محەممەدی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٩:
 
== دانانی محەمەدی چوارەم ==
سوڵتان محەمەدی چوارەم لە سالی ١٦٤٨ دەسەڵاتی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی حەوت ساڵیدابوو لەبەر ئەوە داپیرەی «ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان» بە نازناوی والیدەی موعەزەمە (دایكی گەورە) دووبارە سەڵتەناتی وەرگرت لە جیاتی ئەو، و ماوەی جێگیرییەکەشی سێ سالی خایاند، کە تێیدا کارووباری دەولەت تەواو تێکبەرەو خراپی چوو و ئینکیشاریی دەستیان گرتبوو بەسەر دەوڵەتدا.
 
دواتر لە ساڵی ١٦٥١ ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان بە فەرمانی تورھان سوڵتان بە قژی خۆی خنكێندرا و بوو بە یەكەم دایكە سوڵتانی كوژراو لەبەر ئەوەی لای خەڵكی زۆر خۆشەویست و خێركەر و مرۆڤ دۆست بوو لە پاش مردنی ناسناوی «والیدەی شەھیدە» دایكی شەھید «والیدەی مەقتولە» دایكی كوژراوی پێ بەخشرا، محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەرئەوە دایکی خەدیجە تورھان لە جیاتی دەسەڵاتی وەرگرت، و گەنج بوو لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشمەند و وریا بوو، پێداگربوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە [[ئینکیشاری]] بە ئارەزووەکانی خۆیان ئەیانگۆڕی، لەبەرئەوە گەڕا بە دوا پیاوی لێھاتوو تا ئیش و کارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، ھەروەھا نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەھیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستیت لە کارووبارەکانیدا.