مۆنتریال: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دیاکۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «مۆنتریال (بە فەڕەنسی: Montréal، بەئینگلیزی: Montreal) شارێکی کەنەدیە، گەورەترین شاری ھەرێم...»ەوە تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
دیاکۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) بNo edit summary تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
||
ھێڵی ١:
مۆنتریال (بە [[زمانی فەڕەنسی|فەڕەنسی]]: Montréal، [[زمانی ئینگلیزی|بەئینگلیزی]]: Montreal) شارێکی
==پێگە==
مۆنتریال شوێنێکی نایابی ھەیە کەوتۆتە ناوەڕاستی ڕووباری سانت لۆرانس بە قەدباڵی شاخی مۆنت ڕۆیال کە یەکەم گەورەشاری کەنەدایە بەقەدبالی شاخێکەوە دروستکرابێت . شاری مۆنتریال پێنج لەسەدی تەواوی دوورگەی مۆنتریالی داپۆشیوە شوێنەکانی تری دورگەکە شارەکانی ئۆتاوا و چەندین شارەدێی تری لەسەر دروستکراون ،بەرزی کێوی مۆنت ڕۆیال ٢٣٣مەترە کە بەدار و درەختی سەرسەوز ڕووپۆش کراوە ئەمڕۆ کێوەکە کەوتۆتە ناوجەرگەی شارەکە. شارەکە لەسەر کەناراوەکانی سانت لۆرانس دروستکرا بەئاراستەی چیای مۆنت ڕۆیال . لەئاستی لەنگەرەکانی ڕووبارە مەزنەکەی کە بووە بەندەرێکی چاکی بازرگانی. ئێستا مۆنتریال خاوەنی چەندین باڵاخانە و تەلار و قوللەی بەرزە پێشکەوتنێکی زۆری پێوەدیارە بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەم پێشکەوتنانە دەستبەرداری خانوو و کۆشکە مێژوویی و دێرینەکانیان نەبوون
ناوەندی شاری مۆنتریال بەدووەم قەلەباڵغترین شوێنی کەنەدا دادەنرێت ئەمەش دوای تۆرەنتۆ ،نزیکەی ٪١١سەرجەمی ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم شارە دەژین،شارەکە دابەشکراوە بۆ ٧٥ناوچەی کارگێری سەربەخۆ. نزیکەی ٪٦٥دانیشتوانی شارەکە لەدەرەوەی شاڕەکە دەژین . کەنەدیە بەڕەگەز فەرەنسیەکان ڕێژەی زۆرینەی دانیشتوان پێکدێنن ،ھەربۆیە زۆرینەی تابلۆکان بەزمانی فەڕەنسین. نزیکەی٪٢٠دانیشتوانی مۆنتریال لەدەرەوەی کەنەدا لەدایک بوون . لەشارەکە سەدان و ھەزاران پەنابەر نیشتەجێبووینە ھەموو ئەوانەی لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم لەترسی جەنگ ڕوویان لەشارەکە کرد لە ئەوروپاوە . سیستەمی خوێندن لەمۆنتریال لەسەر بناغەی ئایین و زمان داڕێژراوە. خوێندن بە ھەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزیە. چەندین قوتابخانەی ڕۆمان و کاسۆلیک و پرۆتستانت دامەزراون ،شارەکە چوار بەناوبانگترین زانکۆکانی جیھانی لێیە وەک زانکۆی مۆنتریال و زانکۆی مەکگێل.
==سەرچاوەکان ==
{{بیرخستنەوەی ویکی}}
[[پۆل:کەنەدا ]]
|