ٤٥:
{{نەخشەی ناوچەکان~|North Atlantic|lat=37|long=-25|position=top|mark=Black pog.svg|label=<div style="position: relative; top: 4em; left: -2.9em;">شوێنی دواھەمین تۆمار، ٢٥ نۆڤەمبەر </div>}}
{{نەخشەی ناوچەکان~|North Atlantic|lat=40.7|long=-74|position=top|label=<div style="position: relative; top: -0.1em; left: -2.4em;">[[نیویۆرک]]</div>}}
{{نەخشەی ناوچەکان~|North Atlantic|lat=44.4|long=8.9|position=top|label=<div style="position: relative; top: -0.1em; left: 1.8em;">[[جێنوا]]</div>}}}}کەشتی دی گراشیا گەیشتە ناوچەی {{Coord|38|20||N|17|15||W}} لەنیوەی ڕێگاکەی لەنێوان دورگەکانی ئەزور و کەناراوەکانی [[پورتوگال]] لە کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ی ٤ تشرینی دووەم بەکاتی وشکانی (سێشەممە ٥ تشرینی دووەم بەکاتی دەریا{{Refn|"توقیت البحر" فی القرن التاسع عشر کان متقدمًا عن توقیت البَر بـ١٢ ساعة، وبالتالی فی توقیت البحر بدأ الیوم الجدید فی الساعة ١٢ ظھرًا.<ref name= Begg40/>}}). کاتێک کاپتن مورھاوس لەلایەن بەرپرسێکی کەشتیەکەی ئاگادارکرایەوە لەباری بەدیکردنی کەشتیەک لە دووری ٦میل(٩٬٧کم) بەئاراستەیەکی ناجێگیر بەرەو دی گراشیا دێت، جولەکانی نارێکن و وەکو ئەسپێکی شێت دەبزوێت، مۆرھاوس بۆی دەچێت کەشتێک وویداوە. کاتێک لێک نزیک دەبنەوە ھیچ کەسێک لەسەرپشتی ماری سلیست نابینن، وە وەڵامی ھیچ بانگکردنێک نادرێتەوە، بۆیە دیڤۆ و ئەفسەری پلەیەک جۆن رایت دەنێرێت بۆسەرپشتی کەشتیەکە بەمەبەستی پشکنین. وەلەبەشی دواوەی کەشتیەکە نوسراوەنووسراوە ماری سلیست؛ بۆیە خۆی دەچێتە سەری و دەبینێت کەشتیەکی وێڵە، چاڕۆگەکانی تارادەیەک باشن ھەندێک لەبەشەکانی بەتەواوی لەناوچووبوون، زۆرێک لەئامێرەکانیشی پەکیان کەوتبوو، پەتەکان بەتەواوی لەھەرلایەک بەسترابوون، بەڵام گرێکانی پێشەوە و سەرەوەی کراوەبوون، پارچەکانی کەوتبوونە سەرپشتی کەشتیەکە. تاکەبەلەمێکی فریاگوزاری کەمابێتەوە بەلەمێکی بچوک بوو ئەویش لەشوێنێک شاردرابۆوە وەک ئەوەی نەبووبێت، ھەروەھا سندوقی ھەنبانەکەی شکێندرابوو وە جولەی دەکرد. ھەروەھا بەبری ٣٬٥(١٬١مەتر) ئاو دزەی کردبووە ناو کۆگاکانی ئەوبرە ئاوە زۆرە بەڵام جێی نیگەرانی نیە بۆ گەشتیەکی مەزنی لەوشێوەیە. ھەروەھا ئامێرێ ئاوپێوەکە ترازابوو لەشوێنی خۆی (ھێنرابوویە سەر پشتی کەشتیەکە).
