کاردانەوەی کیمیایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
هەڵەی ڕێنوس
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
شائەمراز
ھێڵی ١:
'''کاردانەوەی کیمیایی''' ({{بە[[ ئینگلیزی]]ی: |Chemical reaction}})، ( ھەڵەی باو: کارلێکی کیمیایی) بریتییە لە ڕەوتی گۆڕانی پێکھاتەکانی ماکە سەرەتاییەکان؛ لەم ڕەوتەدا چەن ماددەی کیمیایی دەگۆڕێن و دەبنە چەن ماددەیەکی کیمیایی تر.

== جۆرەکانی گۆڕانی ماددە ==
گۆڕانکاری لە کاردانەوەکاندا، دوو جۆرە:

=== گۆڕانی فیزیایی ===
لە گۆڕانی فیزیکیدا، تەنیا دۆخی فیزیایی ماددە دەگۆڕێ، نە پێکھاتەکانی ماددە. کەوابوو گۆڕانی ھەموو دۆخەکانی ماددە، وەک: [[توانەوە]] ، [[بەستن]] ، [[بوونە ھەڵم]] ، [[بوونە ئاو]]، تەسعید و ھەروەھا توانەوەی خوێکان و بازەکان لە ئاودا، دەچنە بازنەی گۆڕانکاری فیزیاییەوە.

=== گۆڕانی کیمیایی ===
لە گۆڕانی کیمیاییدا، پێوەندی [[ئەتۆم|ئەتۆمەکان]] پێکەوە و داچنەی [[ئێلێکترۆن|ئێلێکترۆنییان]] دەگۆڕێت. ھەڵبەت لە ھیچ کاردانەوەیەکی کیمیاییدا، ئەتۆم بەدی نایێ و تیا ناچێت، تەنیا تووشی لێکدران، شی بوونەوە یا دووبارە داچنین دەبێ.
{{ھن}}
کاردانەوەی کیمیایی، واتە گۆڕانکاری کیمیایی، لەوانەیە وێڕای بەردانی [[وزە]] بە شێوەی [[گەرما]] ، [[تیشک]] یان [[دەنگ]] بێ و، بەردانی [[گاز]]، نیشتنی [[تڵت]] یان گۆڕانی ڕەنگیشی بەدواوە بێ.

== گۆڕانی فیزیکی و کیمیایی لەسەریەک ==
جاری وایە ھەردوو گۆڕانی فیزیکی و کیمیایی لە دیاردەیەکدا، یەک لەسەریەک ڕوو دەدەن. بۆ وێنە:
{{ھن}}
''بە گەرم کردنی کڵۆیێ شەکر لە لوولەی ئەزمووندا، سەرەتا شەکرەکە دەتوێتەوە کە دیاردەیەکی فیزیکییە. پاشان ڕەنگەکەی بۆر دەبێ، کە نیشانەی دەست پێکردنی ڕەوتی بوون بە [[کاربۆن]]ی شەکرە و ئەمە دیاردەیەکی کیمیاییە. دوایی ھێندێک ھەڵم بەرز دەبێتەوە کە نیشاندەری شی بوونەوەی شەکر و درێژەی دیاردەی کیمیاییە. پاشان، دڵۆپە ئاو دەکەوێتە سەر لوولەلەکە، ئەمە بوونە ئاوی ھەڵمەکەیە و دیاردەیەکی فیزیکییە. لە کۆتاییدا، لە نێو لوولەکە، ماکێکی ڕەشی بێ تام و نەتواوە لە ئاودا (پێچەوانەی شەکرە سەرەتاییەکە) بەجێ دەمێنێ کە [[خەڵووز]]ە و بە گۆڕانی ڕەنگ، تام و جۆری توانەوەی، ئاماژە بە دیاردەیەکی کیمیایی دەکا.''

== وزەی کیمیایی ==
ھەر جۆرە پێوەندی نێوان ئەتۆمەکانی پێکھێنەری مولکوولەکانی تەنێک، جۆرێک لە وزەی کیمیایی تێدایە،کەتێدایە، کە بڕەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەتۆم و شێوەی چنینیان لە مولکوولدا.
{{ھن}}
لە کاردانەوەی کیمیاییدا، ئەم پێوەندانە دەگۆڕێ و لە ئەنجامدا وزەی کیمیایی بەرھەمەکان، لەگەڵ [[کاردەرەوە|کاردەرەوەکاندا]] جیاواز دەبێ.

