محەممەدی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣١:
 
== ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە ==
* ئەحمەد كۆپرولو ئەیزانی بەرەی دەرەوەی دەوڵەت پێویستی بە ھەوڵێکی گەورەیە، کارووباری ناوخۆی دایە دەستی قەرە موستەفا پاشا و خۆی شەری بەسەر [[نەمسا]]دا ڕاگەیاند، کە سوودی وەرگرتبوو لە تێکچوونی بارودۆخی ناوخۆیی [[عوسمانییەکان]] و قەڵای جەنگی لەسەر سنورەکانیان دامەزراند بوو بە پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیاندا بوو، لەبەرئەوە سەدڕی ئەعزەم بە سەرکردایەتی سوپایەکی گەورە کە نزیکەی ١٢٠ ھەزار سەرباز بوون لە[[ئێدیرنەئەدرنە]]وە جوڵا تا گەیشتە قەڵای نوھزل کە ئەکەوتە باشوری ڕۆژئاوای [[بۆدابست]] و لە ڕۆژھەڵاتی [[ڤیەننا]]، کە لە بەھێزترین قەڵاکانی [[ئەورووپا]] بوو، و گەمارۆیان دا ماوەی ٣٧ ڕۆژ، تا ناچاربوو قەڵاکە داوای ڕێکەوتن بکات و سەدڕی ئەعزەم ڕازی بوو بە چۆڵ کردنی قەڵاکە، و لە سالی ١٦٨٣ چووە ناویەوە و لە دوای ئەم قەڵا گەورەیە نزیکەی ٣٠ قەڵای نەمسایی خۆیان بە دەستەوەدا، و [[نەمسا]] ناچاربوو داوای ڕێکەوتن بکات، و باجی شەر بدات بە [[دەوڵەتی عوسمانی]] و ھەموو ئەو قەڵایانەی کە عوسمانییەکان فەتحیان کردن لە ژێر دەسەلاتیانا مایەوە و كۆپرولو بە سەرکەوتووی گەڕایەوە [[ئێدیرنە]] لە ١٧ی ئازاری ١٦٦٥.
* دوو ساڵی بە سەر ئەم سەرکەوتنەدا نەبرد کە سولتان محەمەدی چوارەم داوای لە ئەحمەد كۆپرولو کرد فەتحی ئەوەی ماوە لە دوورگەی کریت تەواوی بکات کە سوڵتان [[ئیبراھیمی یەکەم]] زۆربەی فتح کردبوو. كۆپرولو لەسەری کەشتیگەلێکی دەریاییدا ڕۆیشت بەرەو دوورگەی کریت و دوای گەمارۆدانیکی زۆری قەڵای کاندیە لە کۆتاییدا [[بوندقیە]] ناچاربوو وازی لێ بھێنێت، و كۆپرولو ماوەیەک دوای فەتحی بەسەربرد لە دوورگەکە بە چاککردنەوەی قەڵا و دیوارەکان و پاشان بە جیی ھێشت لە ساڵی ١٦٧٠.
* ھەر لەم ماوەیەدا [[قەفقاس]] ھاتە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانییەوە و کاتیک [[پۆڵەندا]] ھەوڵیدا دەست درێژی بکاتە سەری خێرا پەنایان بردە بەر دەوڵەتی عوسمانی کە خێرا بە دەنگیەوە چوو و پاشای پۆڵەندای ناچارکرد داوای ڕێکەوتن بکات.