 
دواھەمین تۆمار لە پەراوی تۆماری ڕۆژانەی کەشتیەکە کە لەژووری ئەفسەری پلەیەک دۆزرایەوە دەگەڕایەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ تشرینی دووەم کاژێر ھەشتی بەیانی (نۆ ڕۆژ پێشتر). شوێنی ماری سلیست تۆمارکرابوو لەوساتەدا لە {{Coord|37|01||N|25|01||W}} بەرامبەر دورگەی سانتا ماریا لە دورگەکانی ئەوز؛ بەدووری ٤٠٠میلی دەریایی (٧٤٠کم) لەشوێنی گەیشتنی بە دی گراشیا. بەڕێز دیڤۆ بینی کە ناوەوەی ژورەکان نارێک و شێواوبوون بەھۆی ئەو ئاوەی چووبووە ناویەوە لەڕێگای پەنجەرەکانیەوە، کە دەبا ڕێک و پێک بووایە. لەژووری بریجەر دیڤۆ کەلوپەلەتایبەتیەکانی بریجزی بەدی کرد، کەیەکێک لەشتەکان شمشێرێک بوو لەژێر سەرینەکەی، بەڵام زۆرینەی پەراوی کەشتیەکە ونببوون، لەگەڵ کەلوپەلە دەریاوانیەکانی کاپتنەکەی. پێداویستیەکانی چێشتخانەکەی پارێزراو بوون بە جوانی؛ بەڵام ھیچ خواردنێکی ئامادەکراوی لێنەبوو، بەڵام زۆرێک لە کارتۆن لە کۆگاکەی ھەبوون. ھیچ نیشانەیەکی ئاگرکەوتنەوە یان توندوتیژی نەبوو. ئاماژەکان ئەوەیان دەردەخست کە دەستەکە بە ڕێکی لەڕێگای بەلەمەکانی فریاگوزاری کەشتیەکەیان جێھێشتبوو.
 
بەڕێز دیڤۆ کاپتن مۆرھاوسی ئاگادارکردەوە لەوەی چی بینیوە لەسەر پشتی کەشتیەکە، بۆیە بریاریاندا کە کەشتیەکە ڕابکێشن بەرەو گەڕوی جەبەل تاریق، بۆ ماوەی ٦٠٠میلی دەریایی (١٬١٠٠کم). بەپێی یاسای دەریایی کەسی دۆزەرەوە دەبێت واژووی ئەوەبکات کە چەندی دۆزیوەتەوە لەگەڵ کۆی گشتی نرخی کاڵاکە، خەڵاتی شایستەداریش بەپێی ڕێژەی ترسناکی کارەکە دەبێت. کاپتن مۆرھاوس و ھەرحەوت دەستەی کەشتی دی گراشیا سوێندی یاساییان خوارد، کە دیڤۆ و دوو لەکارمەندانی دی گراشیا سەرەتا چوونەتە سەر ماری سلیست، مۆرھاوس و چوار لە کارمەندەکانیشی لەسەر پشتی دی گراشیا ماونەتەوە. کەش و ھەوای ڕێگای جەبەل تاریق جێگیربووتا ئاستێکی باش، بەڵام کێشەی کەمی کارمەندیان بۆ دروستببو بۆ ھەردوو کەشتیەکە، بۆیە بەرەوپێشچونیان لەسەرخۆ بووە. دی گراشیا لە ١٢ کانوونی یەکەم گەیشتە گیبرالتار، بەڵام ماری سلیست بۆ ڕۆژی دواتر گەیشت ئەمەش بەھۆی زۆری تەمومژ. ڕاستەوخۆ دانیشتنی دادگایی ڕێکخرا لەلایەن دادگای جێگری شاھانە بۆ ڕزگارکەرانی ماری سلیست. دیڤۆ لەنامەیەک کە بۆ خێزانی دەنوسێتدەنووسێت «ناتوانم بەجوانی دەری ببڕم کە چیمان کردوە، بەڵام نیگەران مەبە من باشم، بەھۆی ماری سلیست خەڵاتێکی باش وەردەگرم».