بۆ وێنە، کاردانەوەی گازی [[کلۆر]] لەگەڵ [[ھایدرۆجین]] ڕاچاو دەکەین. گازی کلۆر لە مولکوولی دوو ئەتۆمی Cl۲Cl2 و گازی ھایدرۆجین لە مولکوولی دوو ئەتۆمی H2 پێک ھاتووە. بەرھەمی کاردانەوەکە،Hcl ھایدرۆجین کلۆرایدە، کە بە بەراورد لەگەڵ کاردەرەوەکان، پێوەندی تەواو جیاوازی ھەیە و بەم بۆنەشەوە وزەی کیمیاییشیان جیاوازە.
ئێستا پرسیارێک: بە ڕەچاو کردنی جیاوازی وزەی کیمیایی بەرھەم و کاردەرەوەکان و [[یاسای بمێنی وزە]] ، ئەم بڕە نادیارە لە وزەی کیمیایی چۆن دەردەکەوێت؟

== کاردانەوەی گەرماگیر و کاردانەوەی گەرمادەر ==
بە پێی [[بمێنی جرم|یاسای بمێنی وزە]] ، لە ھیچ کاردانەوەیکدا کۆی وزە ناگۆڕێت. کەوابوو ئەم جیاوازییە، بە شێوەی گەرما خۆی دەردەخا. بۆیە لە کاردانەوەی وەک : کاردانەوەی سووتانی [[مێتان]]، کە بە پێکھاتنی ھایدرۆجین کلۆراید کۆتایی دێ، ئاستی وزەی بەرھەمەکان لە ماکە کاردەرەوەکان کەمترە و، گەرما بەر دەبێ و، بە کاردانەوەی گەرمادەر دەناسرێن. لە بەرامبەردا، لەو کاردانەوانەی کە تێیدا ئاستی وزەی کیمیایی بەرھەم زۆرتر لە کاردەرەوە سەرەتاییەکانە، کاردانەوەی گەرماگیر دەبێژن. بۆ سەرگرتنی کاردانەوەی گەرماگیر، دەبێ بڕێ گەرما بە پێکھاتەکانی کاردەرەوە بدرێت، وەک: شیکاری [[ئالومنیۆم کلۆراید]]ی بەستوو ،بەستوو، کە بە گەرم کردن، دەبێتە دوو گازی [[ئاموونیاک]] و [[ھایدرۆجین کلۆراید]] .

بە پێی [[بمێنی جرم|یاسای بمێنی وزە]] ، لە ھیچ کاردانەوەیکدا کۆی وزە ناگۆڕێت. کەوابوو ئەم جیاوازییە، بە شێوەی گەرما خۆی دەردەخا. بۆیە لە کاردانەوەی وەک : کاردانەوەی سووتانی [[مێتان]]، کە بە پێکھاتنی ھایدرۆجین کلۆراید کۆتایی دێ، ئاستی وزەی بەرھەمەکان لە ماکە کاردەرەوەکان کەمترە و، گەرما بەر دەبێ و، بە کاردانەوەی گەرمادەر دەناسرێن. لە بەرامبەردا، لەو کاردانەوانەی کە تێیدا ئاستی وزەی کیمیایی بەرھەم زۆرتر لە کاردەرەوە سەرەتاییەکانە، کاردانەوەی گەرماگیر دەبێژن. بۆ سەرگرتنی کاردانەوەی گەرماگیر، دەبێ بڕێ گەرما بە پێکھاتەکانی کاردەرەوە بدرێت، وەک: شیکاری [[ئالومنیۆم کلۆراید]]ی بەستوو ، کە بە گەرم کردن، دەبێتە دوو گازی [[ئاموونیاک]] و [[ھایدرۆجین کلۆراید]] .

