بێرتراند ڕەسڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
ھێڵی ٣٦:
== کورتەی ژیانی ==
=== منداڵی ===
[[پەڕگە:Bertrand Russell as a boy.jpg|alt=وێنەی مناڵی ڕەسڵ|ڕاست|وێنۆک|بێرتراند ڕەسڵ بە مناڵی، وێنەیەکیەتی لە پوری/خاڵۆژن/ئامۆژنی بەناوی ئەگاثا وەرگیراوە و لە ماڵیان لە پیمبروک لۆج گیراوە کە تیایدا ڕەسڵ لە ماڵەوە خوێندنی بۆ دابین ئەکرێ تا ساڵی 1980 کە ئەچێتە زانکۆی کامبریج. ]]
بێرتراند خوشک و برایەکی ھەبوو، لە ساڵی ١٨٧٤ دایکی ئەمرێت و دوای ئەوەش خوشکەکەی. لە ساڵی ١٨٧٦یش باوکی ئەمرێت. بێرتراند و براکەی ئەخرێنە ژێر بەخێوکردنی ماڵە باپیریانەوە کە ئەوترێ زۆر پێداگیرکەربوون لەوەی بە کەلتوری "ڤیکتۆریان" ناوئەبرێ، واتە ئەوەی لە سەردەمی شازادە ڤیکتۆریا باوبوە. باپیریشی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوە لە ١٨٧٨ ئەویش کۆچی دوایی ئەکات. ئیتر داپیری بە ناوی خاتوو فرانسیس ئێلیەت ڕەسڵ ناوێک گەورەی ئەکات. ئەم خانمە کە خۆی بە ئەسڵ سکۆتلەندییە، کارێک ئەکات کە ھەندێ لە میراتەکە بەکاربێت تا دوو نەوەکەی بە "ئەگنۆست/نازانمگەر" پەروەردە بکرێن لەسەر داوای باوکیان<ref name="nobelpage">کورتەی ژیانی بێرتراند ڕەسڵ، [http://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1950/russell-bio.html پەڕەی خەڵاتی نۆبڵ]، دوا سەردان ٢٨/١٢/٢٠١٤</ref>.