ئیبراھیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٩:
|دوای خۆی =[[محەمەدی چوارەم]]
|باوک = [[ئەحمەدی یەکەم]]
|دایک = خەدیجەحەزرەتی تاریخانوالیدەی موعەزەمە ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان
|مێژووی لە دایکبوون = ١٦١٥
|شوێنی لە دایکبوون =
ھێڵی ١٧:
 
'''ئیبراهیمی یەکەم'''، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی [[موڕادی چوارەم]]ی برای لە ساڵی ١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی [[عوسمانی دووەم]] و [[موڕادی چوارەم]]دا دوور بوو لە هەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی هەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر هیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی [[مورادی چوارەم]]دا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراهیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.
 
==دانانی سولتان==
سوڵتان [[موڕادی چوارەم]] وەفاتی کرد و مناڵی لە پاش بە جێ نەما، ویلایەت گوێزرایەوە بۆ ئیبراهیم کە ئەو کاتە بەند کرابوو، کاتێک چوونە لای بۆئەوەی پیرۆزبایی لێبکەن، وا گومانی برد کە ئەمە فێڵێکە لەلایەن براکەیەوە لێی ئەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی دلسۆزییەکەی، لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە و پێی ووتن ئەو بەندیخانە بە باشتر ئەزانێن و باوەڕی پێ نەکردن تا دایکی چوو بۆ لای و تەرمەکەی سوڵتان موڕادی لەگەڵدا بوو، پاشان باوەڕی کرد و ڕازی بوو خەلافەت بگرێتە دەست، شمشێرەکەی [[سوڵتان عوسمانی یەکەم]]ی هەڵگرت لە مزگەوتی ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، ووتاری دا و ووتی؛ سوپاس بۆ تۆ خوایە کە بەندەیەکی لاوازی وەک منت بە شایستەی ئەم پایە دانا، خوایە حاڵی نەتەوەکەم باش و چاک بکە لە ماوەی حوکممدا.