 
بریجزبریجز== دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە رزگارکەران لە گیبرالتار ==
[[پەڕگە:Rock_of_Gibraltar_1810.jpg|ڕاست|وێنۆک|گەڕووی جەبەل تاریق لەسەدەی نۆزدەھەمدا.]]
دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە رزگارکەران لەجەبەل تاریق لە ڕێکەوتی ١٧کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ دەستی پێکرد، بەسەرۆکایەتی جیمس کۆچرین، سەرۆکی دادگای جەبەل تاریق. وە بەئامادەبوونی فرێدریک سولی فلۆد وەک داواکاری گشتی و پارێزەری گشتی جەبەل تاریق، ھەروەھا چاودێریکەری شاھانە بوو لە نوسینگەینووسینگەی شاھانەی جەبەل تاریق. یەکێک لە مێژوونوسانیمێژوونووسانی دۆزی ماری سلیست بەناوی فلود ئاماژە بەکەسایەتیەکەی دەکات کەدەڵێ «کەسێکی قسە زل و لەخۆباییە و گونجاو نیە لەچاو زیرەکیەکەی». وە «پیاوی لەوجۆرە، کاتێک بۆچوونێکی دەبێت، ڕێگانادات کەس بیگۆڕێت». بەڵام دیڤۆ توانیویەتی باوەری پێبێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش کۆک بوو لەسەرئەوەی تاوانێک ڕوویداوە لەسەر کەشتیەکە، ھەروەھا رەخنەیەک لەسەر دانیشتنەکە نووسراوە لەسەر ڕۆژنامەی «شیپینگ ئاند کۆمێرشیال لیست»({{بە ئینگلیزی|Shipping and Commercial List}})لە نیویۆرک لەرێکەوتی ٢١کانوونی یەکەم: «بەڵگەکان ئاماژە بەتاوانێک دەکەن، لەگەڵ بونی بارێکی زۆر لە کحول لەدواوەی کەشتیەکە».
 
لە ٢٣ کانوونی یەکەم بەڕێز فلود فەرمانی دەرکرد بە پشکنینی ماری سلیست، ئەم کارە خرایە ئەستۆی جۆن ئۆستن، ڕوپێوکاری کەشتیەکان، لەگەڵ یاریدەدەرە ژێردەریاوانیەکەی بەڕێز ریکاردۆ پۆرتۆنیتۆ. ئۆستن ئاماژەی بەوە داوە کە گرژیەکی توند ڕوویداوە لەسەربەشێکی کەشتیەکە، جگە لە ھەبوونی خوێن بەسەر شمشێرەکەی کاپتن، راپۆرتەکەی ئەوەی دڵنیادەکردەوە کە کەشتیەکە ڕووبەرووی شەپۆلی توندی کەش و ھەوا بۆتەوە، لەگەڵ ئەوەش بەڵام روندانی چەورکردنی مەکینەکەی لەشوێنی خۆی نەبزوایە. وە راپۆرتەکەی ئاماژەی بەوە نەدابوو کە رەنگە کەسێک گەڕاندبێتیەوە شوێنی خۆی، دادگاش ئەم خاڵەی پشتگوێ خست. راپۆرتەکەی پۆرتۆنیتۆش باسی لەوە دەکرد کە کەشتیەکە توشی ھیچ پێکدادانێک یان تانپۆنێک نەبۆتەوە. ھەروەھا کۆمەلێک لە پشکنەری دەریایی شاھانە پاڵپشتی راپۆرتەکەی ئۆستنیان کرد و تێبینی ئەوەیان کرد کە جێھێشتنەکە بە ئەنقەست نەبووە و ھەروەھا خوێن لەسەر شمشێرەکەی کاپتن ھەیە، ھەروەھا گریمانەی بەکارھێنانی داسیشیان کرد. ھەموو ئەم پشکنینانە گومانیان