شەریف پاشا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 37.17.148.80 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی InternetArchiveBot |
||
ھێڵی ٢:
== ژیان ==
▲ لەسەردەمی [[عوسمانی]]دا، باوکی گەلێ پلەو پایەی گەورەی پێسپێردراوە و بنەماڵەی خەندان ھاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بووە و دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی بابانەکان، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا سەعید پاشا چۆتە ئەستەمبوڵ. شەریف پاشا کە ھاوپۆلی شێخ محمود بەرزنجی بووە لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندیدا، لە ئەستەمبوڵ درێژە بەخوێندن دەدات و لەوێ ئیتاڵی و فەرەنسی و [[یۆنانی]] فێر دەبێت. ساڵی ١٨٨٥ دەچێتە [[پاریس]] و خوێندنی عەسکەری تەواو دەکات و دەبێ بە ژەنەڕاڵ.
ساڵی ١٨٩٠ لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا خێزان پێکەوە دەنێت. ھاوسەرەکەی کچی [[عەباس حیلمی]] و ئامۆزای [[مەلیک فاروق]]ی پاشای [[میسر]]ە. ساڵی ١٨٩٨ دەکرێتە باڵیۆزی دەوڵەتی [[عوسمانی]] لە [[سوید]] و ماوەی ١٠ ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی «ئیتحاد و تەرەقیی تورکی»یەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلێک لە سەرانی ئەو ڕێکخراوەدا ھەبووە، بەڵام پاش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی ئیتحاد و تەرەقی لە رێبازی خۆی لایدا و ھیچ بایەخێکی بە ڕەگەز و نەتەوەکانی تر نەدا، ئەم ھەڵوێستەش وای لە شەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی کردن. ساڵی ١٩٠٨ دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ و لەگەڵ [[ئەمین عالی بەدرخان]] و [[شێخی شەمزینی]]دا [[کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقیی کورد]] دادەمەزرێنێت. لێرەوە کەسایەتی شەریف پاشا وەک سیاسەتمەدارێکی کورد دەردەکەوێت. لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیتیحادییەکان پشتی تێ دەکەن و ھیچ پۆستێکی ئیداری نادەنێ.
|