ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
ھێڵی ١٢٣:
== جوگرافیای گشتی ==
 
ھەڵەبجە بە دووری ٧٥ کم کەوتووەتە خواروی رِۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە و تا کاتی کیمیابارانەکە ژمارەی دانیشتوانی پتر لە ٧٠٠٠٠ کەس ئەبوو ٧٢٦ م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و رِووبەری خاکەکەی ١٥٣٢کم ئاو و ھەوای مام ناوەندی یە، تەنیا چلەی زستانیز

تانی ساردە و چلەی ھاوینی گەرمە ئتر رِۆژەکانی تری ساڵ کەش و ھەوای خۆش و لە باری ھەیە و ناوچەیەکی بارانای یە لە ساڵدا (٧٥٠)ملم بارانی لیَ ئەبارێت. لە چلەی زستاندا چەند جارێک بەفری لیَ ئەبارێت بەڵام ئەوەندە نامێنێتەوە کە خەڵک ھەراسان بکات.
 
 
بەپێی ھەندێک شوێنەواری کۆن وا دەرئەکەوێت کە ھەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە، بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی ١٦٥٠ دا ئاوەدان کراوەتەوە و ووردە وودە گەشەی کردووە و بووە بە شار. بەھۆی ئەو ئاو و ھەوا خۆش و لە بارەیەوە جگە لە خەڵکەکەی خۆی خەڵکی تریش لە ناوچە و مەڵبەندەکانی ترەوە بۆی ھاتوون و تێیدا گیرساونەتەوە، بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوو کە لە کۆنەوە دانیشتوی (قەرەاغی، پێنجوێنی، مەریوانی، بانەیی، سلێمانەیی، سنەیی، جوانرِۆیی، پاوەیی، کامیارانی، بەرزنجی) بوون.
 
یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی ھەڵەبجە دوای وێرانکردنی لە دەوروبەری ساڵی ١٦٥٠دا لە لایەن بنەماڵەی حەمە چاوەش شیوەکەڵیەوە بووە کە خۆی و کورِ و کورِەزاکانی لە ناوچەی خۆیان گرفتیان بۆ پێش ھاتووە سەری خۆیان ھەڵگرتووە و لە ھەڵەبجە گیرساونەتەوە. (حەمە چاوەش) سیَ کورِی ھەبووە بە ناوی (پیرۆت، سڵێمان، عەبدوڵا). سڵێمان چوار کورِی ھەبووە بە ناوی (ئەمین، محەمەد، قادر، فەرەج). عەبدوڵا شەش کورِی ھەبووە بە ناوی (حەمە ساڵەح، عەبدوالرەحمان، ئەحمەد، مەحموود، سەعید، ئەمین). پیرۆتیش ھەر بە لاوی مردوە ئیتر ئەم سیانزە ماڵە لە دەوروبەری مزگەوتی (تەکیە) دا نیشتەجیَ بوون و بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لە سەرچاوەی (کانی نەواڵە) وەرگرتووە کە ئەو دەمە سەراوێکی گەورە بووە و ئێستا ئەکەوێتە ناو (باخی گشتی) شارەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە جێگەی مزگەوتدا کانیەک ھەبووە حەمەی باول کە خۆی لە نەوەی (حەمە چاوش) ە بە دەماو دەم بیستویەتی و ئەڵیَ "ئەم سیانزە ماڵە دەستێکی باڵایان ھەبووە لە بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵ و باخ و بێستاندا، گنم و جۆ و چەڵتوکیان چاندووە و دارەی ھەڵوژە و قیسی و قۆخ و سێو و تویان رِواندوە، بم کارە شوێنەکەیان تەواو بوژاندوەتەوە.