ھونەری گۆتیکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
ھێڵی ١٥:
== تابلۆ و وێنەکان ==
[[پەڕگە:Österreichischer Meister - Anbetung der Könige.JPG|وێنۆک|وێنەیەکی گۆتیکی کە لەلایەن ھونەرمەندێکی نەناسراوەوە کێشراوە لە نەمسا]]
وێنەکێشی بە شێوازێک کە بە گۆتیکی ناسرابێت ھەتاکوو ساڵی ١٢٠٠ دەرنەکەوت، کە نزیکەی ٥٠ ساڵ دوای دەرکەوتنی ھونەری گۆتێکی دەکات. گۆڕانی ھونەری لە ڕۆمانسکەوە بۆ گۆتیکی زۆر ناڕێکە و بە زەحمەت تێبینی کراوە چوونکە ھیچ گۆڕانکارییەکی مەزن لە بەینی ھەردووک شێوازەکەدا تێبینی ناکرێت. لە ھونەری گۆتیکیدا، پەیکەرەکان زیاتر سۆزبەخشن و کاردانەوەی دەموچاوەکان بەھێزتر و دیارتر دروستکراون بەراورد بەوانەی ڕۆمانسک، ھەروەھا پەیکەرەکان بە گشتی بۆشاییەکی زیاتر داگیر دەکەن بەراورد بەوانەی ڕۆمانسک. گۆڕانەکە بە زەقی لە ئینگلتەرا و فەڕەنسا دەرکەوت لە ١٢٠٠ەکاندا، دواتریش لە ئەڵمانیا لە ١٢٢٠ەکان و لە ئیتالیاش لە ١٣٠٠. ھەرچەندە وێنەکانی دەمی ڕۆمانسک پێش گۆتیکی لەسەر دیواری کڵێساکان ھەڵدەواسران، ئەورووپا ھێشتا لەو دەمەدا ئامادە نەبوو کە تابلۆکان وەک دیکۆرێک بەکاربێت بەھۆی ئایینەوە.<ref name="مێژووی تابلۆکان">{{cite web|title=Gothic Art: Characteristics, History|url=http://www.visual-arts-cork.com/history-of-art/gothic.htm|website=www.visual-arts-cork.com|accessdate=٧ی شوباتی ٢٠١٨|archive-url=https://web.archive.org/web/20180220105516/http://www.visual-arts-cork.com/history-of-art/gothic.htm|archive-date=٢٠ی شوباتی ٢٠١٨|dead-url=yes}}</ref> ھەرچۆنێک بێت، وێنە گۆتیکییەکان، بە ھەمان شێوەی پەیکەرە گۆتیکییەکان، شێواز و ستایلی تابلۆکانیان بەرەو شێوەیەکی زیندووتر برد و شێوازی تابلۆکان سروشتی تر بوون. لەبەر ئەوەی ھونەری گۆتیکی بە سەرەکی وەک شێوازێکی ھونەری ئایینی بەکاربراوە، زۆرێک لە تابلۆ و وێنە گۆتیکییەکان کەسایەتی ئایینی لەخۆ دەگرن، بە تایبەتی مەسیح و مریەم.<ref name="بریتانیکا">{{cite web|title=Gothic art|url=https://www.britannica.com/art/Gothic-art|website=Encyclopedia Britannica|accessdate=٧ی شوباتی ٢٠١٨|language=en}}</ref> بە تێپەڕبوونی کات، شێوازی وێنەکانیش ئاڵۆزتر دەبوون و وێنەکێشەکان دەستیان دەکرد بە گەڕان بە دوای واتای قووڵتر لە وێنەکانیاندا. ھونەری گۆتیکی بە چوار میدیای سەرەکی پەرەی سەند: پەیکەرتاشی، وێنەکێشانی سەر دار، وێنەکێشانی سەر شووشەکان، فرێسکۆ و مانیوسکریپتی ڕەنگدار.
 
فرێسکۆکان ھێشتا وەک داھێنانێکی ھونەری سەرەکی مایەوە لەسەر دیواری کڵێسا و کەنیسەکان. سوید و دانیمارک زۆرێک لە فرێسکۆیان بۆ ماوەتەوە. لە باکووری ئەورووپا، وێنەی سەر شووشە بووبە شێوازێکی گرنگی وێنەکێشان تاکوو سەدەی پانزەیەم، پێش ئەوەی وێنەکێشانی سەر دار جێی بگرێتەوە.<ref>Coe, 8-11</ref> مانیوسکریپتە ڕەنگدارەکانیش بەڵگەن لەسەر بوونی ھونەری گۆتیکی لەو ناوچانەی ھیچ وێنەیەک یان پەیکەرێکی گۆتیکی نەماوەتەوە.