بۆ فلود دروستکرد کە لەپشت رووداوە سروشتیەکان شتگەلێک ڕوویداوە کە دەستی مرۆڤی تێدایە. لە ٢٢یەنایەری١٨٧٣، فلۆد راپۆرتەکانی نارد بۆ ئەنجومەنی بازرگانی لە لەندەن، کەتیایدا نووسیبووی دەستەی کەشتیەکە کحولی بەسەرچوویان زۆرخواردۆتەوە و ھێرشیان کردۆتە سەر بەڕێز بریجز و خێزانەکەی و کوشتویانن وە ئەفسەری کەشتیەکەش بەھۆی جەلتەی شەکرەیی گیانی لەدەست داوە. کەشتیەکەیان بەتاوێرێک داداوە و بە بەلەمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانکردووە. ھەروەھا فلود پێی وایە مۆرھاوس و دەستەکەی شتێک دەشارنەوە، بەشێوەیەکی گشتی ماری سلیست بەرەو شوێنێکی خۆھەڵات ئاراستەکراوە و تۆمارەکەشی دەستکاری کراوە. ھەروەھا ماری سلیست توانای گەشتی نەماوە و ناشێت جارێکی تر بەکاربێتەوە.{{Refn|فی نظریة فلود المتنازع علیھا، لفت فای الانتباھ إلی حالة السفینة «ولیام إل وایت» {{إنج|William L. White}}، التی انجرفت فی عامی ١٨٨٨–٨٩ وھی غیر مأھولة لأکثر من {{حول|5,000|nmi|km}} خلال فترة ١٠ أشھر، حیث تمت ملاحظتھا من قِبل ٤٥ مرکبة بحریة أخری.<ref>Fay, p. 136</ref>|group=ملاحظة}}
ھێڵی ٨٢:
 
== داستان و مێژووی نادروست ==
[[پەڕگە:Arthur_Conan_Doyle_by_Herbert_Rose_Barraud_1893.jpg|وێنۆک|ئارسەر کۆنان دوێل کە کورتەچیرۆکێکی لە ساڵی ١٨٨٤ نوسینووسی کە زۆرترین خوێنەری لەبارەی ماری سلیست ھەبوو.]]
لەدوای ڕووداوەکە، ھەموو بۆچوونە ڕاستی و خەیالیەکان بوونە یەک. لە یۆنیۆی ١٨٨٣ لۆس ئەنجلۆس تایمز چیرۆکی ماری سلیستی بڵاوکردەوە بە ووردیەکی زۆری وەک: "ھەموو چارۆگەکان ڕێک بوون، بەخێرایی چارۆگەکان ببەستن، بە پەتەکە نا بەلکو بەشوێنێکی تر … ئاگرەکە بڵێسەی کرد لە چێشتخانەکە. نانی ئێوارە بەتام نابێت بەلکو بەساردی دەیخۆین… تۆماری کەشتیەکە تاوەکوو ساتی دۆزینەوەی بوو ".<ref>{{Cite news|title=A Mystery of the Sea: Who Can Explain Why and How the Mary Celeste was Abandoned?|newspaper=The Los Angeles Times|date=June 9, 1883}}</ref> وە دوای بیست ساڵ لە تشرینی دووەمی ١٩٠٦لە گۆڤاری "ئۆڤەرلاند مۆنسلی ئاند ئاوت وێست مەگەزین " ({{بە ئینگلیزی|Overland Monthly and Out West Magazine}})ماری سلیست ھاتەوە بەرباس بەڵام بەشێوەی کەشتیەکی شکۆدار لە شوێنێک کە نزیکەی ١٤٠٠میل لەباشووری شوێنی راستەقینەی بوو. لەگەڵ چەندین وردەکاری نادروست، وەک ناونانی ئەفسەری پلەیەک بە بریجز، ھەبوونی مریشکێکی زیندوو لەسەر پشتی کەشتیەکە.