لە ئەندازیاری وزەی کیمیاییدا، ھەڵسەنگاندنی ئاستی وزەی بەرھەم و پەسا گرنگی تایبەتی ھەیە. لە زانستی کیمیادا بە گۆڕانی ئاستی گەرما، [[ئانتاڵپی]] دەڵێن و بە ΔH نیشانی ئەدەن. لە کاردانەوەیەکی گەرمادەر:
Line ٤٠ ⟶ ٤٢:

== جۆرەکانی کارلێکی کیمیایی ==
ھەزاران کارلێکی کیمیایی ناسراو، لە سیستمە ژیانییەکان و کردە پیشەسازییەکان و تاقیگە کیمییاییەکاندا ڕوودەدەن و بەزۆریی پێویستە ئەو بەرھەمانە پێشبینیی بکرێن کە لەو کارلێکانەدا پەیدا دەبن، بیرکەوتنەوەی ھاوکێشەکانی بەو ژمارە زۆرە کارلێکە، کارلێکی سەخت و شەکەتکەرە، بۆیە باشتر و ھەڵکەوتوو تر وایە، ئەو کارلێکانە بەپێی چۆنییەتی ڕوودانیان بپۆڵێنرێن، ئەوجا زانیارییە گشتییەکان دەربارەی جۆرەکانی ئەو کارلێکانە لەپێشبینیی بەرھەمەکانیدا بەکاربھێنرێت. کارلێکە کیمیاییەکان دەکرێن بە پێنج جۆری بنچینەییەوە کە ئەمانەن:<ref>پەڕتووکی خوێندکاری پۆلی دەیەمی زانستیی، لاپەڕە ٦٠</ref>:

=== کاردانەوەی پێکھاتن ===
لە کاردانەوەی پێکھاتن (بە[[ئینگلیزی]]: Composite reaction) یاخود کاردانەوەی یەکگرتن (بەئینگلیزی: Synthesis reaction)، دوو ماددە یان زۆرتر یەک دەگرن بۆ پێکھێنانی ئاوێتەیەکی نوێ، ئەم جۆرە کاردانەوە بەم ھاوکێشە گشتییەی خوارەوە دەردەبڕدرێت:
{{ھن}}
X + A → AX
{{ھن}}

X و A دەشێت [[توخم]] یان [[ئاوێتە]] بن و AX [[ئاوێتە]]یە. ئەم نموونانەی خوارەوە چەند جۆرێک لە کاردانەوەی پێکھاتن ڕوون دەکەنەوە.

==== کاردانەوەکانی توخم لەگەڵ ئۆکسجین و گۆگرد ====
نموونەی کارلێکە سادەکانی یەکگرتنی ھەر توخمێک لەگەڵ ئۆکسجیم بۆ پێکھێنانی ئۆکسیدی ئەو توخمە، نزیکەی ھەموو کانزاکان، لەگەڵ [[ئۆکسجین]] یەک دەگرن و [[ئۆکسید]] پەیدا دەکەن، کە شریتێکی باریکی [[مەگنیسیۆم]] دەسووتێنرێت، بەگڕێکی سپیی بریسکەدار دەسووتێ و کە بە تەواویی شریتەکە دەسووتێ، [[خۆڵەمێش]]ێکی ورد و سپی لێ دەمێنێتەوە کە [[ئۆکسیدی مەگنیسیۆم]] و ئەم کارلێکە کیمییاییە بەم ھاوکێشەیە دەردەبڕدرێت:
{{ھن}}
٢Mg''(s)'' + O٢''(g)'' → ٢MgO

توخمەکانی تری کۆمەڵەی ٢ ی [[خشتەی خولی]]، بەھەمان ڕێگە کارلێک دەکەن و ئۆکسیدەکانییان پێک دێنن، کە [[شێوگی کیمیایی|شێوگی]] گشتییان MO ـیە، ھێمای M کانزاکە پیشان دەدات. کانزاکانی کۆمەڵەی ١، [[ئۆکسید]] پێک دێنن، کە شێوگی گشتییان M٢O ـیە، وەک Li٢O, Na٢O, K٢O ھەروەھا توخمەکانی کۆمەڵەی ١ و ٢ لەگەڵ گۆگرد بەھەمان شێوە کارلێک دەکەن و گۆگردید پێک دێنن وەک M٢s، ئەمانەی خوارەوە نموونەی ئەو جۆرە کارلێکانەی یەکگرتنن:
{{ھن}}
١٦Na''(s)'' + S٨(s) → ٨Na٢S

== سەرچاوەکان ==
* پەڕتووکی کیمیای پۆلی یانزەھەمی زانستیی (لاپەڕە ٤٧) - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
{{سەرچاوەکان}}
{{reflist}}

{{تووڵی دەروازە|کیمیا}}
Line ٦٤ ⟶ ٦٦:

[[پۆل:کیمیا]]
[[پۆل:کاردانەوە کیمیایییەکان|کاردانەوە کیمیایییەکان]]