تارێ زەمین پار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏کاست: بەستەردانان
بەستەری دیسلێکسیا؛ بەستەردانان
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٤:
'''''تاری زەمین پار''''' (Taare Zameen Par) بەمانای '''''ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی''''' جیھانیانە، فیلمێکی درامی ھیندی ساڵی ٢٠٠٧ە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی [[عامر خان]]ە. [[دارشیل سافەری]] ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت وەکو ئیشانی تەمەن ٨ ساڵ، و خانیش وەکو مامۆستای ھونەری ئەو. سەرەتای گەشەپێدانی بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ نووسەر و دەرھێنەر [[ئەمۆلی گۆپتە]] و خێزانەکەی [[دیپا بھاتیا]]، کە وەکو سەرنووسەری فیلمەکە خزمەتی کرد. [[شانکار–ئیحسان–لۆی]] ژمارەیەک ئاوازی فیلمەکەی داناوە و [[پڕاسۆن جۆشی]]یش ھۆنراوەی گۆرانی بۆ زۆربەی گۆرانییەکان نوسیوە. کاری سەرەکی وێنەگرتنی لە [[مۆمبای]] و لە [[قوتابخانەی ئامادەیی ئێرای نوێ]]ی [[پانچگانی]] بۆ ئەنجامدراوە، و ھەندێ لە دیمەنەکانی قوتابییانی قوتابخانەکەش دەگرێت.
 
فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر ژیان و خەیاڵی ئیشان، مناڵێکی ٨ ساڵانی توشبوو بە نەخۆشی [[دیسلێکسیا|دیسلێکسیک]] (کە توشبوو توانای خوێندنەوەی کەمە بەھۆی پاش و پێشخستنی پیتەکانەوە). لەگەڵ ئەوەشدا پێشەنگە لە ھونەر، توانا ئەکادیمییە خراپەکەی وا لە دایک و باوکی ئەکات کە بینێرن بۆ بەشە ناوخۆیی (قوتابخانەیەکە کە بەشی نووستن و نانخواردنی تێدایە). مامۆستای ھونەری نوێی ئیشان گومانی لێ دەکات کە ئەو نەخۆشی دیسلێکسیکی ھەیە و یارمەتی دەدات تا زاڵ بێت بەسەر بێتوانایییەکەی. یەکەم دەرکەوتنی فیلمەکە شانۆیی بوو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ھیندستان، و [[یوتیڤی ھۆم ئینتێتەینمنت]] دیڤیدییەکی بۆ بینەرە ھیندییەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکردەوە. دوای بڵاوکردنەوەی فیلمەکە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی لەلایەن [[کۆمپانیای واڵت دیزنی|دیزنییەوە]] تارێ زەمین پاری کردە یەکەم فیلمی هیندی کە لەلایەن کۆمپانیایێکی نێودەوڵەتی بڵاوکرێتەوە.
 
تارێ زەمین پار چەندین دەستکەوت و سەروەری بەدەستهێناوە، لەوانە؛ خەڵاتی فیلمفەیر بۆ باشترین فیلم لە ٢٠٠٨ و خەڵاتی باشترین فیلمی خێزانیی نەتەوەیی ٢٠٠٨. فیلمەکە بۆ باشترین فیلمی بیانیی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠٠٩ هەڵبژێردرا لەلایەن [[ھیندستان|هیندستانەوە]] بەڵام لە پێڕستی پالێوراوانی کۆتایی نەبوو.