گلووکۆز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ھەستۆکی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٦:
== [[شەکرە]] ==
نەخۆشی شەکرە، کۆنیشانێکە لە تێکچوونی [[مێتابۆلیزم|مێتابۆلیزمی]] [[کاربۆھیدرات|کاربۆھایدریت]] ، [[چەوری]] و [[پرۆتین]] ، کە لە نەبوونی [[ئەنسۆلین]] یان خۆڕاگری [[شانە|شانەکان]] بە ئەنسۆلین ڕوو دەدات.
شەکرە دوو جۆری ھەیە: بەسراو بە ئەنسۆلینەوە، کە لە نەبوونی ئەنسۆلیندا سەرھەڵدەدا و نەبەسراو بە ئەنسۆلین (خۆڕاگر لە ئاست ئەنسۆلین)، کە بە ھۆی کەم بوونەوەی [[ھەستۆکی]] و کاردانەوەی خانەکان بە ئەنسۆلین بەدی دێت.
لەم نەخۆشانەدا میتابوولیزمی گلوکۆز(سووت و سازی گلوکۆز) لە ھەموو خانەکانی لەش بێجگە خانەکانی مێشک تێک دەچێت. لە گرنگترین نیشانەکانی شەکرە: تینوویەتی زۆر، میزکردنی زۆر، خورینی لەش، ماندوویی، تەزینی دەست و پێ، دابەزینی کێش و دەرھاتنی برین و کوان لە پێ کە درەنگ چاک دەبێتەوە. لە زۆربەی نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوو، قەڵەوی خۆ دەنوێنێ کە پێویستە ڕچیمێکی خۆراکی تەندروستیان بۆ ڕەچاو بکرێت.